هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


بە فەرمانی مەسرور بارزانی جارێکی دیکە شێروان شێروانی گیرایەوە

Wednesday, 07/10/2020, 17:10

5847 بینراوە


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی 2020/10/07 هێزێکی پاراستن و دژە تیرۆر و پۆلیسی هەولێر هەڵیان کوتایە سەر ماڵی رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدنی (شێروان شێروانی)،  بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانی پەلبەستیان کرد و بۆ شوێنی نادیاریان برد، پا ماوەیەکی کورت چوونەوە نێو ماڵەکەی و دەستیان بە بشکنین کرد، هەرچی نامە و ئامرازی پەیوەندیی هەیە ئەوانەشیان لەگەڵ خۆیاندا برد.
سەرچاوەکەمان لە نێو دەزگای پاراستن وەک باسی دەکات، کە گرتنی شێروان شێروانی  بە شێوازی ژمارەی چەکدارەکان و هەڵکوتانە سەری و ئەو ژمارە بێشومارەی کە ئەو گەڕەکەیان تەنی بوو، لە فەرمانی خودی مەسرور بارزانیی دەچێت. تا ئیستاش نازانرێت جۆری ئەو تۆمەتە چییە کەوا بەتەمان بۆی بهۆننەوە، چونکە ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەم کەسە لەلایەن پاراستنەوە دەستگیر بکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست