نمونەیەكی بچوک لەسەر بێ غیرەتی و بێ هەڵویستی قوباد تاڵەبانی

Wednesday, 07/10/2020, 0:55

7226 بینراوە


ئەگەر قوباد كوڕی جەلال تاڵەبانی نەبوایە، وەك هەر گەنجێكی هەرێمی كوردستان دەبوو دوای خوێندن وێڵ بوایە  بۆ کارێک بگەڕایە تا خۆی بەخێو بكات، یان بە خەفەتەوە كاتی دەستبەتاڵی لە كافتریاكان بەسەرببردایە... لێ چونكە لەم مەملەكەتە دەیان كوڕ و كچە بەرپرس بە مەلەی باوكیان پەڕیونەتەوە بۆ نێو ژیانێکی خۆش و بەختەوەرانە دەژین و ئەبنە وەزیر و پارلەمانتار، قوبادی کوڕی  جەلال تاڵەبانیش بەو شێوەیە کە هیچ بەهرە و توانایەکی نەبووە لە ئینگلتەراوە بە نابووتی هزر و عەقڵ و بە بێ خوێندن و بڕوانامە ئەم هەلەی قۆستنەوە  بە پشتیوانی دایك و باوكی وا بۆ ماوەی دوو خولە بۆتە جێگری سەرۆكی حكومەتی نیشتیمانێکی کاول و دزراو.

قوباد چونكە پەروەردەی دەستی سیستەمێكی سەرمایەداریی و دیکتاتۆریی و بنەماڵەییە،  لە لای ئەم کەسە بەهای دۆلار و پۆست زۆر لە كەرامەت و شەرەف بەنرخ ترە، بۆیە زۆر ئاساییە دوو خول جێگری سەرۆكی حكومەت بێ،  سەرەڕای ملیارەها دۆلاری کە باوك و دایكی لەم نیشتیمانە دزیوایە و ئەمیش لەوانەوە فێر کراوە ئەوەندەی دیکە بخاتە سەری، چونکە چاو و گیرفانیان تێر نابێت، حەز دەکات بۆ ئەوەی بەو ئامانجە بگات و دەوڵەمەندتر بێت و پارە و سامانی وڵات زیاتر بئاخنێتە ناو گیرفانە قوڵەکانی، بۆیە پێی خۆشە ببێتە ئەندامێکی بنەماڵەی بارزانی، كە  باوكی نیو سەدە ئەم گەلە ستەمدیدەیەی بۆ دژایەتی ئەوان هان ئەدا.

قوباد تاڵەبانی نەك هەر نەهامەتی و سفرەی بەتاڵی گەلەكەی، تەنانەت جەماوەری حیزبەكەیشی بەلاوە هیچ نییە، خۆشی ئەوەندە بێ غیرەتە و بێ كەرامەتی گەیشتۆتە ئاستێک كە كۆنە ساواكێكی وەك حامد گەوهەری كتێبێكی پڕ لە سوكایەتی لە سەر جەلالی باوکی، برایم ئەحمەدی باپیری و هێرۆی  دایکی نووسیوە، زۆرترین سوکایەتیی پێیان کردووە، پڕی کردووە لە وێنە و کاریکاتێر، کردوونی بە شاگردی مەلهاكان و دز و جەردەی ناو رێگاكان، بەوانە دەیان شوبهێنێت. لە کاتێکدا حامید گەوهەری لە سەردەمی شادا پیاوی ساواک بووە و لە دوای نەمانی حەمە رەزا شا، بووە دیموکرات، هەروەها تاوانبارە بە کوشتنی دەیان کوردی رۆژهەڵات، ئەوەتا لە رۆژی یادی مردنی تاڵەبانیدا چاپی دووەمی خرایە بازاڕەوە.

ئێمە لێرەدا قسە لەسەر ئەوە ناکەین کە پاکانە بۆ بنەماڵەی تالەبانی و برایم ئەحمەد بکەن، بەڵکو دەمانەوێت بڵێین کەوا قوباد تاڵەبانی چونکە لە پاڵ پارتییدایە و جانتا بۆ مەسرور بارزانی هەڵدەگرێت فززە لە ئاست ئەو سوكایەتیە ناكات. هەڵبەت چەندە داكۆكی لە دایك و باوك و باپیری دەکات، کە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کەسێک خولیای پۆست و پارەی ببێت، ئاساییە لەناو بازاڕی سیاسەتدا خیانەت لە خاک و لە نیشتیمان و گەلیش بکات، وەکو کردوویەتی ، چونکە ئەمانە مرۆڤی بودەڵە و بێ کەرامەتن، مانای شەرەف و موراڵیش نازانن، چونکە نە خوێندوویانە، نە فێرنەکراون.  

کلیکی ئەو ناونیشانە بکە، کە کاتی خۆی باسنیوزی دەزگای پاراستن بە شان و باڵی ئەو کتێبەیدا هەڵداوە. لە خواریشەوە تەواوی باسەکە دادەنێین.

نووسەرێکی کورد کتێبێک لەبارەی خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر بڵاو دەکاتەوە

 
نووسەرێکی ناسراوی کورد کتێبێک لەبارەی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 بڵاو دەکاتەوە و تێیدا باسی زۆرینەی خیانەتەکان دەکات.
کتێبەکە، کە لەلایەن حامید گەوھەرییەوە نووسراوە، بە ناوی (56 ساڵ خیانەت.. لە ئیبراھیم ئەحمەدەوە تا ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد) بڵاو کراوەتەوە.
لەو کتێبەدا، حامید گەوھەری چەندان بابەتی ئاماژە پێداوە کە وەک ”خیانەت“ی ئیبراھیم ئەحمەد و دواتریش ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدی ھاوسەری جەلال تالەبانی، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستانی ناساندوویەتی.
نووسەر لە دوو توێی 252 لاپەڕەدا، بە 11 بەش، ”خیانەتـەکانی ئیبراھیم ئەحمەد، ھێرۆی کچی و برازاکانی جەلال تاڵەبانی“ نووسیوەتەوە. بەشێکیش تایبەتکراوە بە خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر کە تێیدا ”پاڤڵ تاڵەبانی و لاھوور و ئاراس جەنگی، کوڕ و برازاکانی جەلال تاڵەبانی“ رێککەوتنیان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کرد و شاری کەرکووکیان بەبێ تەقە، رادەستی ئەو میلیشیایانە کرد.
نووسەر لە لاپەڕە 165ـی کتێبەکەشدا تەنانەت باسی لە عەلی باپیر کردووە و نووسیویەتی، ئاڵا ھەڵگرانی دژایەتییەکە ”لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کە بە درێژایی ژیانی سیاسیی خۆیدا، بەستراوەیی بە ڕژێمەکانی عێراق و ئێرانەوە ھەبووە“.

بەشەکانی کتێبی (56 ساڵ خیانەت.. لە ئیبراھیم ئەحمەدەوە تا ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد):

- سەرەتا
- خیانەت لە ئیبراھیم ئەحمەدەوە تا ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد
- یەکەم خیانەت
- خیانەتی دووەم
- خیانەت لە ریزی حزبدا
- خیانەت بۆ داسەپاندنی دەسەڵات
- خیانەت بە کوردی رۆژھەڵاتی کوردستان
- خیانەت بەردەوامە
- رووداوەکانی بەر لە خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر
- گشتپرسی بیانوویەک بۆ خیانەت
- پشتیوانی کردن لە کورد و ئەزموونەکەی
- دوا وتە
ڕۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری کەوتنە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق، دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی 70ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق کردووە و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.
حامید گەوھەری لە ساڵی 1944 لە شاری مەھاباد لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. تا ئێستا 31 کتێبی سیاسی و مێژوویی نووسیوە و نۆ کتێبیشی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

حامید گەوهەری کێیە؟ (کلیک لەسەر ئەو نووسینەی خوارەوە بکە):


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە