سەرابێکی نامۆ

Saturday, 03/10/2020, 16:02

3575 بینراوە


"ئە‌گە‌ر بە‌رسە‌رھاتی نقوومبونی كە‌شتی تایتانیكت بیستووە‌، ئە‌وا دە‌شێت تێرمی'Fata Morgana' بە‌ر گوێی بە‌شێكمان كە‌وتبێ . لە‌ كاتێكدا ھیچ گومانێك لە‌وە‌دا نییە‌ كە‌ نقومبوونی كە‌شتیە‌كە‌ی تایتانیك بە‌ھۆی ‘iceberg’ واتە‌ بە‌ستە‌ڵە‌كە‌وە‌ بووە‌، بە‌ڵام بە‌ڵگە‌ نوێیە‌كان پێشنیازی ئە‌وە‌ی كردووە‌ كە‌ ئە‌م بیناییە‌ خە‌یاڵیە‌‌ دە‌گمە‌نە‌ لە‌گە‌ڵیدا بە‌شێك ‌بووە‌ كە‌ مە‌بە‌ستم ئە‌م دیاردە‌ نائاساییە‌یە‌ كە‌ ئێستا باسی لێوە‌ دە‌كە‌م .

 Fata Morgana چییە‌؟

بە‌ شێوە‌یە‌كی گشتی بریتییە‌ لە‌ جۆرێكی چە‌وتبینی واتە‌ 'سە‌راب' كە ئاسایی پێكە‌وە‌ بە‌ستراوە‌‌و تێكە‌ڵكراوە‌ لە‌گە‌ل ئۆقیانووسێكی كراوە‌،‌ لە‌ھە‌مان كاتدا پێكدێت لە‌ فۆرمێكی ئاڵۆز كە‌ دەردە‌كە‌وێت لە‌ شێوە‌ی گورزێكی تە‌سك لە‌ سە‌رو چینی 'ئۆزۆن' دە‌توانرێت ببینرێت لە‌سە‌ر وشكانی و زە‌وی . كە‌ ناوە‌كە‌شی لە‌ ئە‌فسانە‌ی پاشا 'ئارثور' وە‌‌رگیراوە‌، بە‌ناوی كارێكتە‌ری جادووگە‌ر ‘Morgan le fay’یش كراوە‌، وێنەی ئە‌م سە‌رابە‌ی بە‌كارھێناوە‌ بۆ فریودانی دە‌ریاوانە‌ گێلە‌كان تا بیانكاتە‌ ئامانجی خواست و داوە‌كە‌وە‌یە‌وە‌ . ئە‌م جۆرە‌ پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ ھە‌موو ئە‌و بینراوە نائاسایانە‌ی وە‌ك زۆربە‌ی ھە‌رە‌ زۆری كە‌شتیە‌كان و بە‌لە‌مە‌كان لە‌ ناوە‌ڕاستی دە‌ریاكان و ئۆقیانوسوكاندا دە‌ردە‌كە‌ون، كە‌ تۆ وادە‌زانیت دە‌فڕێت واتە‌ كاتێك كە‌ تە‌ماشایدە‌كە‌یت وا
ھە‌ست دە‌كە‌یت كە‌بە‌سە‌ر دە‌ریاكە‌دا ناڕوات بە‌ڵكو دە‌فڕێت .

كە‌ ئە‌م دیاردە‌یە بووە‌‌ سە‌رچاوە‌ی داستانی (Flying Dutchman) .

ئە‌و حاڵە‌تانە‌ی كە‌دە‌بێتە‌ ھۆی Fata Morgana؟
ئە‌م دیاردە‌یە‌ كاتێك ڕوودە‌دات كە‌ حاڵە‌تە‌كانی كە‌ش لە‌بار بێت . كە‌لە‌ بارستایی ھە‌وا ساردە‌وە‌ دە‌ستپێدە‌كات كە‌ نزیك دە‌بێتە‌وە‌ لە‌ زە‌ویە‌وە‌ یاخود لە‌ڕووی ئاوە‌كە‌وە‌ لە‌ڕێی چینێكی یاخود توێیە‌كی نیمچە‌گە‌رمی ھە‌وایی بە‌رزتر لە‌ خۆی . لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا ئە‌م دیاردە‌یە‌ لە‌سە‌ر زە‌وی دە‌توانرێ ببینرێت وە‌ك لە‌ پێشتردا ئاماژە‌م پێكرد، زیاتر باوە‌ لە‌ دە‌ریادا بە‌ھۆی ئاوە‌وە‌ كە یارمە‌تی چینی ھە‌وا ساردە‌كە‌ دە‌دات كە‌ پێویستە‌ .
وە‌لە‌ ماوە‌یی یاخود كاتی بینینی ئە‌م دیاردە‌، تیشكێكی ڕووناكی تێدە‌پە‌ڕێت بە‌ناو بارستایی ھە‌وایی نیمچە‌گە‌رم و ساردا كە وای لێدە‌كات ‌بە‌شێوە‌یە‌كی نامۆو سە‌یر دە‌ربكە‌وێت، كە‌ ھە‌ر
ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی دە‌ركە‌وتنی ئە‌م دیاردە‌یە‌ .

ئە‌و شوێنە‌ باوانە‌ كوێن كە‌ Fata Morgana تێدا دە‌بینیت؟
وە‌ك لە‌ پێشتریشدا چە‌ند جارێك ئاماژە‌م پێكرد ئە‌م دیاردە‌یە‌ لە‌دە‌ریاكاندا دە‌بینرێت و بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی دە‌ردە‌كە‌وێت، وە‌ لە‌سە‌ر زە‌وی چە‌ند شوێنێكی دیاریكراومان ھە‌ن كە‌ ڕۆكراون بۆ ڕوودانی ئە‌م دیادە‌یە‌ كە‌لە‌ ھە‌ندێ شوێنی دیكە‌دا ڕۆنە‌كراون بۆ ڕوودانی ، بۆ ‌نموونە‌ ئە‌م دیاردە‌یە‌ بە‌زۆری لە‌ ناوچە‌ی جە‌مسە‌ری باشور (ئە‌نتاركتیكا)دا ڕوودە‌دات،وە‌ حاڵە‌تێكی دیكە‌ی ئە‌م دیاردە‌یە‌ لە‌ ساڵی 1800دا لە‌لایە‌ن (McMurdu) بوو، چە‌ندین بینراوی دیكە‌ی ئە‌م دیاردە‌یە‌ لە‌ جە‌مسە‌ری باكووردا بوونە‌ ھۆی دۆزینە‌وە‌ی بارستایی زە‌وی كە‌ بە‌راستی بوونی نە‌بوو‌‌، لە‌ نێوانیاندا (mythical Crocker Mountains) و (Crocker Land Mass). وە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی باو Fata Morgana زیاتر لە‌ (Great Lake) لە‌ باكووری ئە‌مریكا دە‌بینرێت . وە‌ بینراوێكی دیكە‌ لە‌دە‌ریاچە‌ی ‘Ontario’ بوو كە‌چە‌ندین دوورگەش‌ لە‌خۆ دە‌گرێت . بە‌ڵام دیارترینیان كە‌ بینرابێت لە
‏‌ 1866/July بوو، كە‌ دە‌ریاوانە‌كان زانیاریاندا لە‌بارە‌یە‌وە‌دا كە‌ دە‌ڵێن لە‌ نزیك دوورگە‌یە‌ك كە‌ درێژییە‌كە‌ی 300-feet بوو كە‌شتیە‌ك سە‌رە‌وژێر واتە‌ ھە‌ڵە‌وگە‌ڕاو دەڕۆشت بە‌ناو ھە‌وادا ! .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە