درۆیەکی گەورە ئەوەی جارێک کۆرۆنای گرت ئیتر تەواو نەجاتی بووە!

Saturday, 17/10/2020, 18:46

3510 بینراوە


ئەم قسە یە جگە لە عەقڵ داماوی و هەژاری دەروونی زانستی هیچیتر نییە
گەرەنتی بۆ هیچ ڤایرۆسێک نییە کە جارێک هاتە لەشی مرۆڤەوە و ڕزگارت بوو لێی، دووبارە هەمان ڤایرۆس یان هاوشێوەکەی تووشت نەبێتەوە.
هەندێک لەوانەی بو دووهەمین جار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ، باس لەوە دەکەن، جاری یەکەم زۆر بە ئاسانتر لەم جارە گرتبووم، ئەم جارەیان تەواو ڤایرۆسەکە هیلاک و شەتەکی کردووم، بێ هێزی، تای بەرز، چەندین جاری پێشوو بەئازارترە ( ئەمە قسەی هەندی لەوانەیە کە بۆ جاری .(دووهەم تووشی ڤایرۆسی کۆرنا بوونەتەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا دەرئەنجامە گەورەکانی دەرهەق بە مرۆڤایەتی و ژینگە و ژیان سەری هەڵنەداوە

پەتایەک کە تا ئێستە تەنها پارچە پەڕۆیەک بۆ سەر دەم و پلی مرۆڤ باشترین خۆپاراستن و چارەسەر بێت، کە بە پێێی زانست ئەو .دەمامکە بەو جۆرە مرۆڤ ناپارێزێت وەک ئەوەی ڕیکلام و دعایەی .لەسەر دەکرێت
باشترین خۆپاراستن لە تووش بوون و ڕزگاربوون لەم ڤایرۆسە، هەوڵی بەهێزبوونی جەستەیە ، بە تێر بوون لە ڤیتامینات، مادە کانزاییەکان و خواردنی بە سوود و جووڵە و وەرزشی بەردەوام ، تا کاتێک لە ڕێگەی کەسێکی هەڵگر بە ڤایرسۆکە بۆ کەسێکی تر گواسترایەوە بە هۆی جەستەی بە .هێزتەوە خانەکانی لەشت بتوانن بەربەرەکانی ڤایرۆسەکە بکەن و لەناوی بەرن
زۆر هەن دڵیان بەوە خۆشە، کە چەند مانگێکی تر چارەسەر ی بۆ ئەدۆزرێتەوە و ئیتر ژیان ئاسایی دەبێتەوە.
یەکەم هیچ گەرەنتیەکی پزیشکی نییە کە چارەسەر بۆ پەتا یا نەخۆشیەک یا عیلەتێک دەدۆزرێتەوە دووبارە سەرهەڵنەداتەوە و کارەساتی مرۆیی دروست نەکاتەوە.
دووهەم جەنگی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جەنگی نێوان دوو وڵات یا چەن ووڵاتێک نییە، تا دەرئەنجامەکەی .ناوچەیی و لۆکاڵی بێت و تەواوی مرۆڤایەتی نەگرێتەوە
جەنگی کۆرۆنا کە وا نزیکەی ساڵێکە بەربەرەکانی لەگەڵ تەواوی گۆی زەویدایە و تەنها ووڵاتێکیش نییە کە رووبەڕووی ئەم جەنگ و قەیرانە ڤایرۆسیە نەبووبێتەوە و بەردەرگای پێ نەگرتبێت، نەبووبێتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ و کیشەی ترس و نەخۆشی دەروونی، بۆیە گەر لە ماوەی ئەم ساڵيشدا جیهان ڕزگاری بوو لەم پەتا کوشندەیە، ئیتر ئەوە مانای ئەوە نیە هەموو خۆشبەخت و کامەران دەژین و ژیانی ئاسایی دووبارە وەک خۆی دەست پێدەکاتەوە و خەڵکی لە گرفتەکانی ئەم ڤایرۆسە بە ئاسانی. .ڕزگاریان دەبێت
:لە هەردوو گریمانی ئایا ڤایرۆسەکە دەستکردە یا سرووشتیە
لە حاڵەتی گریمانی یەکەمدا؛ ئەوەی گەر دەستکردی مرۆڤ خۆی بێت، ئەوە مانای وایە گروپێک توانای بەرهەم هینان و خەیاڵ بردن بۆ دروست کردنی ڤایرۆسێکی وەها کوشندە بۆ جەنگ و بەربەرەکانی تەواوی جیهان، دیارە بەرنامە کەیان هەم سەرکەتوو بووە هەم کاریگەری زۆر دەبێت
گەر وەها بێت مەشروعێکی درێژخایەن و بەربەرنامەیە، بۆ زیاتر لە چەندین ساڵە و مەبەستی گەورە .وکارەساتی مرۆیی گەورەی لە پشتەوە بۆ دانراوە
ئەم گروپە دیارە هێندە بە بەرنامەن، وە کاتیکیش ئەنجامی کارەکەیان تەواو مەیسەر بوو، ئەو کاتە دەستبەرداری وەستاندنی ئەم ڤایرۆس و کارەساتە دەبن و ستۆپی پێ دەکەن.
لە گریمانی دووهەمەدا؛ گەر سرووشتی بێت و لە دەرئەنجامی جەنجاڵی ژیان و ژینگە و پیسبوونی ئەم بەشەی گەردوون بێت، ئەو کاتە ش هەروا بە ئاسانی زانستی پزیشکی بە سانایی ناتوانێت ڤاکسین و دەرمان دژی بەرهەم بینێت، وە یا ڕێگری لە تەشەنە نەکردنی لە ماوەی یەک و دووساڵێکدا بۆ .مسۆگەر بکەن و تەوای مرۆڤایەتی رزگاری بێت لە چنگی
پەتای ئەنفلۆنزا (هەڵامەت) هەزاران ساڵە بوونی هەیە، ساڵانەش بە سەدان هەزار خەڵک دەبنە قوربانی ئەم پەتایە.
لە زۆر کارگە و فەرمانگەدا کاتێک کەسێک دەزانن تووشی ئەنفلۆنزا بوو، خاوەن کارەکە داوای لێ دەکات کە پشوو وەربگرێت تاکو هەست بەباشی نەکات نەگەڕێتەوە سەر کارەکەی تا کۆی ئەو کەسانەی لە و دەزگایەدا کار دەکەن دووربن لە پەتاکە.
هەموو ساڵێك لە مانگی سێپتەمبەردا، ڤاکسین دژ بە پەتای هەڵامەت لەو کەسانە دەدرێت کە لەش و جەستەیەکی لاوازیان هەیە، یا هەڵگری هەندیک جۆری نەخۆشین کەوا دەکا جەستەیان بە ئاسانای نەتوانێت دژ بە پەتای هەڵامەت بجەنگێت و دەرئەنجام کەسی تووش بوو دەبێتە قوربانی.
جا کاتێک پەتای ئەنفلۆنزا بە سەدان ساڵ زانست نەیتوانیبێت تەواو بنەبڕی بکات، تۆ بڵێی ئەم زانستە بەرامبەر ڤایرسۆ کۆرۆنا (کۆڤید 19) هیندە دەستکراوە بێت؟! لەماوەی تەنها کەمتر لە ساڵێکدا تەواو بنەبڕی بکات، یا ئەمە تەنها ڕیکلامی هەندێ دەزگای بازرگانی و دەسەڵاتی سیاسیە بۆ جۆرێک لە ناو ناوبانگ و شوهرە پەیدا کردن.
جا لە گریمانیکی تەواو لاوازدا، گەر زانست و مرۆڤایەتی توانای ئەوەی هەبوو دژ بەم پەتایە ڤاکسینیک دروست بکات و پەتاکە تەواو لە بەرۆکی مرۆڤایەتی دووربخاتەوە، لەم کاتەشدا جەنگی یەک ساڵەی ئەم ڤایرۆسە لەگەڵ تەواوی گۆی زەویدا، کە سەدان ملیار دۆلار زیانی بە جیهان گەیاندووە، سەدان کارەساتی ئابووری و هەژاری و بێ کاری و نەهامەتی بۆ کۆی جیهان دێنێتە ئاراوە کە دەیان ساڵی دەویت تا دەرئەنجامەکانی ئەم جەنگە ساڕێژ دەبێت، وە لە هزرو دەروونی مرۆڤەکاندا دەردەچێت.
بە واتایەکی دی ئەو نەوەیەی کە لە دوای سەدەی بیست و یەک لە دایک بوون، دەکرێ بۆ ئەوان دوورەپەرێز بن و خۆشبەخت بن لەوەی لەو سەردەمەدا نەژیاون کە بە سەردەمی ( کۆڤید 19 ) ناوی دەبەن.
بەڵام بۆ ئەم جیلەی کە ئێستە لەسەرەتای تەمەنی لاوێتیدان، یا ناوەڕاستی تەمەندان، دەکرێ تا کۆتا ژیانیان بەجۆرێک لە جۆرەکان قوربانی دەستی جەنگی ئابووری و دەروونی و نەهامەتی دەست ئەم ڤایرۆسە بن.
دەبێت هەموو ئەوە بزانین کە پیت هەواڵێکی خۆشە یا ناخۆش بەس حەقیقەتە و دەکرێ هەموو بیزانێت، نەک شاراوە بێت یان خۆتی لێ بە گێلی بدەی!
هێشتا کارەساتە مرۆییە گەورەکەی دەرئەنجامی کۆرۆنا سەری هەڵنەداوە، ئەو کاتە نەداری و هەژاری دە هێندە کاولکاری و مەرگەسات بە دوای خۆیدا دێنێت، قەرەبووی ئەم سەدان ملیایر دۆلارە تەواوی تاکەکانی سەر ئەم زەمینە بەسدار دەبن تیایدا و هەرکەسەو بە گویرەی قەبارە و هیزو توانای خۆیەوە لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە بەسیک لە قوربانی و قەرەبووی خۆی سەرانەی دژ بەم ڤایرۆسەی دەدات جا هەر هەر کەسەو بە گوێرەی ئەندازەی خۆی.
مرۆڤایەتی جۆرێک لە یاخی بوونی بە خۆوە دەبینی، هەندیک لە ووڵاتان و تاکی کۆمەڵگەکان تەواو جۆرێک لە بوغراییان پێوە دیار بوو.
ئەم ڤایرۆسە کارێکی کرد بە هەمووانی ووت ئێوەی مرۆڤ جگە لە کائنیکی بێ هێز هیچیتر نین بەرامبەر کارەساتە ژینگەیی و پەتا جیهانیەکاندا.
ئەوەتا تەواوی جیهان، بەدەست ڤایرۆسێکەوە لۆش داماوان و ناوێرن لە ماڵەکانی خۆتان بۆ نان خواردنیکی ئاسایش سەردانی چێشتخانەکان بکەن!
یا هەموو خیزانەکان لەناو خۆتاندا لە یەکتر بە گوومانن لە نزیک بوونەوە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکاندا،
هەرچۆنێک لێکدانەوە و سەرنجی بدەی، دەکرێ کە بە جۆرێک لە تۆڵەی سروشت پیناسەی بکەی دەرهەق بە یاخی بوونی تەواوی مرۆڤایەتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە