کورد لە پرۆگرامی ئەمساڵی مەکتەبی فەرەنسادا

Sunday, 06/09/2020, 23:41

3684 بینراوە


لەم دواییانەدا کوڕو کچێکی ئەمەریکیم ناسی، کە زانیان کوردم، هەردوکیان هێندە داوای لێبوردنیان لێکردم شەرمەزاریان کردم، وتیان: بە داخەوە سەرۆکێکی کەریان هەیە.
بەڵام هەندێک کورد لەوانە زەردەشت بابان لەسەر پەیجەکەی خۆی بە شان و باڵی ترەمپدا هەڵئەدات و دەستخۆشی لێدەکات و هیوادارە لە داهاتودا لە هەلبژاردنەکاندا بیباتەوە، ئەمانە توخمی هەمان ئەو کەسانەن کە ئێزیدیەکانیان دایە دەست جیهادیستەکان. ئەوەی یەک تۆز شەرەفی هەبێت بە شانو باڵی ترەمپا هەڵنادات، ئەو پیاوەی بۆ دەستخۆشی کردن لە گەلی کورد عەفرینی دایە دەست جیهادیستەکانی دەولەتی ئیسلامی .
لە پرۆگرامی مەکتەبی فەرەنسی ئەمساڵدا. لەم چەند دیڕەدا بە ڕونی دەردەکەوێت کە فەرەنسا چۆن ئەمەریکاو تورکیا خەتابار دەات بەرامبەر بە کوردان. ئەمەش وەک هەڵوێستێکی ئەوروپیانە بەرامبەر یەو ڕوداوە مێژویە گرنگە. بۆیە دەوری ئەوروپا و فەرەنسا لەناوچەکەدا گرنگ دەبێت لە داهوتودا .
***

پێشمەرگە

بەکوردی مانای ئەو کەسەی پیش مردن دەکەوێت، پێشمەرگە ستاتوی ئەسکەریان هەیە لە جەیشی ئێراقیدا، کە دژی ڕژێـمی سەدام حسەین خەباتیان کردوە،هەروەها دژی دەوڵەتی ئیسلامی. یەکینەکانی پراستن کە لە ساڵی ... پێکهاتوە، لەسوریا ئەمڕۆ ژمارەیان 350 هەزارە، بە ئالای کوردوستانەوە. لەساڵی 2004 ە وە یەکینەی پاراستی ژنانیشیان پێکهێنا ( YPG ) کە ئەمڕۆ هەمویان لە نێوان 7000 و 24000 هەزار خەباتکەرن.
کۆتایی کوردستانی سوریا.
9 ی ئەپریلی 2019 سەرەک کۆماری تورکیا :ئۆردوگان، بە ڕیکەوتن لەگەل ترەمپ، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازاین ئەنجامدا دژی کوردانی سوریا .
ئەوە کۆتایی هاوپەیمانی کوردی سوریا و ئەمەریکابو، هاوپەیمانیەک کە دەوری گرنگی هەبو لە روخاندنی دەوڵەتی ئیسلامی، هەروەها ئەوە سەرەتای داگیرکردنی خاکی تورکیا بو لەلایەن تورکیاوە. دوای ئەوەی کەبەچەکی قورسەوە ناوچەکەیان دابڕای، پاشان ناوچەکەیان دایە دەست هەندێک جار عەسابەکانی و هەندێ جاریش جیهادیستەکان. عەرەبی سونەی سووریەکان کە ئێستاکە بونەتە بەکرێگیراوی تورکیاو جەیشی تورک، ڕقیان لە کورد و مەسیحیەکانەو لە ڕابوردودا پیاوانی ئەلقائیدە و دەوڵەتی ئیسلامی بون .
ناتوانینن بڵێین کەنەمان زانیوە و چاو پۆشی لێبکەین، لە 2018 ە وە تورکیا کانتۆنی عەفرینی داگریکردوە کە زۆرینەی دانیشتوانی کوردن، دراونەتە بەر هێرشی جیهادیستەکانو مافی تاڵنکردنیان هەیە. میلیشیاکان ماڵو دوکانەکانی کورد تاڵان دەکەنو سڤیل دەفڕێننو دەیان کوژنو لەسەر ڕێگاو بانەکان فڕێاین ئەدەن، ئەمەش بەمەبەستی نەهێشتنی کوردە لەو ناوچە سنوریەدا لەنێوان تورکیا و سوریادا.
کوردانی سوریا پێشڕەو بون لە ڕوخاندنی دەولەتی ئیسلامی و ڕاونانی بەغدادی لە ڕەقە پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی، بە بێ ئەوان کێ ئەیتوانی 11 هەزار شەهید بدات. ترەمپ ئاهەنگی خۆشی نەگیڕا بۆ سەرکەوتنیان بەسەر دەوڵەتی ئیسلامی و بۆ دەستخۆشیکردن لێیان کوردانی دایە دەست جیهادیستەکان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە