سوتاندنی ئاڵاوگەمەی بنەماڵەی بارزانی..!

Monday, 19/10/2020, 1:11

4070 بینراوە


چڕبوونەوەی کێشە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان .دەرکەوتنی ڕووی ڕاستەقینەی سەرانی چەتەی بنەماڵەمافیاکانی کوردوو و ئاشکرابوونی زیاتری دەسەڵاتە هۆڤیەکەیان ،بواری مانەوەی ڕاستەقینەیانی بەرەوئاوابوون بردووە.ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان دژی ئەو مافیاگەریە ،ڕۆژدوای ڕۆژ بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێ و بێچارەییان ،لەبەرامبەر خەڵک و توڕەییەکانیان ،هەڕۆژەی سیناریۆیەک دەخوڵقێنن بۆ گەوجاندنی خەڵکی کوردستان و درێژکردنەوەی ڕۆژەکانی مانەوەیان و زیاتر کڵەکەکردنی سامان.
هەردەسەڵاتێک هێزی مانەوەوبەردەوام بوونی پەیوەستە بەدابین کردنی ژیانی شایستە بۆهاوڵاتیان و پاراستنی سەلامەتیان و ئازادیەکانیان،کاتێک دەسەڵاتێک ،لەهەموو مۆڕاڵە ئینسانیەکان دادەبڕێت و هەموو هێزی مانەوەی خۆی ،لەسەرکوت و تۆقاندن و برسیکردنی هاولاتیاندا دەبینێتەوە ،ئەوا بەرەو کۆتایی ملدەنێت .
ئەم جۆرەدەسەلاتانە بۆئەوەی ڕۆژەکانیان درێژبکەنەوە ،پەنا بۆسیناریۆی گەوجاندنی خەڵک دەبەن و دوژمنی وەهمی دەخوڵقێنن،تاهەر نەبێت ماوەیەکی تر بەردەوام بن ،لەسەر کورسیەکانیان .زیاتر لەچارەکەسەدەیەکە سەرانی مافیای دەسەڵاتی کوردی بەگەوجاندنی خەڵک بەناوی پیرۆزیەکان درێژە بەمانەوەی خۆیان دەدەن .
هەرکاتێک خەڵکی کوردستان ناڕەزایەتی دەربریبێت ،سەرانی مافیای دەسەڵاتی هەرێم بەوپەڕی دڕندانەو کوشتنی خۆپیشاندەروزیندانی کردنیان وەڵامیان داونەتەوەو،ئەمەشیان بەپاساوی دەسەڵاتی خۆماڵی نیشاندانی خەڵکی کوردستان بەتابوری پێنج و ئاژاوەچی و دژی سەروەریەکانی کوردایەتی لەقەڵەمیان داوە،کەجگە لەدرۆیەکی گەورەو فریودانی خەڵکی کوردستان هیچ شتێکی ترنەبوو.
سەرانی مافیای دەسەڵاتی کوردی بەدرێژایی مێژوویان خەریکی خیانەت و جاشایەتی بوون بۆدەوڵەتانی ناوچەکەو هێنانیان بۆسەر خەڵکی کوردستان و مانەوەی خۆیان ودەست خستنی پارەو مانەوەی خۆیان. نامەوێت مێژووی سەرانی مافیای کورد ،لەدروست بوونی یەکەمین بەناو حیزب ،لەساڵی ١٩٤٦وە تابەئێستایان دەگات هەڵبدەمەوە کە تەژیە بەخیانەت و بەچۆک داهاتن بەقەولی خۆیان بۆ دووژمنانی کورد،بەڵام هەموو ئەوانەشیان بە کوردایەتی بەخەڵکی کوردستان فرۆشتوەتەوە،لەکاتێک دا بۆجارێکیش خەڵکی کوردستان ،لەسایەی ئەم دوو بنەماڵە مافیایەی دەسەڵاتدا،چی لەکاتی بەناوشۆڕشیانداو ،چی لەکاتی دەسەڵاتی بەزۆر سەپاویاندا بچوکترین مافیان دەست نەکەوتووە ،جگە لەماڵوێرانی ئاوارەبوون و برسێتی و بەکوشت دانی ڕۆڵەکانیان و مانەوەی خۆیان دەوڵەمەند بوونیان .
دوای ڕووداوەکانی ئازار١٩٩١ و گەیشتنیان بەدەسەڵات کەوتنەهەڵپەی دزی و تاڵانی و تەسفیەکردنی دەنگە ناڕازیەکان ،هەردەنگێک دژی دەسەڵاتە مافیاکەیان بوایە ،یان لەناویان دەبر،یان بەتۆمەتی جۆراوجۆر زیندانیان دەکرد.
سەیرلەوەدایە خەڵکیان تۆمەتبار دەکرد بەپیاوی بەعس و تابووری پێنج ،بەلام خۆیان سواری دەبابەکانی بەعس دەبوون و شارەکانی کوردستانیان دەخستە بەرپێیان .خەڵکیان تاوانبار دەکرد بەپیاوی ئێران و خۆیان پش پاسدار دەکەوتن و دەیان هێنانە سەرخەڵکی کوردستان .لەسەر بەرژەوەندی و دزیەکانیان هەزاران گەنجی کوردستانیان کردە قوربانی کڵاوقاسم وکەپی حەمەئاغاو گردۆڵکەکانی ترو ئەمەشیان بەناوی کوردایەتی بەخەڵک دەفرۆشت.
کاتێک هەمووکارتەکانیان ئفلاسی هێناو خەڵکی کوردستان سێناریۆ دوای سیناریۆیانی بۆ دەرکەوت و شێک نەما شەرعیەتی مانەوە بەخۆیان بدەن،کەوتەنە دەم داخستنی خەلکی کوردستان بەناوی یاساو سەروەری یاسا.هەرکەسێک دژی دزی و تاڵانی و کارە هۆڤیەکانیان قسەی بکردایە ،یان دەستگیریان دەکرد،یان تیرۆریان دەکردوو ،سیناریۆیەکیان بۆڕێک دەخست ،کە تیرۆریستە ،لەنموونەی سەردەشت عوسمان ،یان تاوانباریان دەکرد بەدەستی بێگانەو دژی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان .
وەک لەپێشتر ئاماژەبۆکرد سیناریۆکانیان ئیتر هیچ بەهایەکی نەبووبوولای خەڵکی کوردستان ،سیناریۆی سەربەخۆیی کوردستان ئاڵایان هێنایە پێشەوە بۆگەوجاندنی خەڵکی کوردستان بەناوی ئەوەی ئەمان دەیانەوێت دەوڵەت دروست بکەن .ڕیفراندۆمێکی گاڵتەجاریان سازدا،تەنهابۆئەوەی ئابڕووچوونی فرۆشتنی شەنگال و بازرگانی لەگەڵ داعش ،لەبیری خەڵکی کوردستان بەرنەوەو مەسعودی مافیا ،لەسەر کورسی دەسەڵات بمێنێتەوە.ئەم سیناریۆیەشیان وەک ئەوانی پێشویان ،تەنها بۆ بەردەوام بوونی دزی و مانەوەی خۆیان بوو ،چونکە کاتێک تۆ جاشی داگیر کەران بیت و هەرچی سامانی سەرزەویی وژێر زەویە داوتە تورکیا ،لەپێناو مانەوەی خۆت دزیەکانتان ،چۆن دەتوانیت دەوڵەت دروست کەیت.هەرچەند سیناریۆی گاڵتەجاری کەمێک کاریگەری هەبوو لەلای خەڵکی کوردستان و فریوویان خوارد،بەڵام ئەو خۆشخەیاڵیە هێندەی نەبردوو خەڵکی کوردستان تێگەیشت ئەمانە نەپیاوی دروستکردنی دەوڵەتن و نەکاریشیان بەدروستکردنی دەوڵەتەوەهەیە،هەربۆیە لەکورتیرن ماوەداو ،لە١٦ئۆکتۆبەردا ڕووی ڕاستەقینەی سیناریۆکەیان ئاشکرابوو،کەسیناریۆکەیان تەنهاو تەنها ،لەپێناوە مانەوەی خۆیان و کورسیەکی مەسعود بارزانی دابوو،بەلام ئەم سیناریۆیەیان بەرامبەر خەڵکی کوردستان نەبوو تابەئارەزووی خۆیان جێ بەجێی بکەن ،بەرامبەر عیراق بوو ،هەربۆیە هێنایە سەرتیڤی و بەوپەڕی ڕووزەردی و پارانەوەەوە بڵێت ئێمە ڕیفراندۆممان بۆسەربەخۆیی و دەوڵەت نەبوو ،ئەم شکستە ئابڕوو بەرانەیە سەرانی مافیای کوردی و بەتایبەت بنەماڵەی بارزای توشی دارووخان دەکات و خودی مەسعودیشی ،کەبروای وابوو هەتاهەتایە دەبێت ،لەسەر کورسی بەزۆر سەپاوی هەریم دانیشێ دوورخرایەوەو پەراوێزخرا.کۆتایی شەرعیەتی مەسعودوو زیاتر چڕبوونەوەی ناڕەزایەتیەکان و خۆپیشاندانەکان و زیاترو زیاتر دەبوو.سەرانی مافیای کورد کاتێک زانیان خەریکە بەتەواوەتی دەسەڵاتیان بەرەو کۆتایی دەڕوات و خەڵک چیتر بەناوی کوردایەتی یەوە بەرگەی بێ مووچەیی و بێ مافەسەرەتاییەکان ناگرێت،لەکاتێک سیناریۆیی شەری داعش کۆتایی هاتووە ،پارەیەکی خەیاڵیان دەست دەکەوێت ،بەڵام ئامادەنین مووچەی خەڵک بدەن .ڕاستەوخۆ پەننایان بۆ یارەکۆنەکانی خۆیان بردەوە ،دەست پێکردنی شەڕی نێوانیان ،لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن و هەڵدانەوەی لاپەڕە قێزەونەکانیان و مەژغوڵکردنی خەڵکی کوردستان ،بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناو هاوکاریان بوو ،بڵێن بەهۆی کۆرۆناوە ناتوانین مووچەبدەین ،لەگەڵ ووردە شەڕی راگەیاندنیان ،بەڵام هەموو ئەو سینارۆیانەش هیوای پێنەبەخشین ،بۆیە پەنایان بردەوە بەرگەوجاندن بەناوی کوردایەتی و بەتایبەت دوای هاتنی مستەفاکازمی و دەرکەتنی وێرانەکانی دەسەلاتی مافیای کوردی و داواکردنی ئەوەی مووچەکانیان بچێتە سەربەغداد ، ئەو شۆکە بوو سەرانی بزووتنەوەی جاشایەتیی و بەناو  کوردایەتی لێی دەترسان . هەربۆیە ماوەیەکی کەمی نەبرد بنەمالەی مافیای بارزانی ،لەڕێگەی بەناو هونەرمەندێکەوە ،کەوتە دژایەتی شیعەو سوکایەتی کردن بە سمبوڵەکانی شیعە ،ئەم سیناریۆیە سەرەتای یاریەکەبوو ،دواتر هۆشیار زێباریش هەمان هێرشی کردە سەر شیعە،بنەماڵەی مافیای بارزانی وایان دەزانی شیعە خۆپیشاندەرە مەدەنیەکانی ١٧ شوبات و ڕۆژانی دوواییە و خەڵتانی خوێنیان بکەن ،بڵێن لەپێناوی پاراستنی بارەگاکانمان بوو لێیدەرچن و کەسیش لێپرسینەوە لەوتاوانەیان نەکات ،بەڵام کاتێک شیعە پێووتن یان دەبێت پەشیمان ببنەوە یان دەرئەنجامی ئەو کارەتان دەبێت باجەکەی بدەن ،هەربۆیە خاڵی مەسعود پەشیمان بوەوە،بۆشاردنەوەی ئەوشکستە سیناریۆی سوتانی بارەگای حیزبەکەیان ،لەبەغدادو سوتاندنی ئاڵای بەناوکوردستان گوڕووتینی گەوجاندی خەڵکی کوردستانی پێدانەوە،گەرچی پێدەچیت هەرخۆیان ئەو شیعانەیان بەکرێ گرتبێت بۆئەوکارەو ،لابردنی فۆکسی خەڵک ،لەسەر مووچەو کارە هۆڤیەکانیان و شەڕی چەندڕۆژەیان ،لەگەڵ بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی و هەڵدانەوەی مەلەفی خیانەتەکانی یەکتری و هەڕەشەی هێرش کردنە سەرسەرکردەکانیان ،وەک ئەوەی بنەمالەی مافیای تاڵەبانی زۆر ڕوون بەیانیان کرد ،پەڵاماری سەرکردەکانمان بدەن ،پەلاماری سەرکردەکانتان دەدەین ،ئەمەش بۆبنەماڵەی مافیای بارزانی زۆرقورسە قسە ،لەسەر سەرەگەورەکانیان بکرێت و هەرجارێکیش ئەو لاپەڕەیە هەڵدرابێتەوە ،ڕاستەو خۆ بنەمالەی مافیای بارزانی داوای وەستانی هێرشی ڕاگەیاندنیان کردووە ،چونکە پاشەلێ هەردوولایان تەژیە بەخیانەت و هۆڤیەت دژی خەڵکی کوردستان ،بەلام سیناریۆی سوتاندنی ئاڵا شەڕەکەی پێراگرتن و کەوتنەوە بالۆرەی سواوی کوردایەتی .
ئێستاخەڵکی کوردستان زۆر زیاتر هۆشیارن و بەگەوجاندن و سیناریۆیانە کەمتر خۆش خەیاڵن و سەیری سۆشیال میدیابکەیت زۆر بەڕوونی گاڵتەیان بەو سیناریۆ گاڵتەجاریەدێت .
هۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە