ئەوەی بە دوای نووسینەوەی مێژوودا دەگەڕێت!

Monday, 07/09/2020, 8:36

3677 بینراوە


هیوادارم ڕاستی و دروستی ئەم زانیاریانە بزانرێت. لە شوێنێ چاوم بە کابریەکێ بەغدای کەوت، باسی ئەوەی کرد دوای ئەوەی عەبدول کەریم هاتە کوشتن ووتی کوردە فەیلیەکان و خەڵکی مەدینەی سەورە ئێستا بۆتە مەدینەی سەدر بڕیار بوو هەموویان بە یەکەوە شەڕی بەعس و قەومیەکان بکەن. ووتی هەتا پۆلیس و زۆر ئەفسەریش ئامادەیان دەربڕی ئەوانیش بەشداربن دژ بە قەومیەکان. ووتی لە پڕ کوردە فەیلیەکان خۆیان کێشایەوە و پەشیمان بوونەوە کارەکە سەری نەگرت. هۆکاری پەشیمان بوونەوەی کوردە فەیلیەکان مەلا موستەفا بارزانی بوو.
ئەم کابرایە ووتی مەلا موستەفا هەواڵی بۆ کوردە فەیلیەکان نارد شەڕی قەومیەکان نەکەن، ووتی لەبەر ئەوەی کوردە فەیلیەکان بارزانیان زۆر خۆش دەوویست بە فەرمانی مەلا موستەفایان کرد.

بەر چەند ڕۆژێ لە یوتیوب چاوم بە رائد سەباح حەمدانی کەوت کۆنە ئەمن. ئەوەی من بزانم ئەم کابرایە یەکەم کەس بێت باس لە ئەنفال بکات وەك شایەد حاڵێ. لە ڤیدۆکەیە باس لەوە دەکات بەر لەئەنفال پێشمەرگەکانی یەکیەتی لە هەندێ شوێن خەڵکی سیڤیل یان کوشت لە عەرەبە تەعریبکراوەکان. کوشتنی خەڵکی سیڤیل دژ بە مرۆڤایەتیە هیچ پاساوی بۆ نیە ئایا ئەم کارە بە فەرمانی سەرکردایەتی یەکیەتی کراوە. ئایا ئێمە تا ڕادەیەك بیانۆمان داوەتە دەست سەدامی خوێن مژ بۆ ئەوەی ئەنفالمان بکات؟
ئەو پێشمەرگانەی بەشداری کوشتنی خەڵکی سیڤیلیان کردووە ئێستا لە کوێن؟
گومانی تیا نیە مانگە دەستکردەکانی ئەمریکی و سۆڤیەت وێنەی ئەو هەزار گیراوە کوردانەیان گرتووە کە لە معسکر خالید و دوبس گیراون کە بەر لەوەی بۆ خوارووی عێراقیان بگێزنەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە