لە ئیخوانی بابلیەکانەوە تا کۆتایی ئۆردوغان و سەید ئەحمەدی پێنجوینی

Thursday, 01/10/2020, 10:26

4365 بینراوە


 پێش ھەموو شتێک من زۆر زۆر مەجبوورم بەکورتی باسیان لێوەبکەم ... بەھۆی ھەزار ھۆکارەوە !. بەڵام بە دڵنیاییەوە لە بابەتەکانی دیکەم ھەمووی بە تێرو تەسەلی باسی لێوەئەکەم . تکایە ھەمووی بە وردی بخوێنەوە تا ئەگەیتە خاڵی کۆتایی کە مەبەستم'مە، چەنەھا ڕاستی گەورەو بۆ ڕوون ئەبێتەوە .
~~
دکتۆر ئارسەر دەیڤد ھۆرن، پڕۆفیسۆری پێشووی ئەنترۆپۆلۆجیای بایۆلۆجی لەزانکۆی کۆلۆرداۆ لەشاری فۆرت کۆلینز، رۆژانێک بەشێوەیەکی دووپاتکراو بڕوای بە بیردۆزی پەرەسەندنی داروینی بوو، واتە پەرەسەندنی ھێواشی ھێواشی رەگەزی مرۆڤ لەڕێگای پرەنسیپی رزگاربوونی بەھێزترین و کامڵترین بوونەوەر لە ململانێکانی ژیاندا . بە پشتبەستن بە بەڵگەگەلی بێشومار و ئەزمونی خوودی خۆی، ئێستا قەناعەتی ھاتووە کە مرۆڤایەتی بەھۆی بوونەوەرێکی دەرەوەی ئەم زەوییە دروستبووە و رەچەڵەکی مارمێلکەکان ھەسارەکەیان بۆماوەی ھەزاران ساڵ کۆنتڕۆڵ کردبوو وە ئێستاش لەسەر ھەمان کار بەردەوامن. 'ئەمە واقعییە و بوونی ھەیە'، ھەروەھا زانای بەناوبانگی بەریتانی فیزیای ئەستێرەناسی (astrophysicist)، فرێد ھۆیل، لەساڵی ١٩٧١ لە کۆنفڕانسێکدا لە لەندەن بە ئامادەبووانی وت کە جیھان لەلایەن ھێزێکەوە کۆنتڕۆڵکراوە کە دەکرێت لە چەندین شێوەدا خۆی مەنەفێست بکات. ناوبراو بە ڕۆژنامەوانەکانی وت: "ئەوان لە ھەموو شوێنێکن، لە ئاسمان، لەناو دەریا و لەسەر زەوی..." ئەو زیاتر وتی کە "ئەوان" لەڕێگەت مێشکەوە کۆنتڕۆڵی مرۆڤایەتییان کردووە. 'وە ملیاران بەڵگەی بێشومار کە پاڵپشتی لەمە دەکەن وە ئەمە راستەو ھیچ گومانێک ھەڵناگرێت'.
لەکۆندا رەچەڵەکی بوونەوەری دەرەکی(کوکب اخر) لەسەر زەوی بوون، ئێستاش ھەر وجوودیان ھەیە، وەچەیەکی تر کە سۆمەرییەکان ناویان نابوون ئانوناکی وە چەند دەقێکی تریش ناویان نابوون رەچەڵەکی ئەژدیھا (Serpent). ئەگەرێکی زۆر کراوەیە کە ھەندێکی ترن لەگەڵ ( reptilian Anunnaki) جەنگابن. وە لە دەقە کۆنەکان و تابلۆ سۆمەرییەکاندا "جەنگەکانی خوداکان"یان لەسەرتاسەری جیھاندا تۆمارکردووە . وە ئیمڕۆ چەندین گێڕانەوەی ھاوچەرخ ھەن لەو خەڵکانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن چەندین کەسیان دیوە کە پێست و رووخساریان وەک ھی گیانەوەرانی مارمێلکە (lizard) و بۆق بە چاوی مەزنی دەرپەڕیوەوە وەک نموونە (وینسن چەرچڵ و ھیتلەر و ھێری کسینجەر و شاژنی دایک و شاژن ئیلیزابێت و جۆرج بۆش و پاپای ڤاتیکان.....! ) شاژنە ئیلیزابێت لە پەخشێکی راستەوخۆی کەناڵی بی بی سی چاوەکانی دۆگۆڕدرێت بۆ چاوی مارمێلکەیەک) .
جەیسن بیشۆپ، لێکۆڵەر لە دیاردەی رەچەڵەکی دەرەکی، دەڵێت کە مرۆڤی مارمێلکەیی بەشێوەیەکی زۆرینە لە مرۆڤی ئاسایی درێژترن و وەک مارمێلکە زەمینییەکان خوێن ساردن. ئەوان واپێدەچن لەڕووی سۆزدارییەوە زۆر لەو مرۆڤی ئاسایی کەمتر ھەستی خۆشەویستی خۆیان بۆ بەرانبەر دەرببڕن، ھەرچەندە زۆر زیرەکن و تەکنەلۆژیای زۆر پێشکەوتوویان ھەیە . دەبێت ئەوە بڵێم ئەمە وەسفێکی نایابە بۆ رەفتات و خوودی کۆمەڵەی ئیخوانی کە ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵی جیھانیان کردووە . 
——————

'ئیخوانی بابلی'

"ئەوەی کۆنتڕۆڵی رابردوو دەکات، کۆنتڕۆڵی داھاتوو دەکات: ئەوەی کۆنتڕۆڵی ئێستا دەکات، کۆنتڕۆڵی رابردوو دەکات ." (جۆرج ئۆروێل)

ھەرکە لەدوای کارەساتە مەزنەکەی ڤینۆس ئاستی ئاوی لافاوەکەی نوح نزم بووەوە، رزگاربووەکان لە کێوەکان ھاتنە خوارەوە و لەژێر قووڵایی زەوی ھاتنە سەرەوە. ئەوان لەدەشت و زەوییە نزمەکان گیرسانەوە و دەستیان کرد بە دووبارە بنیادنانی زەوی، یان باشتر بڵێین (شارستانییەت). دواتر ئەمە، سۆمەری، میسری شارستانییەتی دوڵی ھیندۆس لەناکاو بەپێشکەوتنێکی زۆر ئاستبەرزی تەکنەلۆژی دەرکەوتن، ھەرچەندە ئەوان پێستر بوونیان ھەبووە و دوای ئەو گۆڕانکارییە مەزنە ئێستا دووبارە گەڕێنرایەوە، وە ھەمان ئەو نوخبەیەن کەباسم لێوەکردن . 
——————

'تۆڕەکی جاڵجاڵۆکەیی و مێزی بازنەیی' 

"من ناتوانم ھیچ شتێک فێری کەس بکەم، تەنیا دەتوانم وایان لێبکەم بیربکەنەوە" (سوقرات) 

دوای ھەزاران ساڵ لە پەرەسەندن، تۆڕی مارمێلکەیی ئێستا تۆڕێکی زۆر مەزن و ئاڵۆزی کۆمەڵەی نھێنی، بانک، کار، میدیا، پەروەردە، ئایین، سیاسەت، سەربازی، دەرمان/کۆمپانیاکانی دەرمان، ماددەی ھۆشبەر/تاوانی رێکخراو، پارتە سیاسییەکان، دەزگا ئاسایش و ھەواڵگرییەکان. کە ھەموویان دەچنەوە سەر ھەرەمی کاریگەریی و کۆنتڕۆڵ ئانوناکی/مارمێلکەکان (ڕەھەندی چوارەم) نوخبەی جیھانی و پێکھاتە ئەجێنداکەی ھەروەک خۆی ماوەتەوە و ھیچ کاتێک گۆڕانکاریی بەسەردا ناھێت . 
ناوەندی ھەموو ئەجێنداکە دەکەوێتە (شاری لەندەن) لەگەڵ سەرکردایەتی بەیەکەوەگرێدراو لە شوێنەکانی وەک فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، سویسرا، ئیتاڵیا وە ولایەتە یەکگرتووەکان . ئەم وڵاتانە جاڵجاڵۆکەی ناو ئەم تۆڕە مەزنەن کە شاری لەندەن، 'ترۆی نوێ' گرنگترینیانە . لەناو چەقی تۆڕەکەدا، یان لە سەری سەرەوەی ھەڕەمەکە، لە ھەر ئاستێکدا سەیری دەکەیت، سەربە مارمێلکەکانن. ئەم ئاستانە بەزۆری لە پشت پەردەو لەژێر بنکە ژێرزەمینیییەکانەور کاردەکەن وە بەشی ھەرزۆریشیان ھەڵگری خوێنی مارمێلکەیی - مرۆڤ كە ئەمە لە نزیکەوە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە بۆ ھەست و ئاگایی مارمێلکەی رەھەندی چوارەمی نزم . ئەو کەسانەی کە بەتەواوی خوێنیان ھی مارمێلکەکانە و ئەوانەشی سەربەو ڕەچەڵەکەن پێگە ھەرەباڵا و گرنگەکانی دەسەڵاتی جیھانیان لەدەستە یاخود ھەرھیچ نەبێت لەپشت پەردەوە کاردەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو پێگانەی دەسەڵات، وەک سەرۆک وەزیرەکان و سەرۆکەکان . مێژوو لای ئەمان تەنیا شتێکی 'شاراوەیە' وە ئەوانەی بەدوایدا دەکەون تەنیا دەستەپاچەن، ھەرکاتێک کاریان تەواو دەخرێنەناو زبڵدانی مێژووەوە. ھەمان ئەو مارمێلکانە کاریان داگیرکردنی جەستەی ھەموو ئەو یاریکەرە سەرەکیانە بووە لەو پیلانەی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان . ئەو وابەستەبوونە دزێوە بە مناڵنانەوە لەناو ھەڵگرانی خوێنی ئیخوانی لەو ۆێویستییەو سەرھەڵدەدات کە دەبێت میراتی بۆماوەیی مارمێلکەتت بپارێزێت، وە بەمەش بەردەوامی دەدەن بە پەیوەندی رەچەیی نێوان جەستەی مرۆڤ لە رەھەندت سێیەم وە ھێزە کۆنتڕۆڵکەرەکەی لە رەھەندی چوارەمی نزم. 
جاڵجاڵۆکە: گرووپ و کۆمەڵە نھێنییەکان کە بەشی ھەرزۆری تۆڕی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانیان پێکھێناوە، گرنگترین دەسەڵاتی پلەباڵای(ھیرارشی) پلەباڵای شەیتانپەرستی کە ھەموو گرووپەکانی تر پاشکۆی ئەون، ئەوان بریکار و نوێنەریان لە ھەموو حکومەتێک و ھەموو پارتە سیاسییەکانی 'دژ' بەم حکومەتانەن ھەیە؛ ئەوان بریکاریان لە گرووپە تیرۆرستییەکان و ئەو دەزگا ھەواڵگریانەی کاریان 'لێکۆڵینەوەیە' لەم گرووپانە ھەیە! "ھەرشتێک بە خۆی بڵێت پاڵپشتی 'دیموکراسیی' دەکەم، پاڵپشتی ھەموو شتێک دەکات جگە لە دیموکراسی".
تۆڕی مێزی بازنەیی: یەکێکە لە سەرەکیترین ئەو تۆڕانەی کە لە ناوەڕاستەوە لەلایەن مێزی بازنەییەوە حوکمداری دەکرێت. مێزی بازنەیی لەسەرتاسەری جیھاندا لقی ھەیە وە لەساڵی ١٩٢٠ و ١٩٢١دا ھەڵسا بەزیادکردنی (پەیمانگای شاھانەی کاروباری نێونەتەوەیی) و (ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکان) بۆسەر تۆڕەکەی. ئەوەی یەکەمیان لقی خۆی دروست کرد. وە ھی دووەمیان لە نیویۆرک ھەڵسا بە پەرەپێدانی تۆڕە پاشکۆکەی خۆی لەناو ئەمریکا کە کار و ئەرکی سەرەکی بەستنەوەی ئیخوانی بابلی بوو بە جوومگەکانی حکومەتی ئەمریکی، کۆنگرێس، خاوەنانی میدیا، سەرنووسەری رۆژنامەوانان، دەزگا باجنەدەرەکانی وەک دەزگای رۆکفیلەر، زانکۆکان، زانایان، باڵێۆزەکان، سەرکردە سەربازییەکان، 'مێژوونوسان'، بانقەوانان، وە کاسانی خاوەن کار . ھەر وڵاتێکی گرنگ ئەم تۆڕەی تیادایە کە ئەرکی سەرەکی جێبەجێکردنی ئەو ئەجێندایەیە کە لە ناوەندە جیھانییەکانەوە لا شاری لەندەن، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، و سویسراوە فەرمانیان پێدەکرێت.
——————

'دارستانی بۆھیمیا'

مەیدانێکی ئەنجامدانی کاری سێکسی ھەیە بۆ سەرکردە دیارەکانی ئەمریکی و بیانییەکان لە بوارەکانی سیاسەت، ئەندامانی گرووپی تاوانە رێکخراوەکان، بانقەوانەکان، پیاوانی کار، ھونەرمەندە ھەرە دیارەکان، ھەموو ئەو کەسانەی کە ئەندامی ئیخوانی بابلین . ئەم دارستانە دەکەوێتە دووری ٧٥ میل (نزیکەی ١٢٠کم) لە سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا، نزیک دێی بچووکی (مۆنتی رێۆ) لە قەراغ رووباری (رووسی) لە ناوچی سۆنۆمایە . ھەندێک لەو کەسانەی کە بۆ کاری لێکۆڵینەوە سەردانی ئەو شوێنەیان کردبوو، ھەرگیز نەگەڕاونەتەوە. سرووتە شەیتانییەکان، ئەشکەنجەدان، قوربانیکردنی مناڵان، وە خواردنەوەی خوێن، کە ھەموو ئەم کارانە شوێنێکدا ئەنجام دەدرێن لەسەر رووبەری ٢٧٠٠ فەدان (نزیکەی ١١ ھەزار کم دووجا) لەناو سوورەداردا . (کەیسی) لە پەرتووکەکەیدا دەڵێت: "ئەو شوێنە چەندین ژووری تێدایە کە ھەریەکێکیان بۆ جۆرێک لە کەسانی لادراو لە سێکسی ئاسایی تەرخانکراوە، لەوانە ژووری رەش، ژووری چەرمین، ژووری سێکسکردن لەگەڵ لاشەی مردوو (necrophilia)، وو ژوورێکی تر کە بە ژووری ژێرزەمینی ناسراوە. من وێنەیەکم بینیوە کە بەنھێنی لە چەند پیاوێکی پۆشاک درێژی گیراو لە دارستانی بۆھیمیا کە لە تەنیشت ئاگرێکی زۆر مەزن وەستاون و خەریکی پەرستنی پەیکەرێکی بەردینی کوندەپەپوویەکی ٤٠ پێین(نزیکەی ١٢م) . کوندەپەپوو ھێما و نیشانەی(مۆڵۆخ) یان (مۆڵیخ)ە، شێوەیەکی نەمرود/بەعەل. مۆڵۆخ داوای قوربانیکردنی مناڵان دەکات وە ھەر بۆ ئەم خواوەندەش بووە کە مناڵانی بابلی، عیبری، کانعانی، فینیقی، وە قەرتەجی بە سووتاندن کراونەتە قوربانی .
 
——————

'ئیخوان موسلمین، ئەردۆغان، کورد'

ھەموو بابەتەکەم بۆ چەندەبوو کە دەمەوێت ئێستا دەمەوێت بیخەمەڕوو... !

زۆرێک لە کوردە موسڵمانانەکان باوەڕیان بە ئاینی ئیسلامەو بەشێکیشیان ئەردۆغان بە سوڵتان و فریادڕەس و سەرکردەی موسڵمانان ئەزانن و بە بەخشندە لەقەڵەمی دەدەن، وەک: (مەلا مەزھەر و 'سەید ئەحمەد پێنجوێنی'و...،)
لە پێشتردا باسی ھەڕەمێکم کرد کە بە 'ھەڕەمی دەسەڵات' ناسراوە کەتیایدا ھەموو دامەزراوەکان لەکۆتاییدا دەچنوە سەر ھەمان نوخبەی بچووک کە نوخبەی جیھانیە (ھەرەمی کاریگەریی و کۆنتڕۆڵ؛ ئانوناکی/مارمێلکەکان(رەھەندی چوارەم) . کەلێرەدا من باسی 'ئایین' ئەکەم، حزب اللە، مەلاکانی ئێران، زایۆنیزم، کەمالیزم، باطنییەکان، داعش، وەھابیزم و ڤاتیکان و...... کە ھەموویان دەچنەوە سەر یەک بنەچە: بنەچەی نوخبەی جیھانی 'ئیخوان بابلی' لەڕەھەندی خوار نزمی زەویەوە . 

ئیخوان موسلمین: ھەر وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد ئیخوان موسلمین 'الله'یەک ناپەرستن، بەڵکو ئەمانیش وەک ھەموو دینەکانی تر سەرچاوەی بنەڕەتیان لە یەک شوێنەوە ھەڵقوڵاوە. 
رۆژھەڵاتی نزیک و ناوەڕاست، کە رەچەڵەکی ئاریایی وە دوورگەی مارمێلکەیی دوای کارەساتە مەزنەکەی ٧٠٠٠ ساڵ پێش زایینی لەوێدا دەرکەوتن . ئەم ئایینانە بۆ کۆتوبەندکردنی ئەقڵ و نقومکردنی سۆزی مرۆڤ لەناو دەریایەک لە ترس و تاوانباریی داڕێژراون . (تا ئێرەمان زانی) دواتر خودی سەرۆکەکانیش کە مەبەستمە ئەردۆغان بە نموونە بێنمەوە: بەڵێ ئەردۆغان ھەموو ئەو ڕاستیانە ئەزانێت، و بەڵێ ئەردۆغان ئەندامی فەرمی مەحفەلی ماسۆنیە، بەڵێ ئەردۆغان چەندین خەڵاتی ئازایەتی پێدراوە لەلایەن زایۆنیەت، بەڵێ ئەردۆغان وەک ھەموو سەرۆک و دەوڵەتە ئیسلامیەکانی کە کۆیلەی بنەماڵەی ڕۆیاڵ و رۆکفیلەر و مۆرگان و رۆتسچایڵد و رەسەنی میرۆڤینجی و دەسەڵاتی وینزەرە و میراتی باکۆنە، بەڵێ دکتۆر سەید ئەحمەد پێنجوێنی، تاکە شت کەتۆو ئەردۆغان لەیەک جیائەکاتەوە ئەوەیە کە ئەو خواوەند مۆڵۆخ و لوسیفەر لە دارستانی بۆھیمیا ئەپەرستێت بەڕاستەخۆ لەڕێگەی نەریتە سێکس و مناڵبازی سوتاندن و شەیتانپەرستیەوە، تۆش بەھەمان شێوە ھەمان شت ئەکەی! ئەوانەی دیندارن لە حەقیقەتدا نازانن چی و کێ ئەپەرەستن !.
پەراوێزی بەشی کۆتایی/ ئیخوان موسلمین کۆیلە و جێبەجێکاری ئەجێندای ئیخوان بابلیە،، ئێستا ئەردۆغان خەریکی پرۆژەی 'ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گەورە'یە کە تیایدا تورکیا دابەش دەکرێت و دیاربەکر دەکرێتە سەنتەری پڕۆژەکە. (ئیتر ئەمە فەرمانی ئیخوانە!) ھەروەھا، ستراتیجیەتی ئەو پشتگیرییە نھێنیەیی ئۆباما بۆ 'ئیخوان موسلم' لەڕێگەی ئۆباماوە داڕێژرا، کە ‘سەرۆکایەتی تۆژینەوەی ئاڕاستەی-١١ (PSD-11) کرد ئەمە بوو بەسەرەکیترین دامەزراوەی سیاسی ئۆباما لە یارمەتیدانی بۆ ناجێگیرکردن و شلۆقانی نەتەوەی عەرەب لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەساڵی ٢٠١١، "PSD-11 بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەرکردایەتی سپاردەی ولایەتە یەکگرتووەکانی دەکرد لەگەڵ 'ئیخوان موسلمین'و ھاوکاری دەکرێت بۆ زیاتر شلۆقاندن و تێکدانی سەقامگیری نەتەوەی عەرەب لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست". (چی بکەین.! ئەمەش ھەر فەرمانی ئیخوانە، 'ئیخوان بابلی' کە خوای ڕاستی ئەوانن!). سەرۆكي پێشووی ليژنەی ھەواڵگری HIC 'پیت ھۆێکسترا' دانیپیاناو ئەجێنداکەی ئاشکراکرد لەساڵی ٢٠١٦. 
(ئەمانە تەنھا نموونەی زۆر بچووک بوون کە باسم کردن!) ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە