لە رێگای حەمکۆوە پارتی کەتنێکی تر بە کورد دەکات

Monday, 28/09/2020, 13:38

10145 بینراوە


پیشەی پارتیی و یەکێتیی و سەرجەم دەسەڵاتی کوردی ئەوەیە، کە بەردەوام دوژمن بۆ کورد زیاد و رق ئەستور دەکەن. کورد بە کورد بە کوشت دەدەن، دۆستی کورد بە دوژمن و  دوژمن بەهێز دەکەن، ئەمە بەرماوەی سیاسەتی دەسەڵاتی پارتەکانە کە دەیانەوێت کورد ریسوا و پاش خۆیان نیشتیمان تاڵان و کورد سەرگەردان بکەن.
ئەمجارەیان لە رێگای حەمکۆی بەناو هەزەلیی هەزیلەوە، کەتنێکی تریان بە کورد گێڕا، لە کورتە ڤیدیۆیەکدا گاڵتە بە شیعە و ئیمامی عەلی و حسێن دەکات، بە ترسنۆک و فشەکەر و گاڵتەجاڕیان لە قەڵەم دەدات، لەبەرامبەرەوە وا پیشان دەدات گوایە پێشمەرگە لەبەرەی شەڕەکاندا بەرگری لە کەرکوک و ناوچە وازلێهێنراو و داگیرکراوەکان کردووە، شەڕی قارەمانانەیان کردووە، کە ئەمەش پێچەوانەی رووداوەکانی دوای ریفراندۆم و 16ی ئۆکتۆبەرە. ئەم سیاسەتە پلانی داڕێژراوی میت و حکومەتی تورکیایە، لە رێگای پارتییەوە ئەنجامی دەدات، چونکە ئاشکرایە ئەمڕۆ ئەو ناوچە داگیرکراوانەی دوای 16ی ئۆکتۆبەر، کە  ئیستا کەوتۆتە دەست حەشدی شەعبی و داعش تەراتێنی تێدا دەکات،   کوردەکانی ئەو ناوچانە دەسەڵاتیان تێدا نەماوە و دەردەکرێن و ماڵیان دەستوێنرێت، لە رێگای حەمکۆوە دەیانەوێت وا بکات جارێکی تر کوردە بێدەسەڵاتەکانی ئەو ناوچانە قەتل و عام بکرێت،  ئەو هەموو کۆمێنتە عەرەبیانە بیخوێنەرەوە تێدەگەیت مەترسییەکە لە کوێدایە، کە بە عەرەبی دژی کورد نووسراوە، لە پلانەکەش تێ دەگەیت کە دەسەڵاتی پارتیی و تورکیا دەیانەوێت چ کەتنێک  و ئەنفالێکی تر بۆ کورد داڕێژن،... تەماشای بیچمی حەمکۆش بکە، کە لە بری ئەوەی بە قسەکانی زەردەخەنە بخاتە سەر لێوان،  چ ترس و لەرزێک بۆ پاشەڕۆژ بۆ نەوەکان و کوردی ئەو ناوچانە جێ دەهێڵێت.
نەفرەت لە هونەرمەند و لەو هونەرەی، کە لەجیاتی فرمێسکی خۆشی، فرمێسکی خوێناوی بخاتە سەر چاوان.

کورتە ڤیدیۆکە:

بە کورتە فلیمێکی تەنز و ئیھانە بۆسەر ئیمامی عەلی و حوسێن. شەبەکەی راصدی ئەخباری بابەتێکی تەنز ئامێزی لەسەر پێشمەرگە بڵاو کردۆتەوە و بە میلیشیا و ھەڵاتوی ناوزەد دەکات کە بەرگەی دوو سەعاتی پارێزگاری شاری کەرکوکی پێ نەکراوە و بە نەجمەدین کەریمی موحافیزەوە رایان کردوە و بارزانی و بەرھەم ساڵحی تێدا بەھۆکار زانیوە. 
جگە لەوە جێی گومان نییە ئێستا لە ھەموو عێراق و کوردستان چەک شوێنی بیرکردنەوەی گرتۆتەوە. لێرەش لە  نەبونی ئاسایش و پاراستنی کورد بەتایبەت لە کەرکوک و دەور و بەری ھەر کوردی بێ وەیە، کە دەبێتە ئامانجی گروپە توندڕەوەکان و شیعە بە وێنەی داعش. 
لە خوێندنەوەی کۆمێنتەکان تێدەگەی کە چۆن ڕقی تۆڵە کردنەوە لە کورد و پێشمەرگەی بێ موچە چەندە و ئەگەری بوونی ئەو تۆڵە و کوشت و بڕە لە ئەستۆی دەسەڵات و بەناو وەزارەتی پێشمەرگە و ئەو ئەکتەرە ھەزەلیانەیە بۆ پارە ڕقی ناحەزانی کورد ھاندەدەن بۆ کوشت و بڕین و جینۆسایدی میللەتەکەمان لە ناو ڕق و قینەی عێراقی سەرگەرمی تایفی. *
بالفديو مخرج كردي وفنانون اكراد تابعون لمليشيات اللا دولة ال بيش مركه التي تعيش من ميزانية عبد الزهره والذين منافذهم خارج سيطرة الدولة ، ينتجون فلماً قصيراً ضد الحشد الشعبي، ويظهرون الحشد بموقف الجبان و الغبي ، وبطريقة كوميدية ولا سيما المتحدث بأسم كتائب الامام علي "ابو عزرائيل" يذكر أن مليشيات البارزاني و برهم صالح سلموا المساحة التي احتلوها من كركوك خلال ١٥ سنه بساعتين ونصف الى الحشد الشعبي وسط هروب محافظ كركوك آنذاك نجم الدين .
 لینکی بەناو فیلم و کۆمێنتەکانیان ببینن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە