دیسان شارلی ئێبدۆ

Sunday, 10.18.2020, 0:31

1295 بینراوە


فرێدێریک نیچ دەلێت: ئەوانەی کە حوکمڕانی دەکەن، کەسانی بەرەڵان (décadence) دێکادانس، نەک ئەوانەی کە دژی ئەو سیستەمە ئەوەستنەوە هەتاوەکو نەخرێنە چوارچێوەیەکەوە

------------------
دوێنێ لە شارێکی دەوری پاریس، کوڕێکی هەژدەساڵی چێچێن، کە لە مۆسکۆ لەدایک بوە، مامۆستایەکی مێژوی لەسەر جادە سەربڕی و پاشان پۆلیس کورەکەیان کوشت. لەبەر ئەوەی ئەو مامۆستایە چەند هەفتەیەک لەوە و بەر وەک کاری ماماۆستایی خۆی، باسی دیاردەی ئازادی ڕۆژنامەگەری کردبو وەک لە پرۆگرامی خوێندندا هەیە لە سیستەمی فەرەنسیدا، باسی کاریکاتۆری شارلی ئێبدۆی کردبو وەک نمونە .
پێ دەچیت هەندێک لە ڕۆشنبیرانیش لە دیاردەی شارلی ئێبدۆ تێ نەگەن، بەتایبەتی ڕۆژهەلاتیەکان. تەنگژیەکە شارلی ئێبدۆ نیە، تەنگژیەکە ئەوەیە کە تۆ ناتوانیت شکلێکی هونەری یان ئەدەبی بخەیتە چوار چێوەیەکەوە. تۆ کە بە مێژووەوە خەریکیت یان بە هونەر، یان بە زانستی فیزیاو ماتماتیک ئەگەر بەسەرتا بسەپێنن، بتخەنە چوارچێوەیەکەوە بۆ نوسینی بابەتەکانت، ئەمە جۆرێکە لە رژێمی دیکتاتۆری، هونەری کاریکاتۆریش واتە گاڵتە پێکردن، گاڵتەکردن بە پیاوانی سیاسی بە دین بە هەر شتێک کە ئارەزوت لێیەتی بە کاریکاتۆر. من شارلی ئێبدۆ ناخوێنمەوە بەڵام بۆم نیە دژی ئەو جۆرە ئازادیە بوەستمەوە، چونکە سنوری ئازادی لەویادا ئەوەستێت کە تۆ ژیانی ئەوی تر زەوت بکەی، شارلی ئێبدۆ دژی تۆ نیە کە پەیرەوی دینێک دەکەیت.
هاوسەرەکەم وەک ئەو مامۆستایەی کە کوژراوە، مامۆستای مێژوە، کاتێک باسی جینۆسایسدی ئەرمەنیەکان دەکات بۆ تەلەبەکانی هەندێک تەلەبەی تورک دژی دەوەستنەوە، کەواتە گەر وابڕوات سبەینێ ئەوەش قەدەگە دەکرێت، بۆیە تەنگژیەکە شارلی ئێبدۆ نیە.
ئەو سەردەمەی خومەینی هاتە سەر حوکم، ڕۆژنامەیەکی کاریکاتۆری هەبو لە ئێران بەناوی : ئاهەنگەرەوە، کاری دەرسختنی ئابڕوچوەکانی پیاوانی سیاسی بو، ڕابوردوی پیاوانی سیاسی، کە جاران لەگەل ڕژێمی شادابون، پاشان ببونە ئیسلامی، یەکەم کاری دەولەتی خومەینی داخستنی ئەم ڕۆژنامەیەبو. جا بۆیە ئەو باسە هەمومان دەیزانین : ئەگەر ئەمڕۆ شارلی ئێبدۆ بخەنە چوارچیوەوە سبەینێ هەمو جۆرە ئازادیەکی تر، بۆیە حکومەتی فەرەنسی قانونەکانی سیکۆلاریسمی توندترکردوە بەسەر مزگەتو زۆر باسی تردا، بەم زوانە دەنگی لەسەر دەدرێت لە پەرلەمان. ماکرۆنیش بۆ یەکەم جار وشەی تێرۆریستی ئیسلامی بەکار هێنا.




(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 4/5)