نەتەوەی کورد خاوەنی سێ رینۆسی دێرینە

Saturday, 10/10/2020, 2:09

8569 بینراوە


١- ئەلفابێی دێرینی کورد: ئەم رێنووسە، لە سالی ٨٥٦ دوای زایین لە لایەن ئێبن ئەلوەحشییە لە پەرتووکی (شـوق الـمـسـتـهـام في مـعـرفـة رمـوز الأقـلام) دا باسکراوە. بە پێی ئەو گێرانەوەی ئێبن ئەلوەحشییە، کوردەکان خاوەنی پەرتووکی کوشتؤکالی ئادەمن، هەروەها، خاوەنی هەر حەوت پەرتووکی پێش لافاوە گەورەکەن کە نیگایان (ئیلهام بەخشییان) لە بەهەشتەوە وەرگرتووە. مێژووی ئەم رێنووسە دەگەرێتەوە بو سەردەمی سۆمەرییەکان، دەورووبەری ٣٠٠٠ سال پێش زایین. تێبینی، ماسیسوراتی و بینۆشاد دوو زانای گەورەی کوردی سەردەمی کەونار بوونە کە تا ئێستا زۆر زانیاریمان دەربارەیان لە بەردەست دا نییە. ئێبن ئەلوەحشییە کە باسی کورد دەکات لە پەرتۆکەکەیدا دەلێت: ئەم زانایانە زۆربەی زانستەکانی خۆیان بەم رێنووسە نووسیوە، ناوی رێنووسەکەی نەووتووە، بەلام، رێنووسەکە لە سەردەمی دێریندا بە ناوی رێنووسی دێرینی کورد ناسراوە و هەروەها لە لایەن هەندێک نووسەری کوردی سەردەم بە رینووسی ماسیسوراتی و بینۆشاد ناسراوە، ئەمەش دەگەرێتەوە بو ئەوەی چۆنکە ئەم زانایانە هەموو کارە زانستی و میکانییەکانی خۆیان بەم رێنووسە نووسیوە. (تێبینی: جیاوازییەک هەیە لە نێوان پەرتووکی چاپی ئەسلی عەرەبییەکەو و ورگێردراوە ئینگلیزییەکە، بەتایبەت ئەو بەشەی کە تایبەتە بە کوردەوە، دیار نییە کە نووسەری پەرتووکە ئینگلیزییەکە بە مەبەست یان بەبێمەبەست ئەم هەلەی ئەنجام داوە). هەول دراوە کە وا نیشان بدرێت گوایە ئەم رێنووسە هی کورد نییە، بەلام لە چاپی ئەسلی عەربییەکەدا پێچەوانەی بانگەشەی نووسەرە ئینگلیزەکەیە. بە روونی باسی ئەوە کراوە کە کوردەکان خاوەنی ئەم رێنووسەن.

رێنووسی دێرینی کورد. وێنەکێش: جۆناس گراف نووسینێک لە پەرتووکی ئێبن ئەلوەحشییە پەیوەست بە کوردەوە

٢- ئەلفوبێی ئاڤێستایی: ئەم ئەلفابێیە (٣٢٥ د.ز) زایینی پەرەی سەندووە لە سەردەمی شاپۆری دووەم (٣٠٩-٣٧٩ د.ز) پاشای ئیمپراتۆرییەتی ساسانی. رێنووسی ئاڤێستایی ناوەکەی لە ئاڤێستا پەرتووکی پیرۆزی زەردەشتییەکان وەرگیراوە کە زمان و ئۆلی و دینی زەردەشتییەکان بووە لە کوردستان و پێرشیا (ئێران). کە دواتر لە سەردەمی ساسانییەکان دەبێتە ڕێنووسی فەرمی ئۆلی و میری کە پێی ووتراوە زمانی دیوان، واتە زمانی فەرمی دین و وولات. لەبەر ئەمەش، لەوانەیە ئەلفوبێی ئاڤێستایی (دیندەپێوەرە) بگەرێتەوە بۆ بەر لە ٢٠٠ سال پێش زایین، واتە زۆر دواتر لە خودی زەردەشت.

رێنووسی ئاڤێستایی (دیندەپێوەرە).
٣- ئەلفوبێی ئێزدی: هەرچەندە مێژووی ئەم رێنووسە کوردییە روون نییە، بەلام مێژوونووسەکان هەندێکیان دەگرێنەوە بو سەدەی ١٣ تا ١٤ دوای زایین، هەندێکیشیان دەگرێنەوە بو سەدەی ١٧ تا ١٨ دوای زایین.

رێنووسی ئێزدی (یەزیدی)
لێرەدا دەمەوێت زیاتر لە سەر زمان و رێنووسی ئاڤێستایی بدوێم کە زمانی ئۆلی و ئایینی باوەردارانی زەردەشتی بووە، هەروەها رێنووسی دیندەپێوەرە (دیندەبیرە) کە بە واتای پێوانەی کار و باری دینی بووە. رێنووسی ئاڤێستایی زۆر دەولەمەند بووە، لە ٥٣ پیت پێکهاتبوو، ٣٧ پیتیان دەنگی نابزوێن (دەنگدار) بوون و ١٦ پیتیان (بێدەنگ) دەنگی بزوێن بوون، تاکو دەنگی مەلیشیان پێ دەرهێنا بوو، چۆنکە وویستیانە سروودی ئایینی پێ بخوێنن لە بەر ئەوە بۆ هەر دەنگێک کە لە زار هاتبێتە دەر هێمایەکیان بۆ دانابوو. ئەم رێنووسە زۆر قورس و گران دەبێت و هەموو کەس نەیتوانیوە فێری بێت، دواتر بە کار هێنراوە بۆ شیکردن و روونکردن و وەرگێرانی دەقەکانی پەرتووکی ئاڤێستا کە خەڵک لێیتێنەدەگەیشتن، کە پێیان وتراوە زەند و پازەند (تفسیر و تشریح) کە لە ووشەی پیتی زاێینتی زمانی ئاڤێستاییەوە هاتووە، واتاکەی دەبێتە، ئارمانجی روونکردنەوەو و شیکردن یانیش بە پێی تێگەییشتن. ئۆل و ئایینی زەردەشتی بە سەر خاکێکی فراوان دا بلاو بوتەوە، تا گەیشتووتە ئاسیای ناوەراست نزیک رۆژئاوای سین و هندستان و لەوسەریش تا یۆنانستان. دینی زەردەشتی یێکەمین دینی تاکخۆداپەرستییە لە جیهاندا، وە هەروەها سەرچاوەی هەموو دینەکانی سەردەمیشە. لە ڕاستیا، رێنووسی دیندەپێوەرەی ئاڤێستایی لە رێنووسی پەهلەوی سەرچاوەی وەرگرتووە کە دەگەرێتەوە بو ٢٠٠ سال پێش زایین، وە هەروەها پێی ووتراوە "هامدەبیرە" یان ''گشت دەبیرە''، رێنووسی پەهلەوی لە ٢٢ پیت پێکهاتووە کەم و کووڕی زۆری هەبووە. هەندێک دەنگ دوو پیتیان بوو بەکار هێناوە، ئەلفابێیەکە زۆر تۆند و قورس بووە زیاتر بە واو و سەر واو و کەشیدەو و نیشانەو وهێل لەسەر (کەسرە و زەمە) یان بە کار هێناوە، کە نەدەنووسرا، بەڵکوو خۆت دەبا بە ڕاهێنانی چەندین و چەن ساڵە فێری بی و دەیانخوێندەوە. وەک لە عەرەبیدا موسی دەنووسن بەڵام مووسا دەخوێندرێتەوە. ئەم رێنووسانەی کە ئاماژەمان پێدا، دەگەرێنەوە سەر رێنووسی ئارامی، وە هەروەها بناغەی هەموو رێنووسە کۆنەکان و رێنووسەکانی سەردەمیش دەگەرێنەوە سەر رەچەلەکی رێنووسی فینیقییەکان. ڕێنووسی فینیقی لە دەستەراست بو دەستە چەپ دەست بە نووسین دەکاتن، بەلام زمانەکانی لاتینی و ئێنگلیزی کە سەرچاوەیان فینیقییە لە لای دەستەچەپ بو لای دەستەراست دەست بە نوسین دەکەن.

١-رێنووسی ئاڤێستایی (دیندەپێوەرە)

٢- رێنووسی پەهلەوی
نامۆ رۆستەمزادە، خەلکی رۆژهەلاتی کوردستانە، هۆنەرمەندێکی بەناو بانگ و ناسراوی کوردە، زیاتر لە ٣٥ سال کار و لێکۆلینەوەی لە سەر رێنووسی ئاڤێستایی کردووە، وە بەتایبەتی سەرنج و لێکۆلینەوەی خستووتە سەر رێنووسی دیندەپێوەرە. گۆرانکارییەکی زۆر و نوێکردنەوەیەکی گرنگی لەم رێنووسەدا کردووە بو ئەوەی کە ئاسانکاری بکرێت لە داگرتن و بەکارهێنان لە سەر ئامێرو تەکنەلۆژیای سەردەمدا. ئەم رێنووسە رەگە و رەسەنایەتی کوردی هەیە، هەروەها شێوازە نوێیەکە زۆر تایبەت و بێ هاوتایە، لە هەمان کاتدا رەسەنایەتییەکەی خۆی بە تەواوەتی لە دەست نەداوە. نوێکاری و چاکسازییەکانی نامۆ لەسەر ئەم ئەلفابێیە دێرینە، بۆ دەوڵەمەند کردنی چەندین گۆرانکاری گرنگی کردووە لە سەر شێوازی نووسین و چۆنییەتی بەکارهێنانی ئەم رێنووسە و جۆرەکانی نووسین و گۆرانکاری کردن لە هەندێک لە پیتەکاندا، شێوازێکی نوێ و تایبەتمەندییەکی خۆی وەرگرتووە. لە بەر ئەمەش، ئەم رێنووسەی کە نامۆ دایهێناوە، ناونراوە "رێنوووسی کوردی"، نەک دیندەپێوەرە.

خشتەی رێنووسی کوردی ئارامی بەروارد بە رێنووسی کوردی کە مامۆستا نامۆ دایهێناوە.
یێکێک لە تایبەتمەندییە هەرە گرنگەکانی ئەم رێنووسە ئەوەیە، دەتوانی لە هەردوولا، هەم لەلای دەست راست و هەم لە لای دەست چەپ پێی بینووسی. بەلام، چۆنکە زۆرەبەی رێنووسە دێرینەکان لە لای راستەوە بو چەپ دەنووسرێن. لە بەر ئەمەش نووسەری ئەم رێنووسە قایل بووە بەوەی کە هەمان شێوازی رێنووسە دێرینەکانیتر بە کار بهێنیێت، وەکو سیستەمی نووسینی لە لای راست بو چەپەوە. یێکێکیتر لە تایبەتمەندییە سەرنجراکێشەکانی ئەم رێنووسە ئەوەیە کە دەتوانی بە سێ شێوازی جیاواز بینۆسی. ١- لێکجیا: کە پیتەکان تاکن و لێکجیان و پێکەوە نانووسرێن لە کاتی نووسین و پێکهێنانی ووشەکان. دا. ٢- لکاو: لێرەدا کە پیتەکانی لێکجیا یێکدەگرن وەکو شێوازی کریف بە بێ ئەوەی کە شێوازی پیتەکان بگۆرێتن لە پێکهێنانی ووشەکاندا. ٣- کریف/شکستە، کە لە ئێنگلیزیدا پێی دەلێن کێرسڤ: لێرەدا لە نووسیندا پیتەکان یێکدەگرن یێک لە دوای یێک، بە گشتی بو ئەوەی کە نووسینەکە خێرا بینووسی بە بەراورد لە گەل شێوازی نووسینی لێکجیاو. هەروەها، لە نووسینی شێوازی کریف دا زۆر لە پیتەکان شێوازییان دەگۆرێتن.

نموونەیەکی رێنووسی کوردی بە هەر سێ شیوازی نووسین: ١-● بەجیا ٢-●● لکاو ٣-●●● کریف یان بلێین شکستە. نوسین: مامۆستا نامۆ. .

سەرچاوەکان:
پەرتووکەکانی ئێبن ئەلوەحش
[سەرچاوەی پەرتووکی زمانی ئەرەبی]

[سەرچاوەی پەرتووکی زمانی ئێنگلیزی]
-٢ 
https://archive.org/stream/ancientalphabet00conggoog#page/n85/mode/2up
[هەندێک زانیاری و هەلسەنگاندێک لە سەر پەرتوکی ئێبن ئەلوەحشییە بە تایبەتی لە سەر ئەو بەشەی کە پەیوەستە بە کوردەوە].
-٣ 
[بو زنیاری زیاتر دەربارەی رێنووسی یاڤێستایی و پەهلەوەی سەردانی ئەم مالپەرە بکە].

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە