بەرهەم ساڵح لە مێرگەپانی سەر بە دۆڵی شەدەڵە

Sunday, 09.13.2020, 23:02

3087 بینراوە


چینییەکان دەڵێن :" بناغەی دونیا دەوڵەتە ، بناغەی دەوڵەتیش خێزانە ، بناغەی خێزانیش تاکەکانێتی"
گەر لەم پەندە چینیەوە ئێمە سەیری کەسایەتی" بەرهەم ساڵح" بکەین دەزانین ئەم کابرایە، کە ژیانی تایبەتیی خۆشی هەموو گومان بووە، ئێستا پۆستێکی لەسەر خوێنی هەزاران قوربانی وەرگرتووە، ئیتر تێدەگەین کە ئێمە لەژیانماندا ئازادی نەک نابینین، بەڵکو بۆنیشی پێوە ناکەین .
شەدەڵە و مێرگەپان ئەو دۆڵەی دوای داستانی دابان و هەلاج ئیتر ئازادانە هەناسەیەکی قوڵی داو" بەختۆخە " تا نزیکی قزلەر بووە دۆڵێک کە داربەڕۆکانی منەتیان بەهیچ نەما و لەهەناوی ڕەگەکانیاندا شەهامەت خۆڕاگری مانەوە لەسەر خاک خۆیان نمایش دەکرد، کاتێکیش "مەلابەختیار" پیاوە عەسکەریە ئاشەکە کە لەزیندان ڕایکرد لەبن دەوەنیکدا ئەنجونەمێک گرتییەوە، هێندەی تر مێرگەپان بووە وێردی سەر زمان و نەیان هێشت خائینێک خۆی لەبن دەوەنێکدا بشارێتەوە تاپیسی بکات . ئێستا کۆشکێک بۆ بەرهەم ساڵح لە مێرگەپان کراوە، چونکە هاوشانی شەهیدەکانی دابان بەرهەمیش "حورمەتی خۆی دەگرت، خۆی ووتەنی حورمەتی خێزان و میللەتیشی دەگرت " شەهید "غەفور" گۆڕ هەڵتەکێنە ئەها بێحورمەتترین مرۆڤی سەر ئەم ئەستێرەیە لەجێگەی تۆ نمایش دەکات و پیرێژنە شاناز دەڵێت : سمبوڵی خەڵک لە دەباشانە نەک لە مێرگەپان .
بۆ زانیارییتان لەسەر بەرهەمی بێ حورمەت و ساختەچیی و درۆزن، ئەم زانیارییەش دەخەمە بەردەمی ئێوەی بەڕێز:
باو و باپیرانی بەرهەم ساڵح بە ئەسڵ خەڵکی (موغاغ)ن، پورێکی دایکی بە ناوی شەفیقە، کاتی خۆی شوو بە شێخ قادر شێخ یوسف دەکات لە ناوچەی شەدەڵە و مێرگەپان، ئەم بەرهەمە هیچ پەیوەندییەکی بەو ناوچەیەوە نییە، بەڵام بەهۆی یەکێتییەوە کە ئەو پۆستە باڵایانەی وەرگرت، چاوی بڕییە  شەدەڵە و مێرگەپان هات و درۆیەکی زلی کرد بەسەردا و بە سەدان دۆنمی ئەو ناوچەیەی داگیرکرد، کاتێک لێیان پرسی وەڵامی ئەم بێ حورمەتە درۆیەکی زل بوو، کە وتی موڵکی باو و باپیرانمە.
بەرهەم جگە لەفریودان و خۆنواندن لەبەر کامێرادا و نمایشکردنێکی بەدڕەوشتانە هیچی تری لێسەوز نابێت ، چونکە خۆت لەبەغدادی تاوان، لەپەنای کازمیدای شەو و ڕۆژ، لەوێ سەدان پرۆتۆکۆڵی نیشتمانفرۆشیتان لەژوورە داخراوەکاندا واژۆکردووە، ئێوە کاتێک خۆتان بەقوتابی تاڵەبانیەکی خائینزادە دەزانن ، دەبێت چ خێرێکتان هەبێت بۆ کورد؟
پاشان تۆ دێیت بەئێمە دەڵێت: کە منیش وەک مەسعودی قەزم کە سەری ڕەشی داگیرکرد وەک تاڵەبانی کە دەباشان و دوکان قەڵاچوالانی داگیرکرد و لە دەباشان مەزاری بۆ کرا، وەک نەوشیراونی باوکی هەژاران گردێکی ١٢٢دۆنمی لەناو جەرگەی سلێمانیدا داگیرکرد و مەزاری بۆکرا، وەک کۆسرەت ڕەسوڵ کە گردی عەلی ناجی داگیرکردوە و سبەی یان دووسبەی مەزاری بۆ دەکەن ، وردە قەشمەرەکانی تریش، کە هەریەکەو گردێک گوندێک باخێکیان هەیە منیش با خەڵکی بزانێت لە مێرگەپان ئەم قەسرە نایەبەم هەیە و تاڵەبانی داوێتی پێم با پیرێژنە شاناز کە لە لەندەن لەسەر مێزێک جلەکۆنەی هەراج دەکرد و دەیفرۆش هەر لە ورگی بدات ، ئەویش کەمی نییە ئەوەتانێ خێڵی ئەحەی بلە ڕەش، سلێمانیان لوش داوە.
بەرهەم ساڵح درۆزنێکی ناشرینە،  هەمیشە لەبەردەم کامێرادا خۆی وانمایش دەکات، کە وەک "مامۆستایەکی زن " بێت پڕ پڕ بێت لە ڕاستی و بەرائەت و خۆشەویستی ، وەک ئەو خۆنواندنانەی کە لە ماوەی ئەم ٣٠ساڵە لەم بەشەرە پیسەمان دیوە و تاکە جارێک چێیە،  کردارێکی جوامێرانەی نەبووە.
 لە١٧ی شوباتەوە تا شەڕی ناوخۆ تا دروستکردنەوەی عێراقی تاوان ، ئێستاس میللە تێکیان وا ڕیسوا کردوە کە خەمی ئازادی بووە بەپارەی گەنمی جوتیاران و ناردنی موچە و بەرات . ئاخر جولەکەکان تا ئەم ساڵانەی دوایش سەرانەیان لە ئەڵمان و ئەوروپییەکان دەسەند لە بری هۆڵەکۆس و قوربانیدانەکانیان، بەڵام ئێمە چونکە سیاسییەکانمان خۆفرۆش و بەدڕەوشت و فشەکەرن،  شێرن بۆ خۆمان و بۆ دوژمن ڕێوی گەڕن،  ئەوەتانێ لە خۆنواندنێکدا بەرهەم دەڵێت " مستەفا، ئازیز و هاوڕێم، جەنابی سەرۆك وەزیران، دێیت بۆ كوردستان،  تۆ خۆت وەک کوردستانیت، لەناو كەسوكاری خۆتدایت. دەزانیت ئەم شاخانە هەمیشە پەناگەیەك بوون بۆ ئازادیخوازانی عێراق. ئەمڕۆ دەرفەتێكی گەورەمان لەبەردەمە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ. هەمو كارێكی باشت لێڕا دەبینم بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەم كێشانە بە جۆرێك كە لەبەرژەوەندیی عێراقییەكاندا بێت. هەر لە بەسرەوە بۆ بەغدا و بۆ نەجەف و ئەنبار و موسڵ و بۆ كوردستان لە هەولێر و سلێمانی .
ئەم قسە سواوانەی بەرهەم بۆ کازمی جگە لە خۆنواندن و ڕۆچوونی کەسێتی هیچی تر نییە،  لەکاتێکدا تۆ خۆت هیچ نیت و ناشتوانی بە ناوی هەموو کوردەوە بڕشێیتەوە، ئێمە خاوەنی ئەنفال و هەڵەبجەین عەرەب نابێتە برا و کەسمان، ئەو پینە و پەڕۆیەی تۆ و تاڵەبانی و بارزانی دەیکەن و دەیڵێن ڕەنگدانەوەی کەسایەتی کوردێکی جوامێر نییە ، تۆ ئەم قسە پوچانەت دەتوانی لە بەغداد بکردایە،  نەک لە دۆڵی شەدەڵەی داگیرکراو، کە جێگەیەکە هەزاران گوللەتۆپی عەرەبی شۆڤێنی بەرکەوتوە. ئێستا ئەم نووسینە دەنوسم دوو یادگاریم بیر دەکەوێتەوە، یەکەم کە دابان و هەلاج ڕزگار دەکرا ئەو شەوە  "ملازم عومەر" قسەی بۆ کردین لە مزگەوتەکەی سەرگەڵودا، کە ووتی دامان ناوە هەندێکمان ڕەنگە شەهید بێت،  بەڵام کورد و مێژوو سبەینێ لەیادمان ناکەن، ڕۆژێکیش لە شەڕێکدا کە شەهید "جەلال حەمەی محە " ئاربیجی دەتەقاند یەکەم جار بوو، ببینم ئاربیجی تا بەر پشتێنەکەت بێنی و بەپێوە دەینا بەدەبابەکانەوە ، ئێستا بەرهەم و لاهورو ماڵی تاڵەبانی و چەند پیرێژنێک لەسەر ئەو مێژووە دەلەوەڕن و کۆشکیان بۆ کراوە، لە مێرگە و دەباشان و سەری ڕەش و هەموو نیشتمانیان وەک خۆیان هەراج و داگیر کردووە.
من داوای لێبوردن لە شەهیدەکان دەکەم، کە ئەم بەشەرە پیسانە بوونەتە میراتگرمان، چ شەرمەزارییەکە لەجێی ئازادیی داوای موچە بکەیت، ئاخر گوند بۆیە نەماوە ئەم بێحورمەتانە هەموو جێگەیەکیان کردۆتە سەربازخانە و حیمایە چاومان دەردەهێنێت، هەموو ئەوانەی خەفیفە بوون، ئێستا ئەولادەکانیان حیمایەی ئەم شتە پیسانەن ، کازمی نە کەس و کارمانە.  نە هیچ.  بەڵکو لەگەڵ ئاڵا تاڵەبانی و بەرهەم و مەسعود بارزانی خزم خزمێنەتان هەیە و کەسوکاری یەکن، ئەوە نییە بەرهەم میعری جەواهیری لەبەرە بەڵام هی شاعیرە کورەدەکان بڤەیە لەبەر کامێرادا بیڵێت، چونکە شاعیرە کوردەکان شیعری ماستاویان نییە، بەرهەمی خەسێنراو بە خیانەت و بێ حورمەتی دەبێت نەفرەتی لێ بکرێت.
نەفرەت لەیەک بەیەکتان . شەرم دەکەم ئێوە کوردن و منیش کوردم .




(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 3/5)