کاتێک مائۆییستێک پارەی ناسی!

Monday, 07/09/2020, 22:54

4132 بینراوە


جەلال تاڵەبانی کۆنەمائۆییستی تون بە تون کۆمەڵەی دەباوەشی رۆژهەڵاتی کوردستان هاویشت! رکەبەرایەتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بارودۆخێکی وەهای خوڵقاند کە ئەو بەشە لە وڵات ببێتە گۆڕەپانی حیزبی نادێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وکۆمەڵەی مائۆییست. ئەو جووت حیزبە تەنیا نزیکەی بە چوارساڵ شەڕێکی خوێناویان لەناو خۆدا کرد کە جەرگی هەزاران دایک و باوکی کوردیان پێ سووتاند. تا ئەوڕۆژگارەش داوای لێبووردنیان لە خەڵک نەکردوە و تەنیا وەک وەستاندنی شەڕ بە شێوەی کاتیی تفەنگەکانیان بەرانبەر بەیەک بێدەنگ کردوە!
کلآوێکی قوچ، سمێڵێکی فش، دەستێک کەوا و پاتۆڵی خاکی، جووتێک تۆزلوق، جووتێک کەوشی ئادیداس وتفەنگێکی ژەنگاوی کە لە سەددامیان وەرگرتبوو، وەک پێناسەی پێشمەرگەی کۆمەڵە دەهاتە ناسین! بۆ کەس دەیوێرا پێیان بڵێ کاکی چەکدار بە چەکەوە لەناوشآردا هات وچوومەکە، یەکسەر تۆمەتی سەرمایەدار و بورژوا و سوسیال ئیمپریالیستیان دەخستە ناو ئامێزی! دەیانگووت ئەوە ئێمەیەن کە زەحمەتکێش و رەنجدەر رزگار دەکەین! بڕیاردەری سەرەکی ئێمەیەن! خودا هەر (مائۆ) بوو، رزگاریدەری کورد هەر مائۆ بوو! چون ئەو کات جەلال تاڵەبانی مامۆستایان دروشمی یان کوردستان، یان نەمانی بەرزکردبۆوە.
یەکەم پڕۆژەی ئەو کۆمەڵەیەی کە خۆی بەخاوەنی رەنجدەر دەزانی داڕشتنی پیلانی شەڕ بوو دەگەڵ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان بە رێبەرایەتی رەحمان قاسملوو بوو! هەردووکلا کۆماری ئیسلامیان لە بیرکردبوو، بە خوێنی سەری یەکتر تینووبون!


شەڕی کۆمەڵایەتی:

کۆمەڵە لە سەرەتای دروستبونی خۆی بە بێ ئەوەی زانیاریەکی ئەوتۆی لە کۆمەڵگای کوردەواریی هەبێ ، بە بێ ئەوەی کە چین وتوێژی کۆمەڵگا بە باشی بناسێ دەستی دایە چەک و لە رێگای هزریی مائۆییستی دەیخواست گوند و شآرەکانی کوردستان بە رێبازیی مائۆییسم رزگار بکا. خەڵکی خێڕنەدیتووی کوردستان دەستی چەپ و راستی سیاسەتیان بە باشی لێک نەدەکردەوە! کەچی کۆمەڵە بە بێ ئەوەی ئاگاداریی بارودۆخی سیاسی ئیڕان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ بە دەرکردنی دروشمی بریقەدار و بێ ناوەرۆک تەنیا مافی کوردیی لە لوولەی ژەنگاویی کەڵاشینکۆف دەدی! لەراستیدا بەبێ ئەوەی بۆخۆیان ئاگادار بن، پێش ئەوەی دەگەڵ دوژمن جەنگابن، شەڕی کۆمەڵایەتیان دەگەڵ خەڵکی کوردستان دەکرد. ئەوەی کە خەڵك باوەڕێ پێی نەبوو دەیانخواست بە زۆر دەرخواردی خەڵكی بدەن. لەو ناوەدا کۆمەڵیک گەنجیی کەم ئەزموون روویان لە درووشم وسروودەکانی کۆمەڵە کردبوو بە بێ ئەوەی زانیاریان لە کومونیزم ومائۆییزم هەبێ. بە تایبەت لە ناوچەی مەریوان و دەوروبەریی، خەڵكی باوەڕمەند و خوداناس زۆر زیاتر بون لە کەسانی چەپ وجودابیر.هەربۆیەش کاتێک هێزەکانی کۆماری ئیسلامی روویان لەو دەوەرە کرد شآر و گووندەکان بەرخۆدانێکی ئەوتۆیان بە خۆیانەوە نەدیت. هۆی بە تەنیا مانەوەی کاک فوئادی مەڕحومیش کە بەسەر شەڕێکی نابەرابەردا دەگەڵ پاسدارەکانی کۆماری ئسلامیدا کەوت هەر ئەوە بوو. لە کۆتاییشدا دیارکەوت کە چؤن گیانی خۆی لە دەستدا. جەنگیی کۆمەڵایەتی لە شەڕە تفەنگ دژوارترە، هەر حیزبێک و رێکخراوەیەک لەو بوارەدا شآرەزایی نەبێ تووشی شکست دەبێ، نموونەی هەرە زیندووش رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستانە، کە رێکخراوەکانی ئەو دوو بەشە لە وڵات نەیانتوانیوە بەرپرسایەتی خۆیان لە ئاست کێشەی کورد بەرادەی پێویست بە ئەنجام بگەیەنن.


شەڕی چەکداری:

کۆمەڵە لە شەری چەکداریش کە دژ بە دەسەڵاتدارانی تاران بوو، نەیتوانی سەرکەوتنێکی ئەوتۆ بەدەستبێنێ. تەنیا خەریکی خۆنیشآندان و پۆزی سیاسی و چەکداری بون. کاتێک کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان بە جوڵە کرد تا رۆژهەڵاتی کوردستان بخەنەوە ژێر چەنگی خۆیان، بەرخۆدانێکی ئەوتۆ لە لایان چەکدارەکانی کۆمەڵە بەدی نەکرا. زۆر زوو شارەکانیان بە جێ هێشت و خەریکی خۆئامادەکردن بوون بۆ شەڕی ناوخۆیی دەگەڵ حیزبی دێمۆکڕات، ئەو شەڕە نزیکەی ٤ ساڵی خایاند کە جەرگی هەزاران دایک و باوکی کوردیان لەو شەڕەدا سووتاند، لەکۆتاییشدا رەوانەی کەمپەکانی زڕگوێز کران، ئێستی ٤یان٥ کۆمەڵەن کە بەزمانی کەمپنشینیی حەیرانی جیایی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێنەوە!


کۆنەمائۆییستی ئەوکات وسەرمایەداریی ئێستێ!

ئەم وێنەیە، وێنەی زاوای مەڕحومی مەلاشێخ عێزەددینە،ئیستێ لە وڵاتی سۆئێد دەژی.ئەوکۆنەمائۆییستە لە کاتی خۆیدا چەکداریی کۆمەڵەبووە وئاوری لێ دەبارێ!ئیزنی بەکەس نەدەدا رەنجدەر و زەحمەتکێش رزگار بکا. پێی وابووهەردەبێ کرێکار و رەنجدەر رزگار بکا! زۆری نەخایاند شار و شارۆچکە و گووندەکانی کوردستانی ئێڕان کەوتنە وە دەستی دەسەڵاتدارانی تاران. حیزبەکانیش نێوئاخنی کەمپەکان کران لە باشووری کوردستان.
زاواکەی مەلا شێخ عێزەددینیش وەک زۆربەی هاوڕێیانی رێگای هەندەرانی گرتە پێش و رێبازیی مائۆییستی وەلاناو رووی دە پارە پەیداکردن کرد! ئێستی لە یەکێک لە شارەکانی وڵاتی سۆئێد بە ناوی / ئۆپساڵا / خاوەنی چەند خواردنگەیە و پشتی لە رابوردووی خۆی کردوە. رەنگە کا... یونسی نانەوازادە خۆی لە گێلی بدا و کارە قێزەونەکانی دابێتە دەستی فەرامۆشی. بەڵام رۆژگار و مێژوووانەی چاک وخراپ لە بیر ناکەن. دەکرێ جینایەت بۆ ماوەیەکی کورت یان درێژلە بیر بکرێ، بەڵام رۆژێك دەگا ئەوکەسانەی بە ناحەق خەڵکی بێتاوانیان تڕۆکردوە پەتەیان وەسەر ئاوگەڕێ و رووی رەشیان بۆ هەر کەس دەرکەوێ.
یونسی نانەوازادە ، بکوژی کەسێکە لە شآری مهاباد بە ناوی مستەفا شآروێرانی، کە بەیارمەتیی چەند کەس لە هاوبیرەکانی خۆی لەناو کۆمەڵەدا لە ناو ماڵە هەژارانەکەی خۆیدا بە شەوهێنایانە دەرێ و تڕۆڕیان کرد! مستەفا شآروێرانی لە هەژارترین و فەقیرترین کەسی ناو شآری مهاباد بووە کە خاوەنی دایک و باوکێکی پیر و هەژاربووە کە ئەوان بە نانی مجێوریی و خانووی مزگەوت ژیانی رۆژانەی بەڕێ دەکرد! گوناحی مستەفا ئەوە بووە کە وەک کۆمەڵە بیری نەکردۆتەوە و دژی سیاسەتەکانی ئەوان هەڵویستیی هەبووە.
سازمانێک کە خۆی بە لایەنگریی رەنجدەر بزانێ، کوڕي هەژار تڕۆر دەکا؟ ئەو گرووپەی کە دەستیان لەو تڕۆرەدا هەبووە زۆرینەیان لە هەندەران دەژین و خەریکی پارە پەیداکردنن. تا ئەو سەردەمەش خوێنی کەسانێکی وەک مەستەفای هەژار بێ جواب ماوەتەوە. بەڵام رۆژگار زۆری پێیە، هەر دەگا ئەوکاتەی کە کەیسی ئەو تڕۆڕانە وەدەر بکەوێ وجوابی پێویست وەربگرێ.
نزیکەی ٤٠ ساڵ لەوەی پێش کوڕە هەژارێک بە دەست پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە مهاباد تڕۆر کرا! بکوژەکانی لە هەندەران خەریکی پارەپەیداکردنن . ئەگەر قەراربێ لە داهاتوودا هەر ئەو بکوژانە بگەرێنەوە کوردستانی ئێڕان، دەبێ ئەو بەشە لە وڵات چی بەسەربێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە