دەرکەوتنی کلیتۆریس وەک مژدەی ژیانێکی نوێ.

Saturday, 10.10.2020, 2:54

3484 بینراوە


لەم سەردەمەدا بەهۆی بازرگانی پۆرنۆگرافیەوە، نێرینە هەستی بە بچوکی چوکی خۆی دەکات، کاتێک ئەو فلیمانە دەبینێت پیاوان بە چوکێکی زەبەلاحەوە سواری مێینەیەک دەبن، دڵی لەخۆی دادەمێنێت. لەبەر ئەوەی هەر لە مێژەوە ئارەزی ڕەپبونی چوکێکی گەورە بەستراوەتەوە بە توانا و دەسەلاتی ئەوەوە. خۆ ئەگەر هەندێک کەس ئارەزوی چوکی گەورەن بۆ بەدەستهێنانی لەزەت ئەوا تەنها فەنتازمە و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر لەزەت نیە. بەلام چوکو رۆڵی چوک جۆرێک بوە لە چواندنی ئارەزو بە هەستی زاڵبونو سەرکەوتن بەسەر ژیاندا، بۆیە چەندە گەورەبێت هێندەش لە بیری نێرینەدا وەک توانای ئەو پیشان دراوە. هەر لە مێژەوەش لە شارسیانیەتە کۆنەکاندا وەک پۆرنۆگرافی ئەمڕۆ، هەندێ هونەرمەند ئەو دیاردەیەیان بەشیوەیەکی هونەری نیشان داوە، بەڵام لە زۆر پەیکەرەکانیاندا کاتێک جوانی نێرینەیان پیشان داوە وەک خواوەندێک، چوک زۆر بە بچوکی پیشاندراوە لەبەر ئەوەی کە وەک پێوەرێکی جوانی بۆ لەشی خواوەندەکان، دەبوایە قەبارەی چوک لەوە زیاتر نەبوایە بە نیسبەت قەبارەی لەشیەوە.

دکتۆر (Dr.Negin Jaafar ) لەسەر پەیجی فەیسبوکی خۆی بەشیوەیەکی زانستی باسی چوکو گەورەیی چوک دەکات.
https://www.facebook.com/Dr.NeginJaafar78/posts/2733006420301912
لەم نێوەندەدا ئەندامی ئۆرگاسمی مێینە هەرگیز پیشان نەدراوە، چوکی پیاو وەها خۆی نواندوە کە مێینە شەرمیان کردوە باسی کلیتۆریسی بچوکی خۆیان بکەن. وەک سۆسیۆلۆگەکان دەڵێن هەر لە منداڵیەوە مێینە وا بیردەکاتەوە کە بێ بەش بوە لەو ڕوەوە، واتە سێکسیان بڕیوەتەوە. ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر میینە هەبوە، لە سەرێکەوە لە کۆمەڵگەیەکدایە کە هەموشتێک لەلایەن نێرینەوە بڕیاری لەسەر دراوە و بۆ لەزەتی ئەو کراوە، لەسەرێکیشەوە سروشت ئەو ئەناتۆمیەی پێ بەخشیوە، بۆیە مێینە خۆی وەک کەسێکی بە سروشتی ژێردەستە بینیوە، لە سێکسکردندا داوای بەشی لەزەتی خۆی نەکردوە و شەرمن بوە. ئەم شەرمنەیەشی ئەگەر بەشێکی بەهۆی ئەنەتۆمیەکی شاروەوە بێت ئەوا بەشی زۆری بەهۆی کەلچەری باوکسالاریەوەیە کە هەر لە مێژەوە پەیڕەوی کراوە لە هەمو کەڵچەرێکدا.هەر بۆیەش فەمینیستەکان چوکیان بە ئاندامێکی ئەشکەنجەیان چواندوە و ناویان ناوە ئالەتی ئەشکەنجە.

پێ دەچێت لەم سەردەمەدا کە فەمینیستەکان واخەریکن خەبەریان دەبێتەوە، مێینە تازەبەتازە دوای چەندها سەدە، وێنەی ئۆرگانی لەزەتی خۆیان پیشان ئەدەنو دەیانەوێت خەڵکی چاویان بکرێتەوە بەڵکو ئاوڕێک لە بەشی لەزەتی ئەوانیش بدرێتەوە، بەڵام بەداخەوە وا خەریکە بەهۆی کۆرۆناوە دنیا کاول دەبێتو پی دەچێت کۆتایشی پێ بێتو فریای نەکەوین. یان دەتوانین بەجۆرێکی تر ئەم دیاردەیە لێک بدەینەوە : مژدەی ژیانێکی نوێ بێت کە مرۆڤ گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی بکات لە مۆدێلی ژیانی پەروەردە و ئابوری و کۆمەلایەتی و ئاڵوگۆڕی سێکسدا. دەرکەوتنی کلیتۆریس لەم چەند سالانەی دواییدا وەک تەنێکی سەربەست، وەک ئەستێرەیەکی غەریب دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندەها سەدە شاروە بوە و بەمەرجێک بەتەیشتیەوە ژیاوین، مژدەی ئەو گۆڕانکاریە بێت.

وەنەبێت ئێمە نەمانزانیبێت کلیتۆریس چیە، خۆ ئەگەر نەمان زانیبێت ئەوا ئەو کەسانەی خەتەنەی کچانیان کردوە لە ولاتانی ئەفریقا و ڕۆژهەلاتی ناوین باش زانیویانە کە لیتۆریس تەنها قیتکەیەک نیە بەڵکو ئەندامێکی لەزەتی مێینەیە بۆیە لەخەتەنەکردندا تەنها قیتکەیان نەبڕیوە، بەلکو ئەو دو ماسولکەیەی تەنیشتیشیان بڕیوە هەتاوەکو بەتەواوی ئەو مێینەیە بێ بەش بکەن لە لەزەتو تەنها وەک مێینەیەک بۆ خستنەوەی نەوەیەکی نوێ بمێنێتەوە. بەلام کاتێک شەوان لەگەل مێردەکەیدا دەخەوێت، مێردەکەشی لێی نارازیە کە ئارەزوی کەمە و بەو هۆیەوە هەوەسی ئەو ناهروژێنێتو چوکی ئەویش هەڵناسێت، ئەمەیە کە دەڵێن : خواشی دەوێتو خورماش .

قسەی دکتۆرێکی فەرەنسی لەسەر کلیتۆریس :
کلیتۆریس دەوری چیە ؟ بۆچی کەس نازانێت لە چی دەچێت ؟
هەمو کەسێک ئەتوانێت رەسمی چوکی پیاوێک بکات بەلام نازانێت ڕەسمی کلیتۆریسێک بکات
بۆچی ؟
کلیتۆریس تەنها ئۆرگانێکی لەشی مێینەیە کە بە تەنها بۆ لەزەت دروست بوە. کلیتۆریس بۆ ئەوەیە کە تۆی مێینە لەزەت وەرگریت . کلیتۆریس خاوەنی هەشت هەزار خانەی هەستیارە بەڵام چوک تەنها شەش هەزارە. بۆ ئەوەی باش لەمە تێ بگەیت لەسەر پەنجەی مرۆڤ تەنیا سێ هەزار خانەی هەستیار هەیە .
چوک، ئۆرگانێکە کە خوێنی تێ دەهەژێت کاتێک ئەهروژینرێت، درێژی لە نێوان سیانزە تا هەژدە سانتیمەترە لە کاتی ڕەپبوندا، کلیتۆریسیش ئۆرگانێکی لەزەتە، کاتێک دەهروژێرێت قەبارەی لە نێوان یانزە تا سیانزە سانتیمەترە. ئەو بەشەی سەرەوە پێی دەوترێت: گڵەند ( بە کوردی پێی دەوترێت قیتکە ) . ئەو بەشانەی تری لەناو لەشی مێینەدایە، ئەوەی ئێمە دەیبینین لەدەرەوە، گڵەندە کە پێی دەڵین: کلیتۆریس، بەڵام کلیتۆریس بریتیە لە هەموی .
جۆرێک لە باوەڕ هەیە کە گوایە دو جۆر ئۆرگاسم هەس، یەکێکیان پێێ دەلێن کلیتۆریسی، ئەوی تریان زێیی ( ڤاژینال ) ، بۆیە هەندێک جار کچان لە نێوان خۆیاندا دەڵین : تۆ ڤاژینالیت یان کلیتۆریان ، ئەمەش جۆرێکە لە میتۆلۆژی، چونکە هەمو ئۆرگازسمێک کلیتۆریانە، بەڵام هروژاندنی دەرەوە و ناوە وەی هەیە، بۆیە خەڵکی بەو جۆرە پێناسەی بۆ دەکەن ، خۆ ئەگەر وەک مێینە ئۆرگاسمێکمان هەبێت، ئەوە بەهۆی کلیتۆریسەوەیە.
ئەو تەنگژیانەی کە هەمیشە مێینە توشی دەبێتەوە، ئەوەیە کە دەڵین گوایە ناتوانن بگەنە ئۆرگاسم لەگەڵ هاوڕیکەیاندا، کاتێک پرسیاریان لێ دەکەیت کە ئایا دەستەپڕ دەکەن، بە شێوەیەکی گشتی هەمویان وەلام ئەدەنەوە کە بەڵی، کاتێک پرسیاریان لێ دەکەیت چلۆن دەستپەڕ دەکەن ؟ دەڵین بە هروژاندنی بەشی دەرەوەی کلیتۆریس کە کورد پێی دەلێت قیتکە، بۆیە باشتر وایە کە بە هاوڕێکەت کە سێکسی لەگڵدا دەکەیت، پێی بلێیت ئەو بەشەت بۆ بهروژێنێت، جێگەی داخە کە ئەو هەستە لەلایەن مێینەوە ناهروژێنرێت یان باس ناکرێت، بە پیچەوانەی نێرینەوە کاتێک لەگەل کچێکدا سێکس دەکات، پێی دەڵێت کە بۆی بمژێت یان بیهروژێنێت، هەتاوەکو چوک هەستێت. کچان ئەو داوایەیان نیە ئەمەش خەتای کەڵچەرە و ئەترسن ئەو داوایە لە نێرینە بکەن، چونکە دەورێکی گرنگی هەیە لەو ئالوگۆرە سێکسیەدا . لەبەر ئەوەی کە هروژاندنی کلیتۆریس وەک چوک فیزیایە و تۆش ناچار نیت هەمیشە بە چونە ژورەوە بگەیتە ئۆرگاسم، گرنگ ئەوەیە بەهەر ڕیگایەک بێت بگەیتە ئۆرگاسم، هیچ شەرمێکی تێدا نیە کە دەستپەڕ بۆ هاوڕیکەت بکەیت یان کلیتۆریسی بۆ بهروژێنیت بەهەر ڕێگایەک بێت بگاتە ئۆرگاسم.
زۆر لە پیاوان نازانن چۆن هاوڕی مێینەکەیان بخەنە حالەتی ئۆرگاسمەوە، ئەمەش شتێکی زۆر ئاساییە داوا لەو کەسە بکەیت کەلەگەڵیدا سێکس دەکەیت حەزی بە چیە، چونکە هەندێک مێینە لە تەمەنیكی زۆر درەنگدا لە دەوری کلیتۆریس تێ دەگات، ئیتر بۆچی خەتا لە پیاوان بگرین کە نازانن کلیتۆریس چیە، لە کاتێکدا پیاوان هەر لە منداڵیەوە یاری بە چوکی خۆیان دەکەن، بۆیە ئەوە دەوری مێینەیە کە ئەو داوایە لە پیاوان بکەن، دەوری مێینە ئەوەیە کە هاوڕێکەی فێربکات کلیتۆریس چیەو چۆن دەهروژێت.
دژی هەمو نەخۆشیەکی نەفسی، دەستەپەڕکردن چ بۆ پیاو بێت چ بۆ ژن باشترین دژە دێپرەیشنە و کەسیش باسی ناکات، چونکە هیج کات زەرەری نیە و بە پێچەوانەوەش باشە بۆ تەندروستی ، هەرچەندە ماستیورباسیۆن بە لاتینی بەمانای خۆ پیسکردن دێت بەدەست، جۆرێکە لە خەتاباری لای مەسیحیەکان، بەلام کورێک یان کچێک دوای ئەوەی ژیانی کەپڵ پێک دەهێنن مەرج نیە واز لە دەستپەڕکردن بهێنن .
ئەگەر هەندێک کەس ملوانکەیەکی دەستی فاتیمە دەکەنە ملیان و هەندێکیان خاچی مەسیحی و دەڵێن من ئیسلامم یان مەسیحی، تۆ دەتوانیت بڵییت کە تۆ کلیتۆریسمیانیت، ئەمەش وەک نوکتەیەک .
بۆیە نیشاندانی زێ و حەوز و منداڵانی ئافرەت وەک بەشێکی مێینەی ئافرەت شتێکی باش نیە، چونکە ئەمە هەمیشە مێینە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئیجبارکردنیان بەکاری نانەوەی منداڵ وەک ئەرکێکی سەرشانیان، بەلام ئیمە بەسەرمانا نەسەپێنراوە وەک ئەرکێک ببینە دایک، بۆمان هەیە بڕیار بدەین، ئەمەش هیچ کاتێک ڕیزو توانای ئێمە لە کۆمەڵگەدا کەم ناکاتەوە ، باشتر وایە باسی کلیتۆریس بکەین .
****