چیرۆکی مردنی ئایین

Thursday, 22/10/2020, 13:34

3367 بینراوە


خاچ پەرستەکان،موساییەکان،بوزیەکان،ئاگرپەرستان و تا ئەگا بە گا پەرست و بت پەرست هەرچی هەیە بۆ پەرستن و باوەڕ پێهێنان ، لە کۆبونەوەیەك هەوڵیان دا بتوانن لە ئیسلام تێبگەن و لەڕاستی ئیسلامۆفۆبیا بکۆڵنەوە و بزانن بەڕاستی ئیسلام چەندە کێشەیە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی و ئەو شارستانیەی ، دروستی کردوە.
هەموویان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە پێوستە هەر یەکەکە ولەلای خۆیەوە کاریکاتێرێك لەسەر موحەمەد بکێشێ تا بزانن جۆرە پەرچە کردارێك لەلایەن ئیسلامیەکانەوە چۆن ڕووبەڕوویان ئەبێتەوە. دوای ئەوەی هەستان بەم کارە ئیتر گەڕانەوە بۆ دوا ماوە مانای نەما و چاوەڕوانی ئاکامەکانی بوون. دیارە هەر لایەو خۆی بۆ جۆرێك پەرچەکردار ئامادە کردبوو، بەڵام هەمویان ئەو ڕاستیەیان لا بەرجەستە بوبوو ، کە کۆتایی باشی نابێ، هەروەك ئەوەی مردن و سەرپەراندن و خوێن ، کۆتایی بەو کارەیان ،دێنێ.
ئیسلامەیەکان تووشی شۆك بوون لەوەی ئەو هەموو لایەن و ئایینانە دژیان وەستاون و هاوپەیمانێتیەکیان لەدژیان، دروست کردوە. ئەمان وای بۆچوون ، ئایینی ئیسلام بەدەرە لەوانی ترو هیچ ڕێز و ئەرزشێکیان بۆ دا نەناوون.لایان سەیرە بۆچی ئەو هاوپەیمانێتیە گەورەیە ئیسلامیان وەك ئایین لا قێزەوەنە و نەیان وویستوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، وەیان گەر باسی ئیسلام هاتبێ، ئەوا بەجۆریك لەترس و خوێنڕێژ و خوێنمژ وەسفێنراوە..
هەر بۆیە دوای بلاوکردنەوەی ئەو کاریکاتێرانە لەسەر موحەمەد ، ئیسلامیەکان کەوتنە نەخشە داڕشتن بۆ لەناو بردنی ئایینەکانی تر وباوەڕپێهێنەرانی. ڕۆژێك خاچپەرستەکانیان لەناو برد و سەریان پەڕاندن، ڕۆژی دواتر سەرە هاتە سەر موساییەکان و ئەوانیشتیان کوشت ئینجا بوزیەکان و ئاگرپەرستان وهەموو ئەوانی تریش ، سەریان پەڕاندن و کەسیان نەهێشتەوە و مرۆڤایەتیان قات و قڕ کرد، تەنها خۆیان مانەوە.
ئای کەدڵشادم ئەبینم بۆ دواجار کەس نیە و بتوانێ کاریکاتێر لەسەر پەیامبەرمان دروست بکا، ئێدی لێرەوە ئەوەی لەدایك ئەبێ هەمووی ئیسلامە و چی تر ئایینی تر نامێنێ ڕکابەرایەتمان بکا(شێخە شەڕواڵ کوورتە ڕیش بۆزەکە)بەم شێوەیە ئەدووا لە خوتبەی ڕۆژی هەینی.
ڕووی دەمی ئەکاتە خەڵکەکە و ئەوانیش هاوار ئەکەن(دەنگ هەڵببڕە)،،گوێمان لێت نیە، ئەوانەی دواوە کەوتونەتە غەڵبە غەڵب و گازندەی ئەوەیانە گوێیان لە دەنگی شێخەکەیان نیە.
شێخ هەست ئەکا چیتر مایکرۆفۆنەکەی ئیش ناکا و لەپڕدا کارەبا نامێنێ.
شێخەکە ئەنێرێ بەدوای چەند مووریدێکی خۆی و پێیان ئەڵێ؛ بچن کێشەی کارەبا و مایکرۆفۆنە چاك بکەنەوە.( بە تووڕەیی).
مووریدەکان(بەترس)وە، ئەڵێن؛؛ جەنابی شێخ وەك ئەزانی ماوەیەکە نە ئینتەرنێت ئیش ئەکا و نە مۆباییلەکانمان کار ئەکا و ناتوانین پەیوەندی بەکەسەوە بکەین، ئێتر چۆن بتوانین پەیوەندی بە شوێنی دوور و کەسی دوورەوە بکەین، ئەوانەی کە کارەبا و مۆبایل و ئۆتۆمبیل و مایکرۆفۆن وشارستانیان دروست کردبوو، هەموو ئەوانەی ئێمە بەکارمان ئەهێنان، سەریانمان لەجەستەیان کردەوە.
شێخ(ماوەیەك بێ دەنگی) هەست ئەکەم سەرم ئێشێ و هەموو گیانم ئازاری هەیە، بچن حەپ و دەرمانم بۆ پەیدابکەن.. مووریدەکان ئەڵێن ، قوربان جگە لە توبی نەبەوی و گژو گیا نەبێ هیچ شك نابەین.. گەر بەوانە ڕازی ئەبی ئێستا ئەچین بۆتی دێنین..بەڵام حاڵی شێخەکە ئەوەندە شڕە بەوانە چارەسەر نەکرا. دوای چەند ڕۆژێك شێخ(ترپەی دڵی)زیاد ئەکا و تووشی جەڵتەی دڵ ئەبێ و لەوێدا ئەمرێ.
مووریدەکان جگە لەدارە مەیت و مزگەوت هیچ جۆرە خەستەخانە و پزیشك و چارەسەریك نەماوە لەبەردەستیان تا بتوانن درێژە بەژیان بدەن و ئەوانیش بەهەمان چارەنووسی ، شێخەکەیان کۆتاییان دێت و لەگەڵ خۆیان، ئایینەکەیان بۆ دواجار ئەنێنەوە ژێر گڵ و کۆتاییان دێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە