بەیاننامەی ناڕەزایی کۆمەڵێک چالاکوان و داکۆکیکارانی ئازادی و مافی مرۆڤ لە کوردستان

Wednesday, 14/10/2020, 15:14

3687 بینراوە


سەبارەت بە ڕفاندنی ڕۆژنامەنوس، شێروان شێروانی، پاش ھەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەسنوری پارێزگای ھەولێر لەلایەن کۆمەڵێک چەکداری دەمامکدار و ڕفاندنی بۆ شوێنێکی نادیار.
ناڕەزایی و بێزاری خەڵکی بەگشتی و کەسانی ئازادی خوازی لەدەرەی وڵات و ناوەوەشی لێکەوتەوە.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناچاربو خاوەن ئەو پۆستەی ناویان ناوە (رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان OCIA)،دیندار زێباری، ڕونکردنەوەیەکی ناڕاستی خستۆتە ڕوو. چیرۆکێکی سیناریۆ ئامێزیان بۆ هۆنیبۆوە لە ژێر ناوی (شێروان شێروانى تۆمەتبارە بەوەی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتى دەخاتە مەترسییەوە.
لە سەرەتای نامەکەدا باس لەوە دەکات گوایە شێروانی لە دهۆک دەسگیرکراوە، لە کاتێکدا هێندە بێئاگایە لە ڕاستیەکان کە نازانێت ناوبراو لە شاری هەولێر و لەناو ماڵەکەی خۆیدا رفێندراوە.
لە ڕونکردنەوەکەی( دیندار زێباری )دا ئەم تۆمەتانەی خوراەوە خراونەتە پاڵ ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی:
١- لە سەرچاوەى دەرەکیەوە یارمەتی دارایی کراوە بۆ دروستکردنى ئاڵۆزى و پشێوی وڵات.
٢- ناشیرینکردن و وتنى قسەى نەشیاو بە بەرپرسان.
٣- ناشیرینکردن و وتنى قسەى نەشیاو بە کەسانى خاوەن پێگەى کۆمەڵایەتى دیاریکراو.
٤- بەلاڕێدابردنى ناڕەزایى و خۆپێشاندانە ئاشتیخوازیەکان بۆ دروست بوونى توند و تیژى.
٥- هەڕەشەکردن لە دادوەران.
٦- گوتنى قسەى نەشیا و تۆمەت دروستکردن و تێکدانى ئاشتى کۆمەڵایەتى.
ئەو تۆمەتانە تەنیا قسەی ڕووتن و ناچنە خانەی تاوانبارکردن. ھیچ کەسێک تۆمەتبار ناکرێت لەسەر بنەمای نیاز و قسە بۆ ھەڵبەستن. بەڵکو دەبێ لەسەر بنەمای کردارەکان لێپیچینەوەی لەگەڵ بکرێت. ئەو تۆمەت ھەڵبەستنانەی دیندار زێباری دەیخاتە پاڵ شێروان شێروانی دەچێتەی خانەی قسەی بەتاڵ و تەنھا دروست کردنی بەھانەیە بۆ دەم کوتکردنی و زیندانی کردنی دەنگێکی ئازاد.
بە پێی ڕونکردنەوەکەی دیندار زێباری، شێروان شێروانی بەم مادە یاسایانەی خوارەوە تۆمەتبار کراوە.
١- بە پێى ماددەى ١٥٦ لە یاساى سزادانى عێراقى، ژمارە (٢١) بۆ ساڵى ٢٠٠١ کە لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەموارکراوە.
٢- یاساى سزادانى عێراقى ژمارە ١١١ ى ساڵى ١٩٦٩ کە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی بەناو سەرکردایەتی شۆڕشی حیزبی بەعسەوە هەموارکراوە.
ئەمەش دەقی ئەو یاسایەیە کە حکومەتی عێراق لە کاتی ھاتنە سەر حوکمی حیزبی بەعس لە ١٧ی تەموزی ساڵی ١٩٦٨ بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکان و ھەر دەنگێکی ئازاد لەسەرتاسەری عێراق بو.
بۆیە لێرەوە ئێمە وەک توێژێکی بەئاگای کوردستان لە ڕۆژنامەنوسان و نوسەر و چالاکی بوارەکانی مافی مرۆڤ و پارێزەران، لە ڕێگای ئەو بەیاننامەیە سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی دادوەری ئاگادار دەکەینەوە بە زووترین کات شوێن دەستگیرکردنی شێروان شێروانی ئاشکرا بکەن و لە دادگایەکی شەفاف بەئامادەبونی پارێزەرەکانی بە زوویی ئەو کێسە یەکلا بکرێتەوە بۆ ڕای گشتی ناوەوە و دەرەوە. پێشێلکردنی مافی ئازادی ئاخاوتن و دەربڕینی بیروڕای جیاواز و داواکاری مافە ڕەواکانی ھاوڵاتیان پێشێل دەکرێت لەکاتێکدایە ئێستا خەڵک لە خراپترین باری بژێوی ژیانی دایە بەھۆی نەدانی شایستە داراییەکانی ڕەنجی فەرمانبەرانی موچەخۆر.
ھەولێر
٢٠٢٠/١٠/١٣
————————————————
١- دکتۆر موحەمەد کەیانی پەرلەمانتاری خولی دووەمی عێراق و چالاکی سیاسی.
٢- ھیوا سەید سەلیم چالاکی سیاسی.
٣- فەرھاد ڕەسول نوسەر و پێشمەرگەی دێرین.
٤- کرێکار ئەمین پارێزەر و چالاکی سیاسی
٥- ئاسۆ ھاشم پارێزەر و چالاکی سیاسی
٦-نیاز حامید نوسەر و ڕۆژنامەنوس
٧- فایزە فوئاد زەردەشتیانی کوردستان.
٨- پێشەوا کوێخا ھیدایەت چالاکی سیاسی.
٩- ھێمن مامەند ڕۆژنامە نوس و چالاکی سیاسی.
١٠- ھۆشەنگ کەریم میرزا چالاکی سیاسی.
١١-دکتۆر سەلیم ڕەشید مامۆستای زانکۆ.
١٢-شوکرڵا حەمەدەمین چالاکی مەدەنی.
١٣-ڕەمزی مەجید فەردە چالاکی سیاسی.
١٤- سەمەد ڕێکخەر چالاکی سیاسی.
١٥-قادر نادر قادر چالاکی سیاسی سوید.
١٦- ڕەنجدەر گڕاوی چالاکی سیاسی ئیتالیا.
١٧-ئومێد ئەحمەد شاعیر و چالاکی سیاسی.
١٨- دکتۆر مەریوان ھۆمەر چالاکی سیاسی.
١٩-دیار موفتی چالاکی سیاسی.
١٢- مامۆستا ئیدریس چالاکی سیاسی.
١٣- یوسف عوسمان عەزیز نوسەر و چالاکی سیاسی.
١٤- عەزیز خۆشناو چالاکی مەدەنی.
١٥- کەمال ڕەوف ڕۆژنامە نوس.
١٦- سۆران ئەبوبەکر کۆیی ڕاگەیاندکار.
١٧- موحەمەد جوکل چالاکی سیاسی
١٨- ئیدریس سدیق حەمەدەمین چالاکی سیاسی.
١٩- کاوە قادر نادر چالاکی سیاسی.
٢٠- موحەمەد حەمید مەخموری چالاکی سیاسی.
٢١- دکتۆر قاسم مەرزانی مامۆستای زانکۆ و چالاکی سیاسی.
٢٢- عەلی سیاسی چالاکی سیاسی.
٢٣- شەفیقی حاجی خدر نوسەر
٢٤- کەریم عەباس چالاکی مەدەنی.
٢٥- شەوین قادر مامۆستا.
٢٦- ھەژار سدیق نوسەر و ڕۆژنامەنوس.
٢٧- لوقمان محەمەد شلانی چاڵاکی سیاسی و ڕۆژنامەنوس.
٢٨- موحەمەد گۆران ڕۆژنامەنوس.
٢٩- فەرمان موحەمەد ڕۆژنامەنوس ئیتالیا.
٣٠- دابان ئەیوب ڕۆژنامەنوس ئیتالیا.
٣١- پەری تاھیر ڕاگەیاندکار بەلجیکا.
٣٢- ھندرێن ھەورمی ڕۆژنامەنوس بەلجیکا.
٣٣- کارزان عەلی ڕاگەیاندکار بەلجیکا.
٣٤- ڕەگەز کەمال ڕاگەیاندکار بەلجیکا.
٣٥- حەیدەر حاجی خدر مامۆستا.
٣٦- حەکیم عەلی عەزیز پێشمەرگەی دێرین ئەڵمانیا.
٣٧- ناجی عومەر ئیسماعیل چالاکوان ئەڵمانیا.
٣٨- سۆران ئەبوبەکر کۆیی ڕاگەیاندکار.
تێبینی:-
ھەمو ئەو بەڕێزانە ئاگادار دەکەینەوە کە دەیانەوێ ناوەکانیان زیاد بکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە