پاسەوانی کچەکەی مەسعود بارزانی بە چ تراژیدیایەک کۆتایی هات؟

Saturday, 17/10/2020, 21:10

17117 بینراوە


 ئەوەی< کە گوێ بیستی دەبین، نە فلیمێکی سینەماییە، نە رۆمانێکی خەیاڵییە کە نووسەرەکەی بە ئارەزویی خۆی هۆنیبێتەوە. تۆ  کە ئاگاداری رەوشتیی دڕندانەی بنەماڵەی مەلا مستەفا نەبووبێت، هەڵبەت  بە چاوی خۆشت بیبینیت وا دەزانیت خەوە و  بە فێڵ  ئەم رووداوەیان بۆ دروست کردوویت، بەڵام ئەوەی راستییە، کە هەموو خەڵکی دەڤەری بارزان دەزانن، بەتایبەتی ئەوانەی کە تێکەڵاوییان لەگەڵ ئەم بنەماڵە نامرۆڤەدا هەیە، بگرە رووداوی سەیرتیشیان لەلایە کە هێستا نەکەوتۆتە نێو راگەیاندنەکان، رەنگە هەر بشاردرێتەوە و کەسیش تا مردن باسی نەکات و لەگەڵ خۆیاندا بیبەنە ژێر گڵ، چونکە ناوێرن باسی بکەن.
  تاوانیکە نزیکەی 15 ساڵە لەهزری هەموومان دەسوڕێتەوە ، ئاخۆ کەی دەبێت بتوانین دەیان چیرۆکی پڕ لە ئازار بخەینە بدەین بە گوێی خەڵکدا و راستییەکان ئاشکرا بکەین . 
 ئەو چیرۆکە تراژیدیایە، کە لە نێو خانەوادەی ماڵی مەسعود بارزانی لەدەمی کەسێکی دیاری بادینان بۆ مەکی ئامێدی باس کراوە، پەیوەستە بە ئەڤیدناری ئورفای کچی مەسعود بارزانی، لەگەڵ پاسەوانێکی خۆیان. ئەم رووداوەش بۆ ئەو کوردە سورانیانەیە، کە باش لە بادینی تێناگەن، ئێمەش کورتەیەکی دەگێڕینەوە. هاوکات دەمانەوێ لێرەدا ئەوەش بڵێن ئێمە بۆیە بڵاوی دەکەینەوە، چونکە ئەوە تاوانێکی تێدا رویداوە، کە ئەرکێکی ئەخلاقی کاری رۆژنامەگەریشە، تا کەس لێی بێدەنگ نەبێت، بەرپرس و کەسانی دیار ی نێو کۆمەڵگا ئەو کارەیان ئەنجام داوە، پەیوەندیی بە ژیانی شەخسیی کەسێک یان بنەماڵەیەکی ئاساییەوە نییە.
 مەکی ئامێدی پەردە لەسەر تراژیدیایەکی ماڵی مەسعود بارزانی و ئافرەتەکانیان هەڵدەداتەوە ،کە چۆن بێبەشن لە ژیانی سروشتیی خۆیان و  لە هاوسەرگیری و سێکس کردن، چونکە ئەوان نابێت مێرد بەکەسانی جگە لە بارزانی بکەن، هەروەها نابێت ئەو بارزانیانەش بێت، کە پلەیان لە خوار پلەی ماڵی مەلا مسەفاوە بێت. بە نمونە نابێت مێرد بە پیاوی هیچ عەشیرەتیکی تر بکەن، ئەگەر ملیاردێر و بەناوبانگیش بن، بەڵام ماڵی مەسعود بۆیان هەیە ژن لە هەموو عەشیرەتێک بهێنن! جگە لەوە نابێت ژنانی بارزانی میێد بەکەسانی هەژار و پلەی چینایەتی مام ناوەند بکەن ، بۆیە زۆر کات کچەکانیان دەمێنیتەوە و  بە سوو نادرێن. بەڵام پیاوەکانیان هەموویان بێناموس و داوێنپیسن، خەریکی رابواردنن، تەنانەت ناچنە لای ژنەکانی خۆشیان. 
 مەکی ئامێدی لەو لایڤەیدا کە رۆژی هەینی ڕابردوو لە فەیسبوکدا نمایشی کرد،  باسی چیروکێکی ناخ هەژینی ئورفای کچی مەسعود دەکات، کەحەز لە پاسەوانێکی خۆی دەکات،  لەنێو ماڵ لەگەڵیانە، پاسەوانەکە ناوی (عورفی عەبدوڵڵا فەقی نەبی) دەبێتە  دڵخوازی (ئورفا)ی کچی مەسعود بارزانی، کچەکەی مەسعودیش بەهەمان شێوە دەبێتە عاشقی . عورفی باش دەزانێت ئەو کارەی هەنگاوێکی مەترسیدارە، ئەگەر پێ بزانن، ژیانی کۆتایی دێت و دەبێتە هۆکاری کوشتنی. سەرەنجام پەیوەندیی کچەکەی مەسعود و پاسەوانەکەی ئاشکرا دەبێت، مەسعود بڕیاری کوشتنی بۆ دەردەکات، بەڵام کچەکەی خۆی ناکوژێت. جۆری کوشتنەکەش بەم شیوەیە دەبێت: ئەو پاسەوانە کاتی خۆی لەلایەن خاڵێکەوە تەزکیەی بۆ کراوە تا لە ماڵی مەسعود بارزانی کار بکات، بەمەش هێناویانە و کردویانە بە پاسەوانی خۆیان. مەسعود دەنێرێت بە شوێن خاڵەکەیدا ، کە ناوی (سلێمان خالید مێرگەسوری)یە، مەسعود  رووداوەکەی بۆ دەگێڕێتەوە، کە خوشکەزاکەی حەزی لە کچەکەی کردووە و پەیوەندییان هەیە، بە زۆر فەرمانی بەسەردا دەدات، کە دەبێت ئەو بە دەستی خۆی بیکوژێت. خاڵی کوڕەکە ناچار و لە ترسی گیانی خۆی، لەبەر چاوی مەسعود .
 دوایی بۆ ئەوەی ئەم نهێنییە بشارنەوە و تاوانباری دەکەن بەوەی کە لە ساڵی 2005دا  پەیوەندیی بە شێخ زاناوە هەبووە، بە بیانویی ئەمەوە کوژراوە.
کوردستانپۆست:
بە هەڵە نووسرابوو، گوایا لە دواییدا خاڵەکەشیان کوشتۆتەوە، بە داوای لێبوردنەوە دوای بەدواداچوون، ئەو هەڵەیەمان چاک کردەوە.

(لای بنەماڵەی بارزانی، هاوڵاتییبوونی خەڵکی کوردستان بەم جۆرە ریزکراوە)


هاووڵاتی پلە یەک: 

خۆیان و هەزار پیاوەکانیان.
کچ نادەن بە شوو، بە هاوڵاتی پلەکانی خوارەوە، بەڵام کچیان لێدەهێنن. ئەم بیرکردنەوە خێڵەکییە شۆر بۆتەوە بۆ ناو هاوڵاتی پلە (دوو، سێ) بە دەنگمەن هەڵدەکەوێت بادینانی کچ بە سۆرانی بدات.

هاووڵاتی پلە دوو: 

جامانە سورەکانی تری دەوروبەری خۆیان لە بلە و بارزان.
ئەوانەی هاوڵاتی پلەی یەک و دوون، هەموویان موچەی تایبەتییان بۆ بڕاوەتەوە، بۆ سەرپێچی و سزای یاسایی دەستور و یاسای هەرێم نایان گرێتەوە، بە تایبەتی گومرگ و سزای ترافیک، کەسیان نابرێنە بەردەم دادگا، لای پۆلیس بانگ ناکرێن و سزا نادرێن. پارەی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکان نادەن، بەردەوام ئاو و کارەبایان هەیە. لە هەمووی سەرنجڕاکێش تر لە کاتی مردنی هەر یەکێکیان وەکو شەهید ناویان دەنووسرێت و شەهیدانەیان بۆ دەبڕێتەوە.

هاووڵاتی پلە سێ: 

بریتییە لەو بادینانەی ناو دهۆک و زاخۆ و ناوچەکانی تر، کە شێخەکانی بارزان جاران بە میللەت ناویان دەبردن.

هاووڵاتی پلە چوار: 

سۆرانییەکان، ئەمانیش پارتیی و ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سۆزدارییان بۆ پارتیی و بنەماڵەی بارزانی هەیە، سەر بە دەزگای ئاسایش و پاراستنن، کوێرانە دوایان کەوتوون، فەرمانەکانیان جێبەجێ دەکەن. لەسەردەمی مەلا مستەفادا بە (هەڤاڵ) بانگ دەکران، ئەگەر لە فەرمانیان دەربچن، ئەوا لە هاوڵاتی پلە چوارەوە دەکەونە خوارێ دەبنە هاوڵاتی پلە پێنج، بە (صۆرەش) بانگ دەکرێن. صۆڕە نازناوی سۆرانییە. بۆ سوکایەتیی و بە کەمزانییش بەکاری دەهێنین.

هاووڵاتی پلە پێنج: 

ئەوانەن کە بنەماڵەی بارزانی بە دوژمنی سەرسەختی خۆیان و پارتیی دەزانێت، لە رووی جۆگرافیاوە شوێنەکانیان دیاری کراوە. لەوانە (سلێمانی، کەرکوک، گەرمیان)، لەو دواییەدا شەنگالیشی چۆتە سەر، بۆیە دوایی داعشی بەردایە سەر ئێزیدییەکان، چونکە یاخی بوبوون و خۆشییان بە بنەماڵەی بارزانی نەدەهات، فەرمانەکانیان جێبەجێ نەدەکرد، بە تایبەتی لە دەنگدانەکاندا، پارتی کەمترین دەنگی لە شەنگال هێنا.
***********

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە