تووشبوونی سەید کاکە بۆ کۆڕۆنا و پەردە پۆش کردنی لە لایەن وەزیری پارتیەکان

Wednesday, 21/10/2020, 19:52

4124 بینراوە


ڕۆژانە سەدان کەسی بێ دەرامەت و دەست کورت ناچار دەبێت پارە قەرز بکات بۆ تێستی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلیە قۆڵبڕەکانی کوردستان بۆ نمونە دەیان خزمی خۆم بە پارەی قەرز تێستیان کرووە بەڵام بۆ بەرپرسانی پارتی ئەبێ دکتۆری حکومی بچێتە کۆشکەکانیان و دەیان تێستی کۆڕۆنایان بۆ بکات بێ بەرامبەر وەک بڵێی نەدار بن. لەم ڕۆژانەی پێشوو لەسەر فەرمانی سامانی وەزیر ستافێکی وەزارەت ڕەوانەی ماڵی سەید کاکە کراو زیاتر لە ٢٥ تێستی کۆڕۆنا کرایە کە ١١ تێست پۆزەتیڤ بووە لە نێویاندا سەید کاکە. کارەساتە کە هەموو خەرجی چارەسەر و چاودێری پزیشک خراوەتە ئەستۆی حکومەتە موفلیسەکەی مصرور مسعود بارزانی لە هەمان کات لەسەر داوای ماڵی سەید کاکە وەزیر ئاگاداری کارمەندەکانی کردۆتەوە کە ئەم هەواڵە دزە نەکات لە کاتێکدا لە ڕووی تەندرووستیەوە بۆ خۆپارێزی دەبێت ئاشکرا بکرێت. هیوادارم خەڵک لە بەریەکەوتن لەگەڵ کەس و کاری بەرپرسانی پارتی خۆیان بپارێزن چونکە ئەمە یەکەم حالەتی شاردنەوە نیە و تکا دەکەم کوردستان پۆست ئەم هەواڵە بە خەڵک بگەیەنێت تا هەر کەسێک بەریەکەوتنی لەگەڵ ئەندامانی ماڵی سەید کاکە و پاسەوانەکانی هەبووە بچێ پارە قەرز بکات بۆ تێستی کۆڕۆنا تا نەیگوازنەوە بۆ ناو خانەوادەکانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە