زەماوەندی قەبر

Saturday, 17/10/2020, 18:31

3657 بینراوە


کورتە چیڕۆکی: عبدالقادر ارسلان
بەو هەمووە نەبوونیەی خۆیەوە، چووە داوای دۆتێکی قەشەنگی گەردەن مرواری. وای گومان برد، بەهەشت لەسینگ و باڵای ئەو کچەدا کۆبۆتەوە! ئەو ڕۆژە بڕیاریدا، بۆیەکەم جار قاتێکی بەناوبانگی فەڕەنسی لەبەر بکات و بچێتە داوای ئەو شۆخە ڕەنگینە. ئەو لەخۆشی هاودەمە شیرینەکەی، بیری چوو کە هێشتا درزەکانی دیواری ماڵەکەی وەكو شەبەقێکی ئیلاهی دەدرەوشێتەوە.! ئەو بیری چوو، کە مانگانە بە ئاستەمێکی زۆر دەتوانێ چەند کتێبێك بۆخۆی بکڕێ.! لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەر بەڕێگاوەبوو بۆ داوای هاومرادەکەی. لەپڕ فریشتەیەك لەئاسمانەوە دابەزی، وتی بۆ کوێ دەڕۆی ڕیسوای دوو پێی کاسکێت دڕاو، تۆ بەتەمای خۆت و ئێمەش خەجاڵەت بکەی؟ ئەی نازانی کیسەی خودا لە"قەیران"دایه! چۆن بتانژیەنێت، خۆتۆش هیچ کارێکت نییە؟ لەودەمەدا فریشتەکە زەرفێکی بۆ بەجێ هێڵا و باڵەکانی بەرەو ئاسمان شەقاند...! ئەویش، هێدی هێدی لە زەرفەکە نزیك دەبوویەوە، کەکردیەوە دوو فیشەك و دەمانچەیەکی ئەستێرەداری سووری تێدابوو! "قەڵەڕەشەکە دەیگوت لەگەڵ تەقاندنی یەکەم فیشەك، گوێم لەئاوازێکی "دڵڕفێـن بوو!"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە