گوندى دۆرێ لە ناوچه‌ى بارزان بۆته‌ گه‌وره‌ترين مۆلگه‌ى‌ بازرگانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان

Thursday, 10.01.2020, 22:25

3601 بینراوە


گوندى دۆري ناوچه‌ى بارزان. ئیستا گه‌وره‌ترين ناوچەیە، کە بازرگانى بە ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی تێدا دەکرێت و بۆ هەموو رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست  مادەی هۆشبەر دەچێت، کە بنەماڵەی بارزانی لەپاڵ دزینی نەوت و خیانەت و دزییدا، لە پاڵییدا بازرگانی بە مادەی هۆشبەریشەوە دەکەن.  لە راستییدا ئەمەش ئەوە دەردەخات، کە بنەماڵەی بارزانی نەک بۆ کورد بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتیی بوونەتە مەترسییەکی گەورە.
هينانى كوره‌ بچوكه‌كه‌ى مسعود به‌ناوى بابۆ (مه‌لامسته‌فا) بۆ ناوچه‌ى بارزان و كردنى به‌ كويخاى ناوچه‌كه‌ مه‌رجى هاتنى بايۆ ده‌ستهه‌لاتى ره‌هاى پيدراوه‌ له‌ ده‌روازه‌ى حاجى عمرانى نيوان عيراق و ئيران و ده‌روازه‌ى نافه‌رمى شه‌مزينان نيوان توركيا و عيراق، کە به‌ ده‌روازى سه‌ربازیى ناسراوه‌. سه‌ندنه‌وه‌ى ده‌ستەلات له‌ شيخ به‌هزه‌د هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ريته‌وه‌ بۆ بازرگانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانى خودى بنه‌ماله‌ى مه‌سعوود وه‌ك (ترياك – حشيش و بانجو و ماريجوانا – نيكوتين) کە ئیستا مستەفای کوری مەسعود بەرپرسێتی، ته‌واوى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ ئوتۆمبيلى تايبه‌ته‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ گوندى دۆري له‌وه‌يشه‌وه‌ پلانى دابه‌ش كردن له‌لايه‌ن ده‌سته‌يه‌كى تايبه‌ت و سه‌رپه‌رشتى بايۆ دانراوه‌ بۆ ناردنى بۆ ولاتى توركيا له‌وه‌يشه‌وه‌ بۆ لوبنان و ئەردەن و  هەروەها ئه‌وروپا له‌ ريگاى ده‌روازه‌ى شه‌مزينان و بۆ ولاتى سوريا و عيراق له‌ ريگاى ده‌روازه‌ى سماليكا و موسله‌وه‌ به‌شيوه‌ى هه‌لگراوى ترانزيتى به‌ پيدانى پاريكى زۆر به‌ حه‌شدى شەعبی له‌ناوچه‌ى موسڵ.  رۆژانه‌ به‌ته‌ن ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌گاته‌ گوندى دۆري له‌ ريگاى قاچاغه‌وه‌ ، کە لە ولاتانى ئه‌فغانستان و ئيرانه‌وه‌ دين بۆ كوردستان رۆژانه‌ش به‌شيكى كه‌م له‌ ريگاى حاجى عمران – چۆمان به ‌پلان له‌لايه‌ن ئاسايشه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌رداده‌گريت تاكو خه‌لك سه‌رقاڵ بكريت و نه‌پرژيته‌ سه‌ر كاره‌ مافيايه‌كه‌ى بابۆ، ئەمەش بۆ ئەوەیە کەوا لە کوردستان ئەو مادەهۆشبەرانە دەفرۆشرێت بە گەنجەکانی کوردستان. 
كوره‌ بچوكه‌كه‌ى مسعود وه‌ك سه‌ره‌راى بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر وه‌ك مافيايه‌ك له‌ گيانى خه‌لكى بارزان به‌ربووه‌ رۆژانه‌ خه‌لكى ناوچه‌كه‌ ئازارده‌دات و خه‌لكى ناوچه‌كه‌ ناچاربوونه‌ رابكه‌ن له‌ ژير ده‌ستى و بچن بۆ شارى دهۆك و سۆران و هه‌ولير ..هتد 

له‌ناو خه‌لكى ناوچه‌كهدا‌ به‌ (به‌ڵا) ناوى ده‌ركردوه،‌ چونكه‌ زۆر به‌ شيوازيكى ناشياو هه‌لسوكه‌و‌ت له‌گه‌ل خه‌لكدا ده‌كات و كارى وا ئه‌نجام ده‌دات به‌نيازى دروست كردنى ترس و دڵەڕواکێیە، کە ترسيكى واى بڵاوكردۆته‌وه‌، تا خه‌لك پرسيار نه‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كاروانه‌ داپۆشراوانه‌ى شه‌وانه‌ دين و ده‌چن له‌ ناوچه‌ی دۆرێ.

نۆما دیانی
پەیامنێرێکی کوردستانپۆست لە ناوچەی زوونی پارتی




(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 4.5/5)