نهێنییەكانی پشت كۆرۆناكەی ئاواتی شێخ جەناب

Monday, 14/09/2020, 10:57

3175 بینراوە


ناپلیۆن لە وتە بەناوبانگەكەی دەربارەی سەركردە وتویەتی: تەنگانە و كارەسات، پێوەرن بۆ هەڵسەنگاندنی سەركردە راستەقینەكان.
ئەم وتە جوانە پێوانەیەكی گرنگە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو وەزیر و گزیرانەی بەناوی گۆڕانەوە لە دوو كابینەی حكومەتدا بەشدارییان كرد، وەزیرە وەك رێباز حەملان هەبوو كە بە ئاشكرا خۆی فرۆشتیتە پارتی، وەزیری وەك مستەفای سەید قادرمان هەبو وەزیری پێشمەرگە بوو لە حكومەت دەركران لە جیاتی بایكۆتی ئەو دەسەڵاتە، پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی وەرگرت بەبێ ئەوەی بە سەرۆكی ئێستا هەرێم بڵێ كاتێ سەرۆكی حكومەت بووی بۆچی دەرتكردین؟ ئەی ئێستا چۆن ئەمكەیتەوە بە جێگری خۆت؟ چ گرەنتیەك هەیە ئەمجارە دەرناكرێین؟.
لە ماوەی ئەم ساڵدا كۆمەڵێ قەیرانی ئابوری روی لە هەرێمی كوردستان كرد، نەخۆشی كۆرنا كە بەهۆی قەیرانی ئابوریەوە كەرتی تەندروستی رووبەرووی هەڕەشەی ئیفلیجی كردەوە كە ئەگەر هەڵوێستی گەورەی هەندێ پزیشك و كارمەندی تەندروستی نەبوایە كارەساتی گەورەتری مردن و توشبوون روویان ئەدا، لە هەمو ئەو قەیرانانەدا ئاواتی شێخ جەناب چەند جارێك بە بیانوی نەخۆشی دڵ و جەڵدە مۆڵەتی درێژخایەنی وەرگرتوە، یەك لێدوانی ئەو وەزیرە گۆڕانخوازە نابینی لەسەر قەیرانی موچە و دزی و بەرتیل و گەندەڵی و خورانی ملیارەها دۆلار داهاتی نەوت و گومرگ!
فەرموون ئەگەر ئەگەر ئەم وەزیرە نەخۆشە، با بە فەرمی ئەنجامی پشكینینەكانی بڵاوبكرێتەوە، ئەگەر ناساغە چۆن مرۆڤێ نەخۆشی دڵ و شەكرە و كۆرۆنای هەبێ، پۆستێكی گرنگی وەك وەزارەتی دارایی پێدەسپێردرێ؟
ئێستاش كە دۆسیەی رادەستكردنی گومرگەكان بە بەغدا و هاتنی كازمی بۆتە مەسەلەیەكی گەرموگوڕ، دیسانەوە ئاواتی شێخ جەناب بە بیانوی توشبوون بە كۆرۆنا مۆڵەتی درێژخایەنی وەرگرتوە و لە وەزارەت دەوام ناكات هەموو كاتێكیش لە غیابی ئەودا، جێگرە پارتیەكانی جۆرەها گەندەڵی وەك لێخۆشبوون لە باج و زەریبە بۆ كۆمپانیاكانی نزیك لە پارتی و دواتر یەكێتیش دەرئەكەن.
ئێستا ئەگەر كاك نەوشیروان زیندوو بێتەوە، گۆڕان و كارنامە چاكسازییەكەی لەناو حكومەتدا ئەناسێتەوە؟ جیاوازی گۆڕان و وەزیرەكانی چیە لەگەڵ حیزبە دەستەمۆكانیتری پارتی؟
میللەت یەكەم باجی ملكەچی گۆڕان لەناو حكومەت ئەدا، بەڵام ئەوانەی رێبەرایەتی ئەم ملكەچییە ئەكەن بۆ هەمیشە ریسوای مێژووی دەسەڵاتی كوردین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە