چه ند تێبنییه ک له سه ر کرده وه زیده ئینسانیه کانی تورکیای فاشیست و هه ڵوێستی وه ڵاتانی ئه وروپا!

Wednesday, 09/09/2020, 18:06

2403 بینراوە


بوحران و قه یرانی ئابوری و سیاسی له لایه که وه ، ئه مه چندین ساڵه یه خه ی به وه ڵاتانی زلهێزی جیهان گرتووه. له لایه کی دیکه شه وه ڕه قابه ت و ململانێ بۆ سه رکردایه تی کردنی جیهان و هه ژمۆنی سیاسی و ئابوری و عه سکه ری جیهان ئه م وه ڵاته زلهێزانه ی خستتوه ته نێو چوارچێوه ی هه ڕه شه و گوڕه شه و سه پاندنی سزا ئابوری و سیاسی به سه ر یه کتردا . خاڵێکی دیکه ش ئه وه یه که ئه م وه ڵاته زلهێزانه که وتونه ته نێو بازنه یه کی ترسناک و زیده ئینسانی وه ک گه شه پێدان به که ره سته ی عه سکه ری کۆمه ڵکوژ وه ک بۆمبی ئۆتۆم و که شتی ئۆتۆمی پێشکه وتوو و فڕۆکه ی پێشکه وتووی بۆمب هه ڵگری ئۆتۆمی و تاقی کردنه وه و دروست کردنی گه لێک موشه کی ماڵوێرانکه ر و ڤایرۆس و غازی کۆمه ڵکوژ و ترسناک. که ئه توانم بڵێم ئه م کۆرۆنا ڤایرۆسه یه کێکه له و ڤایرۆسه کۆشه ندانه که فه قه ت له ماوه ی نۆ مانگدا 30 ملیۆن ئینسانی توشی نه خۆشی و چه ند ملیۆن ئینسانیش به هۆی ئه م ڤایرۆسه وه گیانی خۆیان تا به ئێستا له ده ست داوه . ئه مه جگه له کۆمه ڵێک ئاکامی نێگه تیڤی دیکه وه ک بێکار بوونی ملیۆنها کرێکار و داڕمانی ئابوری به شێکی زۆری وه ڵاتانی جیهان و په ک خستنی که رتی گه شت وگۆزار و مایه پوچ بوونی هه زاران ڤابریک و مه عمه لی گه وره و ترس و دڵه ڕاوکییه کی زۆر له نێو کۆمه ڵگای به شه رێت دا. یانی سه رمایه داری وه حشی جیهانی کارێکی کردووه که بێ ته قاندنی یه ک فیشه ک ملیاردها ئینسانی له کونجی ماڵ زیندانی و ده ست به سه ر و بێکار و فه قیر کردووه. مه به ستی سه ره کیم له م کورته باسه ئه وه یه که بڵێم ، له جه و و فه زایه کی ئاوا شڵه ژاوی جیهانی دا ده وڵه ته دیکتاتور و فاشیزمه کانی جیهان به هه له ی ئه زانن که ده ست به ره ن بۆ به دیهێنانی خه ونه نا مرۆڤایه تی و زیده ئینسانییه کانی خۆیان. ده وڵه تی فاشیزمی ره جه ب ته یب ئه ردوغان یه کێکه له ده وڵه ته ڕه گه زپه ره ست و ئیسلامیانه که ساڵیانێکه ئاواته خوازی هه لێکی ئاوایه. له لایه که وه به قورسترین چه ک و که ره سته ی سه ربازی و به کار‌هێنانی غازی فسفۆری ڕێگا پێنه دروا و پێشکه وتوترین فڕۆکه ی جه نگی هێرش ده کاته سه ر میلله تێکی هه ژار و ک کورد له سوریا و ده بێته هۆی ئاواره بوونی سه دان هه زار ئینسان و قه تڵ و عامی هه زاران که سی دیکه. و له لایه کی دیکه وه وه ک سه گی هار و برسی ڕۆژ نییه به بیانوی (په که که) ناوچه یه ک له کوردستانی باشور بۆمباران و تۆپباران نه کات و خه ڵکێکی زۆر نه کوژێت و هه موو ڕه ز و باغ و داهاتی ئه و خه ڵکه نه سوتێنێت. ئه م ڤایرۆسه ئینسانکوژه به مانه شه وه نه وستاوه و خه ریکه په لاماری یۆنان و قوبرسیش ئه دات و جگه له مانه ش هێزێکی زۆر جاش و جه یش و داعشی ڕه وانه ی لیبیا کردووه و خه ریکی شه ڕیکی گه وره شه له لیبیا. سه ره ڕای هه موو ئه م ده ستدرێژیانه بۆ ناو خاکی عێراق، سوریا و لێبی و یۆنان و قوبرس و چه ند وه ڵاتێکی دیکه ، به ڵام ئه بینین که ئه مریکا و روسیا و ئه وروپا ، و به تێكڕا هه موو وه ڵاتانی به نێو "دیمۆکراسی" جیهان بێ ده نگێکی موتڵه قیان له ئاستی ئه م هه موو ده ستدرێژی و جه نایه ت و ئینسانکوژیه ی تورکیای ڕه گه زپه ره ست و فاشیست هه ڵبژاردووه. تازه فرانسه و یه ک دوو وه ڵاتی دیکه ی ئه وروپی به خاتر قازانج و به رژه وه ندی خۆیان له ده ریای ناوه ڕاست خه ریکن دێنه که لام و سه رزه نشی تورکیا ئه که ن. ئیتر میلله تی کورد له عێراق و سوریا گۆڕ بگۆڕ ئه کرێن یان ژنوساید و ده ر به ده ر ده کرێن و له ماڵ و خانو و زه وی و موڵکی ئه واندا عه ره ب و تورکمه ن نیشته جێ ده کرین به "گونی" جه نابی پۆتین و ترامپ و ماکرون و بوریس یۆانسۆنه وه. جا ئه مانه چێیان نه کراوه. مه گه ر هه ر ئه م ده وڵه تانه نه بون که میلله تی کوردیان کرده چوار پارچه وه و هه ر پارچه یه کیان خسته سه ر وه ڵاتێکی دیکتاتۆر و فاشیست و ئه مه سه د ساڵه که ئه م ده وڵه تانه به که یف و ئاره زوی خۆیان قه تڵ و عام و جنیۆساید و نه فی و زینده به چاڵیان ئه که ن؟
نه خێر ، ئێعتراز و ناڕه زایه تی بڕێک له وه ڵاتانی ئه وروپی نه به خاتری یۆنان و قوبرس به ڵکو به خاتر به رژه وه ندیه درێژخایننه ئابوریه کانی خۆیانه له م دوورگه و ده ریای ناوه ڕاست . هه ر خودی ئه م وه ڵاته ئه وروپیانه به سه رکردایه تی ئه مریکا له هه موو جه نایه ت و شه ڕ و کۆچی ملیۆنی و به کۆمه ڵ و کوشتنی سه دان هه زار خه ڵکی هه ژاری ئه م ناوچه دا به شدار و شه ریکن. ئێعتراز و ناڕ‌‌ە زایه تی ئه وان له تورکیا هیچ په یوه ندیه کی به ئینسان و مافی ئینسانه وه نییه، به لکو به م کرداره ی خۆیان به تورکیا ئه ڵێن ئیتر به سه: زۆرتر له پێویست له به ڕ‌ ە که ی خۆت پێت درێژ کردوه ته وه. ئێمه ئیجازه مان پێ داویت که خه ڵکی کورد و سوریا جنیۆساید و قه تڵ و عام بکه یت و ده ست به سه ر ماڵ و موڵک و ژیانیاندا بگریت. ئێمه ئیجازه مان پێداویت که به شێکی هه ره زۆر له خاکی عێراقیش داگیر بکه یت و سه دان بنکه و باره گای عه سکه ری و جاسوسی تیدا دامه رزێنیت. ئێمه ئیجازه مان پێداویت که جه یش و داعش بریته نێو لیبیا بۆ پاراستن و تاڵان کردنی سه روه تی خه ڵكی بێ ده ره تانی لیبیا، به ڵام ئیتر ئیجازه ت ناده ینێ ی که ده ستدرێژی بکه یته سه ر سه ره ت و ئابوری وه ڵاتانی ئێمه ش . ئه ساسی مه سه له ی وه ڵاتانی ئوروپا و تورکیا ئه مه یه و هیچی دیکه.
جگه له هه مووی ئه مانه، ئه مه بۆ 30 ساڵ ئه چێت که تورکیا به بیانوی په ناهێنده و کۆچبه ره وه هه موو ساڵێک نزیکه به 8 ملیار یورۆ له ئه وروپا باج وه ر ئه گرێت و وه ڵاتانی ئه وروپاش نه یتوانیوه هیچ غه ڵه تێک بکات و هه موومان چاک ئه زانین که به ملیۆن ها ئینسانیش هه ر له ڕێگای تورکیاوه خۆیان گه یاندوه ته جه رگه ی ئه وروپا. به ڵام ئه وه ی که تۆزێک وه ڵاتانی ئه وروپی نیگه ران کردووه پاوانخوازی و زیاده ڕه وی تورکیایه له و ئاسته ی که بۆی دیاری کراوه. ئه گینا به بڕوای من ئه مریکا و ئه وروپا و تورکیا هه موویان له نێو یه ک بازنه ی سیاسی دا ئه خوڵێنه وه و کرده وه و ئاسته ی زیده ئینسانیان جیاوازی و فه رقێکی ئه وتۆی نییه. مێژووی سه دان ساڵه ی ئوروپا و ئه مریکا و تورکیا ده ر هه ق به گه ڵانی چه وساوه و ژێر ده ست به ڕوونی کرده وه ی زیده ئینسانی و نامرۆڤایه تی هه موو ده وڵه تانه پیشان ئه دات. هه ر بژین.
عیزت دارابی
ڕێکه وتی: 08-09- 2020

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە