کچە کوردیک شووی بە کوڕیکی سۆدانی کردووە هەڵای ناوەتەوە، تورکیا نیوەی کوردستان داگیر کردووە کەس باکی نییە!

Monday, 09.07.2020, 8:04

1035 بینراوە


کورد بەس کەرامەت و شکۆ لەناوگەڵی مێینەدا دەدۆزێتەوە...
نەسرین بەرواری وەزیرە کوردەکەی پارتی، لە بری پەنجە بکات بە چاوی غازی یاوەری سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر مافەکانی گەلی کورد، کەچی هات کێڕی سەرۆک کۆماری گرت و کردی بە قوزی خۆیدا! دونیا خامۆش بوو کەس دەنگی نەکرد.
کچیکی داماوی نەگبەتی کورد کەلەبەر نەهامەتی و نەبووی گەیشتۆتە ئەوروپا، شووی بە کوڕیکی سۆدانی کردووە، خەریکە سەرۆکی هەریمیش تەداخول لەم کێشەیەدا دەکات!
ئەمە زۆرترین بینەری هەیە لە ماوەی ئەم دوو هەفەتەیەدا و، بووە بە باس و خواسی هەرچی دەزگاو چاپەمەنی کودریە، دەزگا ئیعلامیە زەبەلاحەکانی پارتیش کردوویانە بەسەر ووتار و ڕیپۆرتاژ!
بێ ئەوەی تۆ؛ ئەم کەسە سۆدانیە بناسی، یا لەبارەی کەسایەتیەوە هیچ بزانی، لەسەر بنەمای ڕەنگەکەی لای تۆی کورد تەواو رەفزە و مافی مرۆڤایەتی پێ ڕەوا نابینی!
چەند زانیاریەک لەسەر ئەو ووڵاتانەی کەبەرامبەر کورد هەڵوێستیان جوامێرانە و دۆستانەیە:
ووڵاتی سۆدان لەو ووڵاتانەیە کە تاکو ئێستەش کەلتوور و هونەری کوردی لە ووڵاتەکەیدا پاراستووە، چەندین جێگە وشەقام و گەلەری هەیە، کەسەردەمەێک سەلاحەدینی ئەیبوی کە کورد بووە، حوکمڕانی زۆربەی ووڵاتە ئیسلامیەکانی کردووە بە سۆدانیشەوە، هەندی جێگە ناوی کوردیان لێنراوە، ئەوان بۆخۆشەویستیان بۆ نەتەوەی کوردی پارێزگاری بەو ناوانەوە دەکەن.
لە کاتێکدا لە کوردستان و لەناوجەرگەی خاکی خۆتدا پێتی ڕەوا نابینین ناوی کوردی، لە عێراقدا هەرچی ناوی کوردی بوو لە هەموو دام و دەزگا و هۆڵە میللیەکان وهەتا لەسەر لافیتە و ساینی سەر دوکانەکانیش قەدەغە کرا بە وکردی نووسین، تاکو ئێستە ئەو سیاسەتە لە تورکیاو سوریا و ئێران پەیڕەو دەکرێ. ناوەکان دەکرا کرا بە قادسیە وئەمەوی و کەرامە و نەبوغوزنەسر و عومەری بن خەتاب....ئەو ناوانەی کە لەسایەیدا سەدان رۆڵەی کورد زیندە بەچاڵ و خنکینراوە و بەقەنارەوە کراون.
دانوسانم لەگەڵ زۆربەی ئەو نەتەوانەدا کردووە کە بە ووڵاتی ئیسلامی ناسراون، پرسیار و بۆچونم لەسەر کورد و نەتەوەی کورد لە هەموویان کردووە
خەڵکی سێ ووڵات کە هەمیشە بە بۆچوونیان لەسەر کورد دڵخۆشی کردوم و رۆحی خۆشەویستیم تیاندا بینیوە، بەرامبەر بە نەتەوەی کورد.
هەستم کردوە کە کورد بە گەلێکی خاوەن ماف ودەزانن ، ڕێز لە قوربانی و میژووی کورد دەگرن.
ئەو سێ نەتەوەیەش ئەمانەن:
میسریەکان و سۆدان و لیبیان...
جا کورد کە باسی میسری دەکا ، یەکسەر ئەڵێ میسر قەحبەخانە یە، هەموو ژن و پیاویان خەریک گەوادین.
بەرامبەر سۆدانیش ئەڵێن کاکە ئەوانە کەی بەشەرن ئەڵێی کەر وگان
هەڵبەت هەمان پێناسەی سۆدانیەکانیش بە لیبیەکان دەڵێن، کە موعمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا تا مرد ڕێگەی نەدا سەرۆکی تورکیا سەردانی ئەو ووڵاتە بکات و ناوی کورد بە تیرۆریستو ئیرهابی لەقەڵەم بدات.
بەداخەوە کورد هەمیشە بە شان و باڵی دوژمندا فێر بووە هەڵبدات، قەشەمری و گاڵتەش بە دۆستەکانی بکات...
پارتی بووە بە کەواسووری بەرلەشکری تورک بۆ سەر خاکی کوردستان کەس باکی نیە!
کچیکی داماو شووی کردووە بە کوڕێکی سۆدانی هەموو کورد کردوویابە بە کێشەی خۆیان و کەوتوونەتە هەڕەشە و جنێودان و قسەی ناشیرینی بازاڕی لەسەریان!
ئاخر کاکی کوردی ڕەگەزپەرست!؟
کاتیک ژنە وەزیرە کوردەکە ( نەسرین بەرواری )، کەلەسەر حسابی خویندنی شەهیدانی خاکی کوردستان، پارتی ناردی بۆ خزمەت کردن و چەسپاندنی مافەکانی گەلی کورد، بەڵام جەنابی وەزیرە هات شووی کرد بە غازی یاوەری شۆڤێنی ڕەگەز پەرستی عەرەبی کە ئەو ئەو کاتە سەرۆک کۆمار بوو، لە بری ئەوەی لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی کورد و کیمیا باران و تەعریب کردن و تەهجیر کردندا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عەرەب (غازی یاوەر ) دا موجادەلە بکات و لەسەر مافەکانی گەلی کورد دەست بکا بە چاویدا...
باشە گەر بەڕاست شەرەف ناوگەڵی مێینەیە لاتان، ئەی ئەو کاتەی ئەو ژنە وەزیرەتان شووی کرد بە عەرەبێکی شۆڤێنی کە خاوەنی چاند ژنێکی تریشە جگە لە نەسرین، ئەی بۆ کەستان نەهاتنە قسە لەسەری و بیهیننە سەر تەلەفزیۆنەکانتان خەڵکی کوردستانیان لێ هان بدەن؟
باشە توو شەرەفی تاک بە تاکی کورد، کێ تا ئێستە دەزانێت غازی عەجیل یاوەر شەمەری سەرۆک هۆزی عەرەب و کۆنە سەرۆک کۆماری عێراق یەک جار یەک قسەی لەسەر گەلی کورد و مافەکانی کردبێ؟
یا جەنابی وەزیر لەو کاتەوەی شووی بەم کابرا عەرەبە کردووە کەس دەزانێت هەر لە کوێس ژیان بەسەر دەبات، نەک لەسەر کورد و کێشەی کورد قسە وباسی هەبێت؟
بەسە ئیتر کەلە پووچی تا ئەم ڕادەیە...



(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 4.5/5)