زانست بە بەڵگەوە دێتە مەیدان، قورئانیش چەواشەکاری

Saturday, 17/10/2020, 18:15

5096 بینراوە


تەها ئەمین هەڵەدنی
ڕێک ٣٢٨٩ ساڵ پێش ئەمڕۆ شەڕی "ترۆی" ڕویدا، ئەوەی لە خۆرهەڵاتی ناوین پێی دەگووترێت شەڕی "تەروادە" ئەم شەڕە هیچ پەیوەندی بەئازادی شەڕی نیشتیمان پەروەیەوە نەبوو،" ترۆی" (ترۆی شارێکە ئێستا دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای تورکیا) شەڕەکە لەسەر ئەوەبوو کە "پاریس" کوڕکە بچۆلەکەی پاشا "بریام" برای "هیکتۆر" "هێلین"ی هاوسەری پاشا "میلانۆس" پاشای "ئسپارتا" دەڕفێنێت، ئەم شەڕە ١٠ ساڵی خوێناوی خایاند بە هەزران هەزار کەشتی دەریای بەشداری تێداکردلە ئیسپارتاوە بەرەو ترۆی، هەزارانیان بە کوشتندا، بەڵام هەمووی لەسەر ماچێکی تەڕی "هێلین" بوو، ناویشیالێنا شەڕی ئازادی و سەرفرازی.
https://en.wikipedia.org/wiki/Trojan_War

خەڵک باوەڕ بەدەرۆ زیاتر دەکات، تا ڕاستی

٧٤ ساڵیە بەبەرچاوی هەموومانەوە دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بوونەتە خۆرەی گیانی خەڵک و خاک، سەدان جاریش لە لووتکەوە ئاواتی گەلەکەمانیان خلۆرکردۆتەوە خواری خوارەوە،٧٤ ساڵە جووت بنەماڵە، کورد بەکوشتن دەدەن ماڵ و موڵکیان دەسووتێنن و گەمە بە چارەنووسی گەلێک دەکەن، کەچی هێشتا هەرخۆیان سەردار و سەروەرن، هەرپاش ئەوەش کە جووت خێڵ نیوەی خاکی نیشتیمانیان بەفەرمانی ئەردۆغان دایە دەست بەغداد و گەلیان برسی کرد، کەچی هێشتا گەمەژەکان پەلاماری بەڕیز "سەرکەووت شەمسەدین" دەدەن و سووکایەتی پێدەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەڕیز سەرکووت شەمسەدین شەڕ بۆ قووتی خەڵک دەکات.
بەم دوو نموونە دەمەوێت بورهانی بکەم کە گەلان بە سادەیی لە خشتە دەربدرێن، با لێرەشدا نموونەیەکی لە کەسایەتی مێژووی خوودی ئیسلامی بهێنینەوە، لەوانە "جلالالدین سەیووتی" کە هێشتا سەدان مزگەووتی بەناوەوە کراوە، سەیوتی ئەڵێ: کاتێک هێزی ئیسلامی گەیشتە باکوری ئەفریکا ٢١٠ هەزار کیژۆڵەی ئەمازیغیەکان فڕاند بۆ کۆشکەکانی ئەمیری ئیسلامی، سەیووتی لە درێژەی باسەکەیدا ئەڵێ ئیسلامەکان بەرەوخوار نەڕۆیشتن چوونکە ڕەشپێست بوون، بەڵام پەڕینەوە بەدەرایادا بۆ باکوور بۆ ئیسپانیا هەرچەند مەترسیشی تێدابوو، بەڵام چوونکە ئیسپانیایەکان سپی پێست پرچ زەردبوو، گۆییان نەدایە مەترسی نقوومبوون کەواتە ئەوان بۆ بڵاوکردنەوە ئیسلام نەهاتن، بەڵکوو عەرەبەکان هاتن بۆ تاڵانی و فڕاندنی خاتوونەکانی ئەمازیغی.
https://www.facebook.com/TahaHalladny/posts/2544113305692212
مەبەستی سەرەکیمان سورەی النمل ژمارە ١٨یە، کەلەو ئایەتەدا مێروولەیەک بە مێروولەکانی دیکە ئەڵێ ئەی میروولەکان بچنەوە ماڵەکانی خۆتان، چوونکە سوپاکەی سلێمان بەڕیوەیە، ئەگەر نەچنە ماڵەکانی خۆتان هەمووتان دەشکێنێت.

حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ نمل ١٨
پێش هەمووی، دکتۆر "ماجد خەزعەل" پسپۆڕ لەبواری خوێندنەوەی نوسینە کۆنە بزماریەکان، ئەڵێ بە ڕیگای خوێندنەوەی نوسینەکانەوە دەزانین کە تەنانەت سۆمەریەکان چەند جۆر شەراب و پەنیریان بەرهەم هێناوە، دوکتۆر ئەشڵێت ئێمە بە ڕێگای نوسیەنەکانیانەوە ئاگاداری هەموو کار و کردارێکیانن، بەلام نووسینەکانیان هەرگیز باسی ئادەم و حەواو، داود و سڵیمان سەرجەم پێغمبەرەکان ناکەن کە هاوکاتی ئەو قۆناغەن.
https://www.facebook.com/TahaHalladny/videos/2510779885692221
لە ڕاستیشدا مێروولە زمانی قسەکردنی نیە، بەڵکوو مێروولە هەرکاتێک بیەوێت کە هاوەڵەکانی ئاگادار بکات، ئەوا توخمێک دەڕێژێت کە پێی دەگووترێت "فێرۆنۆرمەر" هەرکاتێکیش میروولەکانی دیکە هەست بەبۆنی ئەم تووخمە دەکەن ئەوا لە داخوازی ونامە نێردراوەکە تێدەگەن.
Feromoner
https://www.antkeepers.com/se/fakta/myror/kommunikation
تەنانەت ئەو جۆرە ماسیەی کەبە ئینگلیزی پێی ئەڵێن "شەک" هەروەها ئەو گیاندارەی کەلە شێوەی سێگۆشيدایە بە ئینگلیزیەکەی پێی دەگووترێت "ڕۆکس" جۆرێک لە شەپۆلی ئەلیکرۆنی دەردەکەن، بەو شەپۆلە ئەلیکترۆنەیە هاوەلەکانیان ئاگادار دەکەنەوە، واتا بە ناردنی شەپۆلێکی ئەلیکترۆنی هاوڕێکانیان تێدەگەینن.
https://sverigesradio.se/artikel/6966374
زۆربەشمان ئەو دیمەنانەمان بینیووە کە کۆمەڵە چۆلەکەیەک لەکاتێکدا کە هەست دەکەن مار یان واشەیەک پەلاماری پەلەوەرێکی دیکە دەدات، دەبینن کە پاساریەکان پێکەوە دەیەکەن بە جریوە جریو بۆ ترساندنی مارەکە یان واشەکە، جارێکیان لە نزیک ئەو قوتابخانەی کە کارێ تێدادەکەم، لە شاری مالمۆی باشووری سوید، لە پڕ دەیان جۆری پەلەوەر، هەروەک پۆلە فڕۆکەیەک کە پەلاماری دوژمن بدەن، خۆیان کرد بە بن بنچە سەوزاییەک، پاش چاوتروکانێک دیتم کە ئەو هەموو پەلەوەرە بە جریوەو پاڵڕاوەشاندن واشەیەک دەترسێنن کە خەریک کۆترە شینەکەیەک بخوا و لەکۆتایی کۆمەڵە پەلەوەرەکە واشەکەیان ترساند و کۆترە شینەکەیان ڕزگار کرد.
هەروەها دەیان دیمەنی سەرنج ڕاکێشتر کەلە تێڤیەکانەوە نیمایش دەکرا، لەوێدا دەبینن کە سەدان هەزار پەلەوەر کەوەک کەشتیەک یان تەنها باڵندەی دەهاتە پێشچاو کەهەموویان پێکەوە ڕێڕەو یان یاراستەی خۆیان دەگۆڕی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە پەلەوەرەکان بەشێوەیەک لە شێوەکان ئاراستەی فڕینی خۆیانیان دەگۆڕی بەبێ ئەوەی هیچکامیان هەلە بکات، واتا پەیوەندیەکی نەبیندراوی بە‌یز هەیان بەیەکەوە کە گوێڕایەڵی فەرمانی یەکتری دەکەن.
هەر هەمووشمان ئاگادارین کە زۆربەی هەرە زۆری پەلەوەرەکان کۆچی کوێستان و گەرمیان دەکەن، ئەو کۆچەش زۆرجار لەباکورەوە بەرەو باشوور پێچەوانەش، کە هەزران کیلۆمەتر دەبڕن، واتا لە ئەفەریقای باشوورەو بەرەو بەستەڵەکی باکور و بە پێچەوانەوە، هەمیشە شەوڕۆژ بەفڕینەوە، واتا چاو چاو نابینێت، کەچی ڕێڕەوەکەی خۆیانیان لێتێک ناچیت، پسپۆڕەکان ئەڵین کە لەگەڵ ڕۆژگاردا گەشیان کردووە، وەک ڕێنمای ئەوەی کە خۆمان پێی ئەڵێین قیبلە نما، بەسەر دەیان دەریاو چیادا دەفڕن، بەڵام هەرگیز هەڵە ناکەن.
ورچی بەفرینی یان وورچی بەستەڵەکەکان، ئەم جۆرە وورچەش بە شیوەیەکی سەرسووڕهێنەر خۆی لەگەڵ سروشتی سەختی بەسەتەڵەکاندا ڕاهێناوە، چوونکە دەتوانێت کە ٦ مانگ بخەوێت، نەدەخوات نە نە پاشەڕۆ فڕیدەدات نە بێدار دەبێتەوە، زۆرجاریش بە ٥ مەتر زیاتر بەفر دایدەپۆشێت، هەتا ووردە وردە بەفرە بەستووکە دەتوێنتەوە. ئەگەر ئەمە هەڵبژرادنە سروشتەیەکی "چارلس دروین" نیە ئەی چیە، ٦ مانگ لە ژێر شەختەی سەهۆڵدا بخەوێت، وەک وەرزشی "یۆگا" پەیوەندی بە جیهانەوە نامێنێت.
https://sv.wikipedia.org/wiki/Isbj%C3%B6rn

ئەمە بۆچوونی زانستە کەبەڵگەوە دێتە زمان، بەڵام قورئان و کتێبە بەئاسمانی کراوەکانی دیکە بە چەواشەکاری ژوورە تاریەکەکانمان پیشان دەدەن، ڕێک وەک جادووگەرەکان، لە پشتی پەردە یان دەستیان دەشارنەوە تا فێڵ تەڵەکەکەیان نەبیندرێت، هەر وەک بەزمی چنۆکە هەمیشە نادیارن، کە جەگە لە ژوورە تاریکەکان و ترسانەکان زیاتر بوونیا نیە، پێشتریش لەم بارەوە بابەتێکم بڵاو کردەوە، کە لە ڕۆژگارە تاریەکەکانی ئەوروپا لەسەر هەموو کووجە و کۆڵانێکدا دەیانی وەک مەلا عەلی کەڵەک ، دوکتۆر عەبدول لەتیف، مەلا سەید ئەحمەدی پێنجوێنی کارکاسبیان دەرکردنی جنۆکە بوو لەگیانی خەڵک، کە لە ئەوروپا پێیان دەگووت" ڕوحە پیسەکە" چۆتە گیانیەوە، ئیتر بە شێوەیەکی قێزەون و دڕنندانە هەزاران هەزاران کوشت، چوونکە زاخیان دەکردە دەم و کۆئەندامی مێینەو کۆمی نێرینەوە، کە دەشیان پرسی ئەرێ مامۆستا بۆ جنۆکەکەت بۆ دەرنەکرا، مامۆستا لەوەڵمدا گووتوویە کە خوودی جنۆکەکە زۆر منجڕبووە خۆی کوشت لەگیانی فڵانیدا،
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=85553
لەبارەی ئەم بابەتەوە سەدان هەزاران کتێب هەیە بەزمانە جیاجیاکانی ئەوروپا بە ناوی "هێکسە پرۆسێس" بەداخەوە تەنانەت فەیلەسوف و جەنگاوەرە قارەمانەکانی وەک "ژان دێ ئارک" ئەو خاتوونە نەخوێندەوارە توانی کە کۆتای بەشەڕە خوێناویەکانی نێوان فەڕانساو ئینگلتەردا بهێنێت کەبە جەنگی ١٠٠ ساڵە بەناوبانگە، لە ڕاستیدا ئەو جەنگە ١١٦ ساڵی خایاند.
https://en.wikipedia.org/wiki/Joan_of_Arc
هەر خوودی ئاخوندەکانی ئەوروپا ژان دێ ئارکیان گەیاندیانە کۆشکی "شانزەلیزێ" هەرخۆشیان فرۆشیان بە ئینگلیزەکان و ووتیان چۆن خانمێکی ١٨ ساڵە دەتوانێت پێشەوایی شەڕی فەڕانساو ئینگلیزی بکات، لەکاتێک ١١٦ ساڵ هیچ پیاوێک نەیتوانی ئەوکارە بکات، ئەگەر "ڕوحە پیسەکە" نەچوبێتە گیانیەوە، هەرخۆیان بەزۆر ئەتکیان کردوو هەر خوودی قەشەکانیش فرشتیان بە ئینگلیز.
هەروەها گەورە فەیلەسوفی ئەستێرەناسیش "جیدارنۆ برۆنۆ" هەرچەند قارەمانێکی بواری زانست وفەلسەفەشبوو نەیتوانی خۆی قووتار بکات لەدەست ئەو جەهەنەمەی
https://sv.wikipedia.org/wiki/Giordano_Bruno
کە کڵێسا لەسەر زەوی دروستی کردبوو، برۆنۆ، ووتی خۆر ناوەندی گەردوون نیە، گەردوون بێسنوورە، خۆریش ئەستێرەیەکی ئەم گەردونەیە، پیاوە ئاینەکان ئەوەیان بۆ قووت بەدراو، برۆنۆیان لەناو ئاگردا سووتاند، هەرچەند خۆشبەخاتانە ئەمڕۆ کڵێسا داوای لێبوردن دەکات وئەڵێ برۆنۆ ڕاستی کرد، بەڵام ئەفسووس مەلا جانەوەرەکانی خۆمان لە حەپە حەپ ناکەون، لێرەدایە کە توڕەی نیشتەمان بۆ دەردەکەوێت کە فەرمووی "دوای هەر تەوقەکردنێک لەگەڵ پیاوە ئاینەکان دەستشۆران بەسابون پێوسیتە".
بەڵام بەداخەوە خەڵک زیاتر باوەڕ بە عەلی کەلەکی ساختەچی و قۆڵبڕیکی بێویژدانی وەک عبدولەتیف و مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنێ زیاتر دەکات، هەتا بەڵگەی تاقیگەکان، ئاخر ئازمایشگاکانی سوید هاوار دەکەن، کە گۆشتی گا ترسناکە مەیخۆن، بەڵام گۆشتی بەراز سەلامەترە، کەچی دەبینن ئەڵێ قورئان هەرچی بڵێت جێگای باوەڕمانە!
لە تاقیگەکانی سویدەوە دەیسەلمێنن، کە گۆشتی مانگا،مەڕ، بزن سەرەتاناویە، بەراز سەلامەتە

ئەفسووس پێشتر واتێگەیشتم کە ئەو گێڕانەوەی ئەڵێن دەرویشێکم گوتوویە با شێخ..... بخوا، خۆم بە چاوی خۆم شێخم بینی بفرێت، تەنها بۆ پێکەنینە، بەلام دیارەکان ئەڵین نەخێر، ڕاستیەکی بەڵگە نەویستە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە