زانكۆى سۆران له‌ ده‌ره‌وه‌ى رێنمايه‌كانى وه‌زاره‌تى خويندنى بالا كارده‌كات

Wednesday, 10.14.2020, 22:27

184 بینراوە


زانكۆى سۆران له‌سالى 2009 دامه‌زراوه‌ له‌ يه‌كه‌م رۆژى كردنه‌وه‌ى زانكۆيه‌كه‌ كه‌سيك كراوه‌ به‌سه‌رۆكى زانكۆ به‌ناوى (مسلح مسته‌فا ) به‌بي بونى مه‌رجى زانستى و ياساى له‌ده‌ره‌وه‌ى رينمايه‌كان زياتر له‌ 13 ساله‌ سه‌رۆكى زانكۆيه‌ ، ئه‌م به‌ناو دكتۆره‌ به‌ ساخته‌ وه‌رگيراوه‌ له‌ خويندنى ماسته‌ر وتيزى دكتۆرايه‌كه‌شى له‌لايه‌ن دكتۆر مسه‌فا زه‌لمى بۆ نوسراوه‌ ، ئيداره‌دانى زانكۆ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ده‌‌ره‌وه‌ى رينمايه‌كانى خويندنى بالا بووه‌ پربووه‌ له‌ گه‌نده‌لى و پاره‌ دزين زياتر له‌ 26 گرى به‌ستى بۆ مامۆستايانى بيانى كردوه‌ هيچ مامۆستايه‌كيش بوونى له‌ زانكۆ نيه‌ سه‌ره‌راى 20 گري به‌ستى تر وه‌همى ‌ بۆ ئه‌نجامدانى تويژينه‌وه‌ به‌ناوى زانكۆى سۆران واته‌ ته‌نيا ناوى زانكۆ له‌ تويژينه‌وه‌كانيان ئاماژه‌ پى بده‌ن مانگانه‌ وه‌ك مامۆستاى گرى به‌ست موچه‌يان پى ده‌دريت ، 4 خانوو له‌ شارى هه‌ولير وه‌رگيراوه‌ به‌ناوى زانكۆ دوان له‌وانه‌ وه‌ك ديوه‌خان به‌كارهاتوون دوو دانه‌ش سه‌رۆكى زانكۆ كردويه‌تى به‌ناوى خۆيه‌وه.
‌ 45 باله‌ خانه‌ به‌كرى گيراوه‌ له‌ شارى سۆران جگه‌ له‌ باله‌خانه‌ى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ بۆبه‌شه‌ ‌ناوخۆيه‌كانى خويندكاران ته‌نيا له‌و ژماريه‌دا 20خانوويان به‌كارديت و به‌شه‌كانى تر وه‌همين و مانگانه‌ پاره‌كه‌ى ده‌چيت‌ بۆ سه‌رۆك و ياريده‌ده‌رانى له‌ زانكۆ ، ئه‌م زانكۆيه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بونيه‌وه‌ بايه‌خى به‌رينمايه‌كانى وه‌زاره‌تى خويندنى بالانه‌داوه‌ له‌ پرۆسه‌ى تواناسازيدا 22 كه‌س به‌ گه‌نده‌لى وه‌رگرت كه‌ دانيشتوى ولاتانى به‌لژيكا و سويد و ئه‌مريكا و نه‌رويژ و ئه‌لمانيا ...هتد . سه‌رۆكى زانكۆ‌ دوو وه‌زيرى پيشووترى خويندنى بالاى له‌گه‌نده‌لى گلاندوه‌ به‌شه‌ريك بوونى له‌‌ كردنه‌وه‌ى پيمانگاى ته‌كنيكى كه‌لار - ئيواران – په‌يمانگاى ته‌كنيكى ره‌واندوز- ئيواران - په‌يمانگاى ته‌كنيكى ئاكرى- ئيواران .
له‌ نويترين گه‌نده‌ليدا وه‌رگرتنى خويندكارانى خوێندنى بالا ماسته‌ر ودكتۆرا له‌ده‌ره‌وه‌ى رێنمايه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا وتويژينه‌وه‌ى زانستى به‌ پێدانى 10 نمره‌ به‌ كه‌وتووان له‌ تاقي كردنه‌وه‌ى توانستى زانستى و زياد كردنى بريكى زۆر كورسى خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ى پلانى به‌شه‌كانى زانكۆ بۆ خزم وكه‌سه‌كانى خوى و ياريده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ له‌ پيناو چاو پۆشي گه‌نده‌ليه‌كانى به‌رپرسى لقي 10 پارتى له‌ سۆران وه‌رگرتوه‌‌ له‌ ماسته‌ر به‌مه‌رجى په‌رده‌ پۆش كردنى گه‌ندليه‌كانى سه‌رۆكى زانكۆى سۆران هيشتنه‌وه‌ى وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆبۆ ماوه‌ي چوارسالى تر

سنار باله‌ك



(دەنگدراوە: 1)