پەیوەندیی گوماناویی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و بەرپرسێکی یەکێتی ئاشکرا دەبێت

Saturday, 26/09/2020, 15:51

4179 بینراوە


شاناز برایم ئەحمەد كە لە سایەی كۆنگرەی دان پێدانەنراوی نێوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بووە بە ئەندامی سەركردایەتیی حزبەكە، زیاتر لە دە ساڵە پەیوەندییەكی ژێربەژێر و گوماناوی لەگەڵ بەرپرسێكی حزبەكەیدا هەیە.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، هاوار حاجی كە ئێستا جێگری لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، زیاتر لە ١٠ ساڵە لە ڕێگەی پەیوەندییەكی گوماناوی لەگەڵ شاناز برایم ئەحمەد، هەوڵی خۆپێشخستن دەدات و لەم ڕێگەیەشەوە شاناز برایم ئەحمەد هاوكارییەكی زۆری كردووە.

هاوار حاجی كە بە گوتەی نووسەرێك بە ناوی (عارف ئەحمەد) كە لە ٦ی ٦ی ٢٠٠٩ وتارێكی بڵاو كردۆتەوە، كەسێكە هیچ توانایەكی نییە و نووسەرەكە بە ”جانتاهەڵگر“ وەسفی كردووە، بەڵام رای گەیاندووە كە شاناز برایم لە پێناو هاوار حاجی، شێخ شەماڵی پێشمەرگەی دێرین و نوێنەری جەلال تاڵەبانی لەو ساڵەوە لە نوێنەرایەتیكردنی یەكێتی لە دەرەوە وەدەرناوە و هاوار حاجی لە جێگەی داناوە. واتە پەیوەندییەكە بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

هاوار حاجی ئەو كاتەی لە پۆستەكەی دانراوە، هیچ پێگەیەكی لەنێو كادیرانی یەكێتی لە دەرەوەی وڵات نەبووە، هەر بۆیە عارف ئەحمەد لە نووسینەكەیدا داوای لە یەكێتییەكانی دەرەوەی وڵات كردووە، “قەبوڵ مەكەن جانتا هەڵگر و دزێكی وەك هاوار حاجی ببێتە نوێنەرتان”.

لە لایەكی دیكەوە كەسێك بە ناوی (ماكان گەڤەری) لە ١٩ی ٢ی ٢٠١٠ هەر لە ماڵپەڕی (كوردستانپۆست) وتارێكی لەبارەی پەیوەندیی شاناز برایم و هاوار حاجی بڵاو كردۆتەوە و ئاشكرای كردووە كە لەو ماوەیەی شاناز لە دەرەوەی وڵات بووە، سەرجەم ئەو پارەیەی یەكێتی بۆ ڕێكخستنەكانی دەرەوەی ڕەوانە كردووە، بردوویەتی و بەو هۆیەشەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە سەروبەندی هەڵبژاردنەكانی ئەوسادا شاناز برایم و هاوار حاجی ناچار كردووە، پەیوەندی بە چەند كەسێكەوە بكەن و بەڵێنی هەڵڕشتنی پارەیەكی زۆر بدەن.

بەپێی ئەو هەواڵانە بێت كە لە میدیا فەرمییەكانی یەكێتی بڵاو كراوەتەوە، پەیوەندییەكەی شاناز برایم ئەحمەد و هاوار حاجی كە لانی كەم لە ساڵی ٢٠٠٩وە دەستی پێكردووە، تائێستاش بەردەوامە و ساڵی ٢٠١٩ هاوار حاجی لە میدیای فەرمیی یەكێتیشدا وەك جێگری لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی حزبەكە ناوی هێندراوە كە ئەوكات شاناز برایم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندەكە بووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە