KURDISTANPOST
جوانڕۆ مستەفا
لاهوری شیخ جەنگی چی دەوێت
Monday, 12/10/2020, 23:29
4074
بینراوە
لێرە و لەوێ دەبیستین و دەبینین کە هاوسەرۆ
یەکیتی وا خۆی نیشان دەدات کە خەم خۆرە و ئیش بۆ خەڵکی دەکات و بەم دەست پارە دەبەخشی و لەو لاوە پڕۆژە دەکاتەوە و خەریکی خەڵک کڕینە بۆ ئەوەی بە شان و باڵی هەڵدەن و شکست و دزی و خیانەتاکانی دابپۆشن ، ئەوەی دوێنی بینیمان کە ڕۆیشتبوو بۆ دەڤەری ڕانیە ئەو خەڵکەی کە لە چواردەوری دابوون زۆر ڕوون دیار بوو کە خەڵکی ئاسای ئەو شارە نەبوون یان ئاگادار کرابونەوە و لایەنگری خۆیان بوون ، ئەگینا چونێکی وا بە پەلە کە فریای چاکردنی پزوی شڕواڵەکەی نەکەوتبوو بۆ ئەو ناوچەیە و لەپڕ لە دڵسۆزی و هاوخەمی نەبوو بەڵکو دەیەوێت خۆی بەگەورە دابنێتی بڵێ من لەناو خەڵکم و خاوەنی هێزو بازوم و دەسەڵاتم هەیە لە ناوچەکەدا ئەگینا لە خوایەتی بارزانی سەلامێکی لێبکا ئەم بە چوارپەل بڕوات
من ئیستاش تێنەگەیشتم ئەم لەتە سەرۆکە ئۆپۆزسیونە یان لە دەسەڵاتە لە ژێرەوە ڕۆژانە خەریکی بازرگانی و دزی و گەندەڵی و بە قاچاخهێنانی کەرەستە و شت و مەکی بەسەرچووە و دەستی گرتووە بەسەر مەرزەکان و داهاتی سلێمانی کەچی لەولاشەوە لە ڕێگەی پەیج و کەناڵەکان وا خۆی نیشان ئەدا کە ئەنەما لەم پاکترن نیە لەم شارەدا
داخەکەی گرانم لە ڕابردوودا خەڵکی ئەم شارە پڕبوون لە کەسانی ڕۆشنبیر و ڕەخنەگری سەرسەخ کەچی لە ئێستادا هەموان بوون بە کۆیلە و ئەڵقە لە گوێی ئەم گەندەڵانە
سەیر لەوەدایە ئەم لەتە سەرۆکە هەموو ئەم شانۆییە تەنیا بۆ ئەوە دەکات کە پارتی دانی پێدا بنێت و شکستەکانی بشارنەوە ئەگینا یەکێتی ڕابردوو شایەتە هەمیشە نە بڕیار بەدەست بووە نە ئەو هێزە بوو کە بەتەنیا بتوانێت بڕیار بدات هەمیشە لەپاڵ هێزیکی سیاسی بڕیاری داوە
ئەگینا ئەمانە شینی چاکسازی و ئیشکردن ناکەن بۆ خەڵکی ئەمە شینی پەردەپۆشکردنی و شاردنەوەی عەیبو عارەکان دەکەن و دەیانەوێت دیسانەوە سەردەمی ففتی بە ففتی دروست بکەنەوە
بەڵام پارتی دەیەوێت لەڕێگەی ڕاگەیاندن و چەند بەرپرسێکی ناو یەکێتی دوبەرەکی و نانەوەی ئاژاوە سەرقاڵیان بکات بۆیە لە ڕۆژانی ڕابڕدوودا کۆبونەوەی لەگەڵ کوڕانی تاڵەبانی کرد و سەرەخۆشی نارد بو کوڕانی لە یادی کۆچی جلال تاڵەبانی دا و چەندین جار کۆبونەوەی نهێنیان کرد ئەمەش ئەوەنەی تر کیشەی باڵەکان قوڵتر کردەوە تا گەیشتن بەوەی کە چەند ناکۆکییەک کەوتوتە نێوان بنامەڵەی شیخ جەنگی تاڵەبانییەکان
جوانڕۆ مستەفا
© 2019- Kurdistanpost