پاڕانه‌وه‌ لای كه‌ریم گوڵانی

Wednesday, 09.09.2020, 18:19

1996 بینراوە


له‌گۆرانی گوڵه‌ به‌گوڵی لێوت بم تا سه‌رده‌می كۆرۆنا
مه‌ریوان سه‌لاح حیلمی 8-9-2020
كه‌ریم گوڵانی له‌دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991وه‌ ده‌ستی به‌گۆرانی كرد، یه‌كه‌م گۆرانی و ئه‌و گۆرانییه‌ی پێی ناسرا بریتی بوو له‌ گۆرانی (گوڵه‌ به‌گوڵی لێوت بم) كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو لای گوێگری كورد و گۆرانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو، گۆرانیه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ستپێده‌كات:
گوڵه‌ به‌گوڵی لێوت بم
به‌ كه‌مه‌ری زیوت بم
خوایه‌ ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵ كه‌ی
به‌ باوكی هه‌تیوت بم

(کلیکی هۆنراوەکەی بکە لەسەرەوە)--

ته‌ماشا بكه‌ن له‌ گۆرانیه‌كه‌شدا ده‌پاڕێته‌وه‌ له‌خودا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی ده‌یه‌وێ به‌ نسیبی بكات، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م پاڕانه‌وه‌یه‌ پاڕانه‌وه‌یه‌كی ئاساییه ‌و گۆرانیه‌كه‌شی جوانتر كردووه‌، به‌ڵام ئێستا كه‌ توشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بووه‌ ده‌پاڕێته‌وه‌ بۆ پاراسیتۆڵێك له‌كاتێكدا وه‌ك خۆی ده‌ڵێ : 1ـ خاوه‌نی خانووه‌ 2ـ خاوه‌نی باخه‌ 3ـ خاوه‌نی سه‌یاره‌ی وه‌نه‌وشه‌یه‌ 4ـ خاوه‌نی هۆڵی ئاهه‌نگه 5ـ ره‌نگه‌ خاوه‌نی موچه‌یه‌كی باشیش بێت.
ئه‌وه‌ی سه‌یرو جێگای پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ چ ڕێكه‌وتێك ئه‌و دوو پاڕانه‌وه‌یه‌ی دروستكردووه‌؟ 

كه‌ریم گوڵانی له‌ ڤیدۆكه‌ی دا داوا له‌ به‌رپرسانی پارتی دیموكرات ده‌كات بێن به‌ هانایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد لای خه‌ڵكی و له‌ سۆشیال میدیا هێرشێكی به‌رفراوانی كرایه‌ سه‌ر، به‌ڕێزیشی له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: (خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ هه‌یه‌ داوا له‌ كازمی و عه‌بادی و مالیكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ بنێرێت بۆ هه‌رێم، بۆچی بۆ من عه‌یبه‌ داوا له‌ حیزبه‌كه‌ی خۆم بكه‌م بۆ هاوكاری )
ئه‌گه‌ر حیزبه‌كه‌ی كه‌ریم گوڵانی له‌سه‌ر ره‌نجی شانی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ژی، ئه‌گه‌ر به‌ ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ژی، ئه‌گه‌ر حیزبه‌كه‌ی كه‌ریم گوڵانی وه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی به‌ كاسپی حه‌ڵاڵ ده‌ژی ، زۆر ئاساییه‌ كه‌ هاوكاری تۆ و خه‌ڵكی تریش بكات، به‌ڵام خۆت و خه‌ڵكیش چاك ده‌زانن كه‌ حیزبه‌كه‌ی تۆو زۆرێك له‌ حیزبه‌كانی تریش له‌سه‌ر بردنی مافی خه‌ڵك ده‌ژین و درێژه‌ به‌ ژیانی سیاسی و ئاسایی خۆیان ده‌ده‌ن، بۆیه‌ كه‌ خه‌ڵك داوا له‌ كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا ده‌كات بۆ مووچه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان له‌ حیزبه‌كه‌ی تۆ و هاوپه‌یمانه‌كانی شتووه‌ و هه‌ر سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كه‌ی تۆیه‌ كه‌ ده‌ڵێن (به‌غدا قوڵایی ستراتیجی گه‌لی كورده‌) ئیتر بۆ لۆمه‌ی كه‌سانێك ده‌كه‌یت بۆ موچه‌كه‌ی په‌نا بباته‌ به‌ر به‌غدا؟
له ‌كۆتاییدا ده‌ڵێن له‌ حه‌سه‌ن زیره‌كه‌وه‌ تا عه‌تا چاوشین ، باوه‌ڕناكه‌م كه‌س به‌ قه‌د كه‌ریم گوڵانی سوودمه‌ند بووبێت له‌ هونه‌ر و ده‌سه‌ڵات، كه‌چی بۆ پاراسیتۆڵێك ده‌پاڕێته‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌دزن، بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ نانی پیاهه‌ڵدان و ستایشی درۆیان خواردووه‌و تازه‌ بۆیان ته‌رك ناكرێ. ‌




(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 4.5/5)