KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
ئامۆزایەکی مەسعود بارزانی دەستی بەسەر ماڵی جەوهەر نامیقدا گرتووە لە مەسیف
Saturday, 17/10/2020, 18:38
15416
بینراوە
سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا و رۆژی 15/10/2020 یەکێک لە دانیشتوانی شارۆچکەی مەسیف (پیرمام) پێی ڕاگەیاندین کە ئامۆزایەکی مەسعود بارزانی بە ناوی شێخ فریاد بارزانی دەستی گرتووە بەسەر ماڵی جەوهەر نامیق لە مەسیف (پیرمام) و بەشێکی زۆری لێ ڕووخاندووە، ئەویش بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەیان. ئەوەی شایانی باسە چەند جارێکی تر دوای کۆچی دوایی جەوهەر نامیق بە چەند ناوی جیاوازەوە هەوڵیان داوە ماڵەکەی داگیربکەن
جەوهەر نامیق کە سکرتێری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە دەرمانخوارد کرا، لەو بارەیەوە کوردستانپۆست راپۆرتێکی دوور و درێژی سەبارەت بە گومانی دەرمانخواردکردن و کوشتنی بڵاوکردەوە.
راپۆرت و هەواڵی دەرمانخواردنی جەوهەر نامق:
سهرچاوهیهک له ههولێرهوه رایگهیاند، که پاراستن جهوههر نامیقی ژارخوارد کردووه
پەیامنێری کوردستانپۆست/هەولێر
© 2019- Kurdistanpost