شێركۆ بێكەس چۆن باسی جەلال تالەبانی دەكات!

Friday, 11/09/2020, 23:06

1903 بینراوە


ئەم زانیارییە لەسەر شێرکۆ بێکەس تەنیا بۆ ئەرشیفکردنی هێناومانە و لای خۆمان دەیپارێزین:

---------------------------
 لە كتێبی (955 دەقیقە لەگەڵ شێركۆ بێكەس-دا) ، شێركۆ بێكەس بەمجۆرە باس لە تالەبانی دەكات:" 
سەبارەت پەیوەندییم بە (جەلال تالەبانی )ەوە، پێش (بەرگەڵوو) و (سەرگەڵوو)، لە ناوچەی (مەرگە) و (سیروان) و (ئاوەژێ‌)، كە ماڵی (جەلال تالەبانی)یش لەوێ‌ بوو، برادەرانی مەكتەبی عەسكەری لەوێ‌ بوون، منیش لەوێ‌ ژوورێكم وەرگرتبوو. لەو ماوەیەدا هەر كەسێك هاتبێت بۆ لای (جەلال تالەبانی)، یان بێگانەكان، هەتا عەرەبەكان، یان كوردەكانی ئەودیو، ئەینارد بەشوێن منیشدا، تێكەڵاویمان زۆر بوو، قسەمان زۆر بوو، لەو ماوەیەدا من زۆرتر لە كەسایەتی ئەو گەیشتم. پیاوێكی سیاسی و قانونی و نووسەر و ڕۆژنامەوانیش بووە. تەمەنێكی دورودرێژی لە خەبات و تێكۆشاندا چ لە شاخ و چ لە دەرەوەی وڵات بووە. ئەوەندەی من لەنزیكەوە ناسیبێتم. هەناسەی درێژە و بێتاقەت نابێت. دبلۆماتە. ئەزانێ‌ چۆن پارسەنگی سیاسی و كۆمەڵایەتی ڕائەگرێ‌. بۆ بزووتنەوەی ئەدەبی و هونەری و یارمەتی نووسەران دەوری لەبەرچاوی هەبووە. درەنگ درەنگ توڕەبوونێكی هەیە. لە ڕەشەبای سلێمانی ئەچێت!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە