چ دونیایەکی درۆ و چ مێژوویەکی درۆ

Wednesday, 16/09/2020, 10:11

3459 بینراوە


شەرەفخانی بەدلیسی، شەرەفی ناوە و بە حساب خانەدانە، خەڵکی بەدلیسە، کەچی بە فارسی ئەنووسێت!.
لە گەرمەی شەڕی سەفەویی و عوسمانی، کوردێک ھەڵئەتڵۆقێ و بە ئاوێتەی بەدلیسی عوسمانی و خانی ئێرانی و زمانی فارسی ئەبێت، و خۆشی بە شەرەف ناو ئەبات!، ئاخر کێ ناوی شەرفی بیستووە تا ئێستا، ئەگەر ھەڵخەڵەتاندنی کورد نەبێت؟.
* ئێمەی مرۆڤ بە گوناھبار ھاتوینەتە سەر زەوی، لە بەھەشت دەریانکردین چونکە ژن یان حەوا لە داری ماریفەت سێوێکی خوارد، ئیتر خوا سزای بە سەر ئادەمیشدا دا و فڕەی دایە سەر زەوی، کەواتە ژن ھۆکاری گوناھباری پیاویش بوو، لە حاڵەتێکدا ئادەم ( پیاو ) پێی ووت: ئەی حەوا لەو درەختە نزیک مەبەرەوە، خوا سزامان ئەدات.
* بە ھەر حاڵ لەبەر بێ گوێی (ژن)حەوا، خوا سزای داین و فڕێی داینە سەر زەوی، زەوییەکی پڕ گوناھ، دیسان قابیل ھابیلی کوشت لەبەر ژنێکی تر ئەویش خوشکیان بوو، یانی یەکەم مرۆڤ کوشتن لەسەر زەوی بە ھۆی ژنێک بوو،، کە برایەک براکەی خۆی کوشت!. ئیتر مرۆڤ تا ئەو کاتەی ئەگەڕێتەوە بۆ لای خوا، ھەر گوناھبارە و سزابارە، ئەی ئەوە نییە تا ئێستا کورد بە خاوەن مردوو لە کاتێ پرسەدا ئەڵێت:
خوا لە گوناھی خۆش بێت، خوا عەفوی کات.
وەک ئەوەی پیاوی مردووی کورد قابیل بێت و ژنی مردوودی کورد حەوا بن کە گوناھیان کردبێت و داوا برێت خوا لە گوناحیان خۆش بێت،،، چ کارەساتە،،،.
*شەرفخان و مێژوو نووسە درۆزنەکانیش ئەڵێن کورد لەو گەنجە ڕزگارکراوانە پێکھاوتوون کە ئەبوایە مێشکیان بدرایە لە برینەکەی زوحاک!،. کە لە ھەر دوو گەنج کە ئەبوایە سەربڕایە ێەکێکیان ئەنێنرانە چیا و خۆیان ئەشاردەوە،،،. ئیتر ئەما گەلێکیان درووست کرد بە ناوی کورد،،، ئاخر ئەمانە کە ھەموویان لەو شاخانە خۆیان حەشار دابوو چۆن بوون بە کورد؟. ئەمانە ھەمووی کوڕی گەنج بوو، چۆن زاوزێیان کرد، ژنیان لە کوێوە ھێنا؟، ئەی ئەمانە پێشتر کەڕولاڵ بوون یا وەک مانگا قسەیان ئەکرد، تا لەو شاخە زمانێکیان داھێنا و ناویان نا زمانی کوردی؟؟؟!.
واتا ئێوەی کورد لە سەر زیایە ماون، بەشتان ھەر خۆ شاردنەوەیە وھەمیشە عەرەب و تورک و فارس خاوەنتانن!.
دنیایەک لە درۆ و ساختە، کە سوپاس بۆ پەیمان حەیدەری ئەو مێژووە ساختەی ھەڵتەکاند.
ھەر بۆ نمونە سەرنج بەن لەم مێژووەی دوێنێ کە ھێشتا خۆمان شاھیدین کە چۆن بە درۆ ئەیھۆننەوە وەک شەڕی جاشییەتی ئێران (خواکوڕک) و ( ٣١ ی ئابی )جاشییەتێی عێراق، ئیتر چۆن مێژووی چواردە سەدە و سەد و دووسەد ساڵەمان بۆ ساختە و درووست ناکەن بە دەلەسە و درۆ؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە