KURDISTANPOST
جەمال غەریب حەمە
دهوڵهتداریهكه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شۆڕشهكانن.
Saturday, 03/10/2020, 16:34
3288
بینراوە
ئه‌گه‌ر هه‌رسێ حیزبی فه‌رمانڕه‌وا و پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌تانزانی به‌و جۆره له كار و به‌ڕێوه‌به‌ریتان به‌ناوی ده‌وڵه‌تداریه‌وه چه‌ند خۆتان و خاك و ئاو و خه‌بات و شۆڕش و ئاڵا و پێشمه‌رگایه‌تیتان له‌به‌رچاوی میلله‌ت ناشیرینكردووه، ئه‌وه هه‌رئه‌مڕۆ پێش سبه‌ینێ ده‌ستتان له‌كارده‌كێشایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه ناشیرینترنهبن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێوه دزینی ملیاره‌ها دۆلار چاوی كوێركردون و له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندیی و خۆشگوزه‌رانی خۆتاندا ئاگاتان له هیچ نه‌ماوه، ئاماده‌ن له پێناو كورسی و دۆلاره‌كانتان ده‌ست له شكۆ و شه‌هامه‌تی خۆتان هه‌ڵبگرن.
به‌ڵام ئێوه بێ‌ئاگان له‌وه‌ی ئه‌وجۆره له به‌رپرسیاریه‌تی و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌ژێر ناوی ده‌وڵه‌تداریدا ته‌نیا سه‌لمێنه‌ری ئه‌وڕاستیه‌یه كه هه‌رخۆتان له یاداشتهكانتاندا بۆمان ده‌گێڕنه‌وه كه له په‌نای شۆڕشدا چی مابو به میلله‌ت و خاك و ئاو و كورد و كوردستانی و یه‌كتری نه‌كه‌ن؟! كام دوژمن مابو كه ئێوه بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر په‌نای بۆنه‌به‌ن؟ كام دوژمن مابو كه ئێوه هاوكاری لێوه‌رنه‌گرن و په‌لكێشی ناو نیشتمانی نه‌كه‌ن؟ كام جۆر له‌شه‌ڕی یه‌كتر و فێڵ و سه‌رانه‌سه‌ندن و دیلكوژی و تیرۆری جه‌سته‌یی و ده‌رونی مابو ئێوه له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌گه‌ڵ میلله‌ت په‌نای بۆ نه‌به‌ن؟ ئه‌مانه نه قسه‌ی من و نه‌هیچ كهسێكیترنین، ئه‌مانه ئه‌و ڕاستیانه‌ن كه زمان خۆتانه‌وه ده‌یبیستین و له بیره‌وه‌ری و یهدهوهری و مێژو و ژیاننامهكانتادا تۆمارتانكردووه و خوێندومانه‌ته‌وه!
ده‌ی من ده‌ڵێم له‌كاتێكدا ئه‌وه‌حاڵی سه‌رده‌می شۆڕش و شاخ بوبێت! ئیتر حه‌ق نیه به‌هیچ جۆرێك گله‌یی له جۆری به‌ناو دهوڵهتداریهكهتانهوه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ی ئێسته خراپتریش بێت! چونكه مێژوی شۆڕشهكانتان له‌وه خراپترمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه!
جەمال غەریب حەمە
© 2019- Kurdistanpost