درەنگ بە ئاگا ھاتن

Saturday, 19/09/2020, 18:17

3574 بینراوە


حكومەتی ھەرێم لە سەرەتای دروست بونیەوە تا بە ئەمڕۆ جگە لە بەھەدەردانی سەرەوەت و سامانی ژێرخان و سەرخانی كوردستان و بەتاڵانبردنی نەوت سڵی لە ھیچ نەكردۆتەوە بۆ ھەر ھەنگاوێك كە ناوێتی ، پێشتر زۆنی زەرد و سەوزیش ھەموو بارەگاكانی بەعسیان لەسەرخۆیان و خاوو خێزانیان تاپۆكرد و كردیانە بارەگای كوردی تەنھا زمانی عەرەبیان كردە كوردی وبێ سڵەمینەوە لە تێكۆشانی ڕابردویانھەموو ئەو كردانەی بەعسیشیان لەو بارەگایانە دووبارە كردەوە ، بەوەشەوە نەوەستان سەرجەم ماڵی ئەفسەر و كادرەكانی بەعسی كەموڵكی شارەوانی و دەوڵەت بوو تاپۆیان كردە سەر بەرپرس و كەسە نزیكەكانی حیزب ، ئەمانەش ھەموو چاوپۆشی كران لەپاش ئەوەشدەستیان برد بۆ شوێنە گرنگەكانی شار كارگەكانی پێشتر حكومەتی عێراق دروستی كردبوو لە شارەكاندا وێران كران و كرانە ھوتێل و مۆڵو مەساج و قومارخانەی بەرپرسەكان.
پێشتر ھەر كاتێك دەیانخواست چەند شوێنێك داگیر و تاپۆ بكەن چەند پارچە زەویەكیان بەسەر ڕۆشنبیر و ھونەرمەند و كارمەنداندا دابەشدەكرد تا كەس نوزەی لێوە نەیەت پاشان دەستیان دە برد بۆ گرد و شاخ و تەنانەت زەویە كشتوكاڵیەكان و ھەمویان تەلبەند كرد ، ھەرخۆشیانھەزاران كارمەند و پۆلیسیان بە ناوی دارستانەوە تاعین كردووە گوایە ئەمانە پارێزەری زەوی و خاكن بەس لە بەر پرسان نا .
ئەو ھەرایەی ئێستا لە سلێمانی بۆ پاراستنی سەوزایی و داگیر نەكردنی ئەو شوێنانە دەكرێت كارێكی پیرۆزە بەڵام زۆر درەنگە پێویستەھەموان بێدەنگی بشكێنن تا ھەموو شوێنەكان داگیر نەكراون ئەوانەش كە بەناوی ژینگە و ووڵاتپارێزیەوە لە مەیدانن با جارێكیش زمانیان گۆبكات و دژ بە سوتانی ھەزاران دۆنم زەوی و دار و درەخت و قەڵاچۆ كردنی ئاژەڵە كێویەكان لەلایەن فڕۆكە و تۆپەكانی توركیاوە ڕۆژانە دژبەو چیاو دۆڵ و گوندانە دەكرێت خۆ ئەوێش ھەر خاكی كوردستانە چۆن بۆ سنەوبەرێك لە تاسلوجه دێینە گۆ با بۆ دار بەڕویەك لە قەندیل ودار گوێزێك لە شێلادزە و دار بیەكیش لە زاخۆ ھەمان ھەڵوێستمان ھەبێت تا بە ھەموان ڕوو بەڕووی ئەو دژە ژینگە و داگیر كەری زەویانەبوەستینەوە .
گەر چاوەڕوانی لایەنێك یان بەر پرسێك بن تا ڕێگر بێت بخەونەوە با خەونی خۆش ببینن ، ئەوان خۆیان داگیر كاری گرد و بارەگاو زەویەكاننچۆن دەبنە پارێزەری دار و زەوی لە شارێك .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە