سروشتی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی بەڕێوەبردنی جەنگەڵستانە

Wednesday, 14/10/2020, 17:32

3799 بینراوە


دەسەڵاتیی کوردیی بە پارتیی و یەکێتیی و ئەو حیزبانەی تر کە هاوبەشی حوکمڕانی و سیاسەتیی دەسەڵاتداری ئەم حکومەتەی بنەماڵەیی و مافیای کوردی دەکەن، دەسەڵاتێکی ستەمکار و دیکتاتۆر و خوێنڕێژە، کە هەموو پیرۆزییەکانی مرۆڤایەتیی کورد و سەرجەم کەسایەتییەکانیان شکاندووە. مێژووەکانیان پێمان دەڵێت، کە ئەمانە لە شاخیش بە بارتەقای رووبارێک خوێنی مرۆڤی کوردیان رژاندۆتە نێو دەریای تاوانەکانیان. خەباتی حەفتا ساڵی ئەم گەلەیان بە فیڕۆ داوە. بە هۆی ئەوانەوە هەزاران کەس زیندانی دەکران و لە سێدارە دراون. هەر لەو کاتانەشدا لەم لاوە بۆ خۆشیان رۆڵەکانی کوردیان بە دەیان بیانووی جۆراوجۆر تیرۆر دەکرد... کاتێکیش هاتنەوە ناو شار و ئەو دەرفەتەیان بۆ رەخسا لەوە زیاتر و خراپتیریان بەو میللەتە کرد، ئەوەیان دەکرد، کە داگیرکەر و دوژمنان نەیان توانی بیکەن. ئەمەش بچوکترین بەڵگەیە بۆ مێژوو، کە کارەکانی ئەمڕۆیان پیشانمان دەدەن و بەڵگە نەویستیشە ئەم خائینانەی کورد چ کارەساتێکیان بەسەر ئەو میللەتەدا هێناوە، بەتایبەتی لە ماوەی ئەم 30 ساڵەی حوکمڕانییاندا.
هەروەک چۆن دزیکردن سزاکەی لە رووی یاساوە بە پێی کەمی و بە زۆری نییە، خیانەتی ئەمانەش کە ئەنجامییان داوە لەبەرامبەر یاسای دادگای گەڵدا کەم و زۆریی بۆ نییە، سزادانیان یەکسانە بە یەک.
سروشتی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی سروشتێکی حوکمڕانی جەنگەڵییە، کۆمەڵێک ئاژەڵ و دڕەندە لە پێستی مرۆڤدا کەوتوونەتە گیانی گەل و نیشتیمانێک، مەحاڵە بە خەباتی مەدەنی و بە دەنگدان و بە نارەزایی دەربڕین بتوانرێت رەوشتی دڕندەبوونیان پێ تەرک بکرێت. ئەوان وەکو خۆیان دەڵێن، بە خوێن هاتووین و بە خوێن دەڕۆین، تەنانەت وشەیەکیش ناخوێننەوە کە بە ئازار و خوێنی ئەو خەڵکە بۆیان بنوسرێت، چونکە خوێنەکە، خوێنی لەشی خۆیان و مندالەکانیان نییە.
ئەوان گاڵتەیان بە کامپین و خۆپیشاندان و نارەزایی دەربڕین دێت. ئەوەتا مەسعود بارزانی پڕ بە دڵ گاڵتە بەو خەڵکە دەکات و پێیان دەڵێت بڕۆن بە ئارەزووی خۆتان هەڵپەڕن، نێچیرەوان دەڵێت: ئەگەر ئێوە بە چەقۆوە هەڵبکوتنە سەرمان، ئێمەش لە بەرامبەردا بە خەنجەر و چەکی قورس بەرەو رووتان دەبینەوە. تالەبانی دەڵێت: با بڕۆن وەکو سەگ بوەڕن.
ئەوان نەک تەنیا برسێتیی و تینوێتیان بە نەوت و سامانی ئەو وڵاتە ناشکێت، بەڵکو خوێنی لاوەکانی ئەم گەلە تێکەڵ بە نەوت و خیانەت دەکەن. رۆژ نییە کارەساتێکی جەرگبڕ نەدەن بە گوێماندا.
خەبات و تێکۆشانی مەدەنی، کە بریتییە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین، نامە و پێشنیارکردن، وتارنووسین و قسەکردن لە کەناڵەکان، ئەمانە بۆ ئەوان نرخێکی نییە و سەردەمی بەسەرچووە، ئەو کاریگەرییەی نەماوە، دەبێت شیوازی خەباتەکان بگۆڕدرێت بۆ شێوازێکی تر، کە لێرەدا من ناچمە ناو قوڵایی ئەو باسەوە.
من وەکو کەسێکی رادیکاڵ بڕوام بە میتود و جۆرە خەباتێکی تر هەیە، کە لە دروستبوونی رێکخراوێکی سیاسییدا خۆی دەبینێتەوە. بنەماڵەی تالەبانی و بارزانی و ئەوانی تریش، هەر ئەوەیان کردووە بۆیە هاتوونەتە نێوەندی کاری سیاسی و بەڕیوەبردنی کۆمەڵگای کوردیی، لێ ئەوان ناپاک و خۆفرۆش بوون، بەمە وەکو نیشتیماپەروەر و سیاسیی خۆیان پیشانداوە و نیشتیمانیان کاول و تاڵان و وێران کردووە. ئەوان سیاسەتیان نەکردووە، بەڵکو سیخوڕیی و خیانەتیان کردووە، بۆ کورد کاریان نەکردووە، بەڵکو بۆ داگیرکەران کاریان کردووە. بۆ ئەوە نەهاتوون نیشتیمان رزگار و خەڵکەی ئازاد بکەن، بەڵکو بۆ ئەوە هاتوون کاول و وێرانتری بکەن، بۆ ئەوە نەهاتوون خەڵکی وشیار و لێهاتوو زیرەک بکەن، بۆ ئەوە هاتوون نەزان و نەفام و گەلحۆ و گەمژەتریان بکەن.

من لە ناخەوە بە گرتن و بێسەروشوێنکردنی شێروان شێروانی بێتاقەت بووم و کاری تێکردووم، بەتایبەتی کاتێک ڤیدیۆی کوڕە بچکۆلەکەیم بینی باس دەکات کە چۆن باوکیان خەریکی راگرتنی مریشک بووە، تا بە فرۆشتنی هێلکەکان ماڵ و منداڵەکەی بەخێو بکات. نمونەی ئەم جۆرە کەسانە بۆ ئەمڕۆ کەمە، کە دەسەڵات لەو کەسە کەمانەش دەترسێت بۆیە دەیانگرێت و بێسەرو شوێنییان دەکات. ئەمە ئەوپەڕی قوربانیدانی کەسێکە کە بە موڕاڵ و سەربەرزییەوە دەیەوێت بژی و رێگا پیشانی هەموومان دەدات.
- ئەوانەی کە کامپین رێکدەخەن و ناوی خۆیان دەنووسن، ئەوانەش خۆپیشاندان دەکەن، دەچنە بەردەم ئۆفیسە جۆراوجۆرەکانی رێکخراوە جیهانی و حکومیی و پەرلەمانەکان، من تێگەیشتنم بۆیان هەیە، کارەکانیان بەرز دەنرخێنم، دەزانم ئەو چالاکیی و جماجۆڵیانەیان لە دڵسۆزیی و بڕوابوونیانەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەو کارەی ئەوان لە چۆنێتی چالاکئ مەدەنی و لە چڕبوونەوەی هەموو توانای خۆیان کە ئەنجامی دەدەن، نایانەوێت، یان ناتوانن لەوە زیاتر بکەن، یاخود لە ئەمرۆدا تواناکانیان هەر ئەوەندە بەش دەکات، بەڵام من بە پێچەوانەوە بڕوام وایە، کە دەبێت رێکخراوی رادیکاڵانە بۆ بەرەو رووبوونەی پارتیی و یەکێتیی و بنەماڵە و بەرپرسەکانی دەسەڵات دروست ببێت، ئەمە تاکە رێگا و تاکە چارەیە بۆ راماڵاینی ئەم خائین و خۆسەپێنەرانەی حوکمڕانی کوردی باشوور.
ئەگەر ناوی منتان لە هەر کامپین و شوێنێکدا بینی، لەو جۆرە کامپینانەدا بە دڵنیاییەوە ئەوە من نییم، هەرچەندە بە پێی ئەو بۆجوون و بیرکردنەوەی لەسەرەوە دەرمبڕیوە، من ئەو کاتە ئامادەی بەشدارییکردنم دەبێت، ئەگەر بزانم لە پرەنسیپەکانی بڕوابوون بەو کارە و بەرەو ئەو ئامانجانە لانادات.
ئەم نووسینەم جێگای هەموو پشتیوانیییەکمە بۆ ئازادکردنی شێروان شێروانی، هەرچەندە دەزانم بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی، پارتیی و یەکێتی کەسانی بێ هەست و بێ شعورن، خوێنڕیژ و تاوانبارن، دیکتاتۆری رەسەن زادەن، کە هەست و خوێن لە جەستەیدا نییە، ئەم نووسینەم چەند کاریگەری دەبێت، پێم باشترە ناوی من لە ناو لیستێکدا بدرەوشیتەوە، کە ئاوا بنگەشە بکات و بڵێت:
- بروخێی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی و حوکمڕانی دیکتاتۆری کوردیی لە باشوور
- گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ گەل و دادگاییکردنی ئەو تاوانبارانەی، کە یاری بە چارەنووسی کورد دەکەن.
- بەرەو دادگاییکردنی ئەو تاونبارانەی وەک قوباد و پاڤێل و شاناز و لاهور هەموو ئەو بەرپرسەکانی تری یەکێتیی.
- دادگای گەل بۆ مەسعود و مەسرور و نێچیر و دیندار زێباریی و هەموو بەرپرسە تاوانبارەکانی ناو پارتیی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە