ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

پارتى به‌ره‌و نه‌مان و هه‌لوه‌شانه‌وه‌

Wednesday, 10.21.2020, 19:59

938 بینراوە


ئه‌وه‌ى پارتى به‌ كوردى كردیه‌ نه‌ موخابه‌رات و نه‌ ساواك و نه‌ میت به‌ كوردى ده‌كه‌ن .
دیاره‌ بنه‌ماله‌ى بارزانى به‌ هه‌ر شیوه‌یه‌ك بێت توانیوانه‌ ته‌واوى جومگه‌كانى پارتى بۆخۆیان قۆرغ بكه‌ن و ده‌سه‌لاتى ڕه‌ها وه‌ربگرن ، ئه‌مانه‌شیان بۆ شۆڕشێكى كوردانه‌ نیه‌ و نه‌بوه‌ به‌لكو ته‌نها بۆ خۆسه‌پاندن و كاسبیه‌كى بۆگه‌نى بنه‌ماله‌یه‌ .
هۆكارى ئه‌و قۆرغاكاریانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌ه‌ سه‌ره‌تاى په‌یدا بوونى دز و مافیاو چه‌ته‌كانى بنه‌ماله‌ى بارزانى له‌ ده‌ڤه‌رى بارزان به‌هۆى تێكه‌لاویان له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتى تورك و كارى قاچاغچیه‌تى له‌ سنوره‌كانى بارزان پاشان به‌هۆى به‌ناو شۆڕش و به‌رخودان توانیان وا له‌ خه‌لكى ناوچه‌كه‌ بكه‌ن ده‌سه‌لاتیان به‌سه‌ر دا بسه‌پێنن چ به‌ كوشتن و تیرۆركردن هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى هاتنى شێخ محمد خالید و مه‌لا مسته‌فاو ئیدریس و مسعود و ئێستاش كوڕه‌كانى مسعود ته‌واوكه‌رى ئه‌و كارانانه‌ن كه‌ باوك و باپیریان نه‌یانكردوه‌ ئه‌وان ته‌واوى ده‌كه‌ن .
پارتیه‌كان به‌ هه‌موو دیالێكته‌كانى له‌ ئێستا زۆرێكیان له‌ ترسى بنه‌ماله‌ و هه‌ندێكیان له‌ به‌ر شه‌رمى ماوه‌ى خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تى و هه‌ندێكیان له‌ پێناوى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و ئه‌وانه‌ى تریش له‌ ترسى گیانى خۆیان منداله‌كانیان به‌ تایبه‌ت جاش و مسته‌شاره‌كان خۆیان له‌پال پارتى حه‌شار داوه‌ ، له‌ نێو پارتیه‌كان گله‌یى و توڕه‌بونێكى زۆر هه‌یه‌ به‌لام له‌ نێوان خۆیان ته‌نها بێده‌نگیان هه‌لبژاردیه‌ به‌لام له‌ نێو مال و كه‌سه‌ غه‌یره‌ پارتیه‌كان ئه‌وانیش خۆیان به‌ شه‌رمه‌زار ده‌زانن ته‌نانه‌ت خائین و خۆفرۆشه‌كانى سه‌رده‌مى ڕژێمى به‌عسیش .
ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ڕه‌هایه‌ى بارزانیه‌كان به‌ گشتى و بنه‌ماله‌ى مسعود به‌ تایبه‌ت ده‌سه‌لاتى به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانى ده‌وله‌ت و حزبه‌كانیش داگرتوه‌ به‌ چه‌ندان هۆكار .
1- پاره‌یه‌كى بێشومار كه‌وتیه‌ته‌ ده‌ستى بنه‌اله‌ كه‌ ده‌توانن هه‌موو ویژانه‌كان بكڕن و چه‌ندانیشیان كڕیوه‌ به‌ تایبه‌ت وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و تا ده‌گاته‌ هه‌ندێ له‌ چالاكوانه‌كانیش .
2- هێنانى چه‌ندان ئافره‌ت بۆ ئیغراكردنى به‌رپرس له‌ حزبه‌كان و حكومه‌ت و وێنه‌گرتنیان و هه‌ڕه‌شه‌ى بلاوكرنه‌وه‌ى .
3- دانانى چه‌ندان جۆرى كامێراى چاودێرى شاراوه‌ له‌ بنكه‌و باره‌گاو شوێنى حه‌وانه‌وه‌كانى تایبه‌ت به‌ میواندارى .
4- دروستكردنى سه‌دان سیناریۆى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ى به‌رده‌م ئاسایش .
5- بنكه‌ى چاودێرى بۆ هه‌موو كه‌س له‌ ئاسایشى گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه‌ تا ئاسایشى گشتى 
6- كڕینى سه‌دان تاكسى و ئۆتۆمۆبێلى گواستنه‌وه‌ بۆ بلاوه‌ پێكردنى هه‌وال و ترس و تۆقاندن .
7- دانانى معتمد ى ئاسایش له‌ نێو بازاڕ و كوچه‌و كۆلانه‌كانى شار .
8- هه‌ولدان بۆ ده‌ستخه‌رۆكردنى خه‌لكانى نێو سلێمانى و هه‌له‌بجه‌ و پێدانى مولك و مالى باش .
9- دانانى تیمى ئاگر كه‌ به‌ جل ڕه‌شه‌كان ناسراون بۆ سوتاندنى بنكه‌و باره‌گاكانى لایه‌نه‌كان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن .
10- بلاوپێكردنى چه‌ندان ئۆتۆمۆبێلى بئ ژماره‌ و بێ مۆله‌ت به‌ده‌ست كه‌سانى حه‌ب خۆر و پیاو كوژ بۆ كارى قێزه‌وه‌ر بۆ خۆسه‌پاندن .
11- هه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر پیشه‌سازى باكور تا لۆفه‌كانى بانه‌مان چه‌ندان بنكه‌ى حه‌شاردان دروست كراوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ زێره‌ڤانین به‌ ناوى فیدایى بنه‌ماله‌ى بارزانى .
12- كردنه‌وه‌ى ده‌یان مه‌ساج و كافتریا سه‌ر به‌ ناوچه‌و لق بۆ سه‌رقالكردنى گه‌نجان و پێدانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ ڕێگه‌ى نێرگه‌له‌ .
13- هێنان و دانانى كاولیه‌كانى سه‌حاجى و كه‌نعان و بلاوه‌پێكردنیان له‌ شاره‌كانى كوردستان و پێدانى مووچه‌ پێیان .
14- كردنه‌وه‌ى ده‌یان شوێنى له‌شفرۆشى و قومارخانه‌ بۆ سه‌رقالكردنى به‌رپرسه‌كانى خۆیان 
ترس و دله‌ ڕاوكێى بنه‌ماله‌ له‌ ئه‌ندانه‌كانى پارتى 
بنه‌ماله‌ ڕۆژانه‌ ده‌یان كادیرى داناوه‌ بۆ سه‌رقالكردن و كۆڕو كۆبونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ! كۆنتڕۆلیان بكات به‌لام ئه‌مانه‌ش سودى نابێت چونكه‌ خه‌لكى پارتى له‌وه‌ تێگه‌یشتون كه‌ بنه‌ماله‌ قۆرغى كردوون ئێستا كوڕه‌كانى مه‌سعود توانیان هه‌موو فرتوفێله‌كانى مه‌لا مسته‌فاش بۆ خه‌لك ئاشكرا بكه‌ن به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى خانه‌نشین ده‌بن ده‌كه‌ونه‌ وێزه‌ى بنه‌ماله‌ و خه‌لكیان لێ ده‌تۆرێنن و ئوانه‌ى كه‌ زۆریش به‌ پارتیه‌وه‌ ماندون و خاوه‌ن خه‌بات و تێكۆشانێكى كوردانه‌ بوینه‌ گله‌یه‌كانیان زۆر بوه‌ و زۆریش له‌ بنه‌ماله‌ توڕه‌ن به‌ تایبه‌ت ئه‌و جاش و مسته‌شارانه‌ى له‌ دواى ڕاپه‌ڕین چونه‌ پال بنه‌ماله‌ و زۆر كارى خراپیان ئه‌نجام داوه‌ و ناتوانن واز بێنن به‌لام ئێستا زۆر له‌ پارتى و بنه‌ماله‌ش توڕه‌ن یه‌كێك له‌وانه‌ منداله‌كانى شێمه‌ى هاڕونیه‌ كه‌ ده‌یان كارى دزى كوشتن و مافیاگه‌ریان بۆ بنه‌ماله‌ ئه‌نجام داوه‌ .
پارتى و بنه‌ماله‌ى بارزانى .
ئێستا پارتیه‌كان تێگه‌یشتون كه‌ بنه‌ماله‌ پارتى وه‌ك ئامرازێك به‌كار ده‌هێنى بۆ خۆسه‌پاندن و ده‌وله‌مه‌ند بوون چونكه‌ بنه‌ماله‌ پارتى وه‌ك كاسبى ده‌گێڕَێ نه‌ك وه‌ك حزبێكى كوردستانى بۆیه‌ پارتیه‌ ڕاسته‌قینه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ یه‌قین كه‌ ته‌نها خزمه‌تكارن، تا ئێستا كه‌ پێشمه‌رگه‌كانى ئه‌یلول و گولان قه‌بول كراوه‌ به‌لام نه‌وه‌كانیان ئه‌وه‌ له‌ بنه‌ماله‌ قه‌بول ناكه‌ن و ڕازى نابن مندالێكى بارزانى بێ پله‌و پایه‌ و ماندوو بون بێته‌ سه‌ر حازرى خاونى هه‌موو شت ، ئێستا كێشه‌ى پێمه‌رگه‌كانى ئه‌یلول و گولان له‌گه‌ل مندال و نه‌وه‌كانیان ئه‌و كاریگه‌ریه‌ى هه‌یه‌ بۆیه‌ ورده‌ ورده‌ بنه‌ماله‌ به‌ ته‌نها و له‌گه‌ل خۆفرۆش و مافیاكان ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌ بۆ له‌ ناوچونى بنه‌ماله‌ى بارزانى . 
باوکی ژیلوان




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 5/5)