سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئەگەر نەوشیروان مستەفا بمایە، ئایا وەڵامی مەلا بەختیاری ئەدایەوە؟

Wednesday, 07/10/2020, 22:10

7281 بینراوە


بە نەوشیروان مستەفام گوت:
- کتێبەکەی پشکۆ نەجمەدینم خویندوەتەوە، باسی تۆ بە خراپ دەکات.
لە وەڵامدا وتی:
- ئێمە زۆرمان پێکردووە، حەقی خۆیەتی ئەویش قسەی خۆی بکات.
حەمە ئاوات نهێنی و شتی مەلا بەختیاری زۆر لابوو، زۆرجار قسەی لەسەر مەلا بەختیار ئەکرد، بە بەرچاوی خۆمەوە نەوشیروان مستەفا بە حەمە ئاواتی گوت:
- قسە لەسەر مەلا بەختیار مەکە، هەرچی ئەڵێ بابڵێت.

نەوشیروان مستەفا گرتنی مەلا بەختیاری بەم شێوە بۆ گێڕامەوە و وتی:
- لە باخێک لە قەندیل دانیشتبووم، مەلا بەختیارم بانگ کرد بۆ باخەکە، سەرەتا بە مەلا بەختیارم گوت:
- ئەم باخە هی هاوڵاتییەکە کە ئێمە تێدا دانیشتوین، ئەگەر بەهۆی شۆڕشەوە نەبێت خاوەنی ئەم باخە، باخەکەی ناخاتە ژێر دەست ئێمەوە، هەموومان بەهۆی شۆڕشەوە قەدرمان لای خەڵک هەیە.
دواتر پێم وت:
- ئاگادارم خەریکی  ڕێکخستنی جیاوازی لە ناو یەکێتی، ئەگەر حیزب دروست ئەکەیت پشتگیریت ئەکەم، ئەگەر پارەت ئەوێت، هاوکاریت ئەکەم، بەڵام قبوڵ ناکەم  بە دزییەوە ڕێکخستن لە ناو یەکێتی دروست بکەیت.
وتی: مەلا مەلا بەختیار پێی وتم:
- بە گۆڕی شەهید ئارام هەمووی درۆیە.
نەوشیروان مستەفا وتی منیش پێم وت:
- باشە مادام وایە هەر کاتێک بە بەڵگەوە ڕێکخستنە نهێنیەکەتم ئاشکراکرد، ئەوکاتە بەهیچ شێوەیەک لێبوردنمان بەرامبەرت نابێت. ئەوەبوو لە کاتی کۆبوونەوەی نهێنی بەبەڵگەوە دەستگیرمان کرد.

دوای چاوپێکەوتنێکی مەلا بەختیار لە ڕووداو، گۆڕانەکان دەستیانکرد بە جنێودان و سوکایەتی. ئەم جنێو و سوکایەتیانە لە قازانجی مەلا بەختیار شکایەوە. ئەگەر بێدەنگییان بکردایە و چاوەڕێیان بکردایە تا کتێبەکە بڵاوئەبێتەوە، ئەو کات ئەیانتوانی بە کتێب و دوور لە جنێودان و قسەی سوک وەڵامی بدەنەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی گۆڕان عەقڵی تێدا نەماوە و پڕبووە لە عەقڵ بۆش و گیرفان نەخۆش، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان پڕکرد لە جنێو و قسەی سوک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە