هەواڵەکانی فەرەنسا

Thursday, 22/10/2020, 21:12

4130 بینراوە


دوای کوشتنی مامۆستایەکی مێژو، لەبەر ئەوەی کە ئەومامۆستایە بە پێی پرۆگرامی خوێندن لە باسی ئازادی بیر و باوەڕدا کاریکاتۆری شارلی ئێبدۆی پیشانی خوێندکارەکانی دابو وەک نمونە.
بە پێی وتەی خوێندکارەکانی، مامۆستایەکی زۆر خۆشەویستو دڵسۆزبوە . لەلایەن کوڕیکی چیچانیەوە بە کێردێک لەسەر جادە سەربڕا. ئەمە لەکاتێکدا ئەو کوڕە چیچانیە خوێندکاری ئەو خوێندنگایە نەبو، سەد کیلۆمەتر دور لەو خوێندنگایە دەژیا. حەوت کەس گیراونو دەچنە بەردەم داداگا، کە ڕاستەو خۆ یان ناراستەو خۆ پەیوەندیان بە کوشتنیەوە هەبوە. لەوانە سەرۆکی ڕیكخراوی شێخ یاسین، کە ڕخراوێکی فەلەستینیە، لەم دوایانەدا دەیوت، ئێستاکە بەهۆی کۆرۆناوە کە کچان ڕویان بە ماسک داپۆشیوە دتوانێت بە ئاسانی لەگەڵیاندا بدوێت. هەروەها دەرکەوتوە کە ئەو کوڕە چیچانیە پێش چەند مانگێک پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە کردوە لە سوریا .
لەم کاتەشدا کە فەرەنسا سەرقاڵە بە دادگاییکردنی تاوانبارانی شارلی ئێبدۆوە، لەهەمان کاتا ماکرۆن هەفتەیەک پێش ئەم ڕوداوە، دژی ئیسلامی ڕادیکاڵ چەند بڕیارێکی ئامادەکردبو، ئەم کارەساتە هێندەی تر بڕیارەکانی توندتر کردوە. فەرەنسیەکان داوای کاردانەوەی بەپەلە لە حکومەت دەکەنو لە وتار و قسەی زل بێزاربون. ژەنەرالێکی فەرەنسی لە ڕۆژنامەی لۆمۆندا داوای لە حوکومەتکرد، کە دەتوانێت بە یارمەتی جەیش هەڵبکوتنە سەر ئیسلامیەکان، وتی دەبێت حکومەت بڕیاربداتو فەرەنسیەکان بپارێزێت، ئەگەر نا فەرەنسیەکان ناچارن خۆیان بەرگری لەخۆیان بکەن.
حکومەت لە کۆبونەوەدایە و لە چاوەڕوانیدا ڕێکخراوی شێخ یاسین قەدەغە کرا، کە بە پارەی تورکیا و قەتەر بشتگیری لێ دەکرا، هەروەها نیازی داخستنی چەند ڕێکخراوێکی تر و چەند مزگەوتێکیش لە پلاندایە، لەهەمان کاتا ناردنەوەی کەسانێکی زۆر بۆ وڵاتی خۆیانو قەدەغەکردنی کتێب لەسەر ئیسلام، جگە لە بەتاوانکردنی ئەو کەسانەی کە لەسەر ئەنتەرنێت تەنها هەڕەشەیەکیشیان کردبێت، کۆنترۆڵو سەرپەرشتیکردنی ئەنتەرنێت، گۆڕینی هەندێک قانونو پتەوکردنی سیستەمی سیکۆلاریسم هەتاوەکو ئیسلامیەکان نەتوانن لەو کەلێنێکەوە بێنە ژورەوە. لەکاتی ئەم بڕیارانەدا هەست دەکەین کە ترسێکی زۆر سەری هەڵداوە و خەڵکی ناوێرن وەک جاران لەسەر ئەنتەرنێت قسە و هەڕەشەبکەن. برادەرە چەپەکانیشم کە جاران دژم دەوەستانەوە کاتێک باسی مەترسی ئیسلامم دەکرد، ئەمڕۆ رایان گۆڕاوە .
گرفتەکە لەوەدایە کە فەرەنسا شانازی بە سیستەمی دیموکراسی و سیکۆلاریسمو ئازادی بیرو ڕا دەکات، بۆیە دەبێت هەر بەو چەکەش بەرگری لەخۆی بکات، ئەم چەکە هەتا ئاستێکە تا ئاستێک توانیویەتی کاریگەری هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەیە کە دەیانەوێت هەندێک قانون بگۆڕن بەبێ ئەوەی کە سیستەم بشکێتەوە بەلای دیکتاتۆریدا.
ئەگەر ئەم گیروگرفتانە وەها کەڵەکەبون لەبەر ئەوەی کە بەشیوەیەکی گشتی لە فەرەنسا و لە ئەوروپا خەڵکی و حکومەت جۆرێک لە نەرمیان بەکار هێناوە بەرامبەر بە خەڵکی بیانی بەو پێیەی کە ئەوان فەرەنسی نینو دەبێت دەستی یارمەتیان بۆ درێژبکرێت، لەهەمان کاتا تاوانەکانی کۆلۆنیالیزمی ئەوروپی لە بیرەوەری خەڵکیدا جۆرێک لە خەتاباریان لە ناخی خەڵکیدا چاندوە، بەلام بارەکە گەشتۆتە ئەو ئاستەی کە لە هەندێک ناوچەی پاریسدا، مامۆستاکان ناتوانن زۆر لە وانەکانیان بلێنەوە، لەوانە ژینۆسایدی جولەکە و ئەرمەنی یان هەر شتێک پەیوەندی بە ئازادی بیرو ڕاو بە ئیسلامەوە هەبێت. هەروەها چەپەکانی فەرەنسا دەورێکی زۆر خراپیان گیڕاوە لەو روەوە، بۆیە ئەمڕۆ کەوتونەتە بەر ناڕەزایی دانیشتوان.
ساڵی ڕابوردو چەند پارتێکی چەپو ئێکۆلۆژیست بەشداریان لە خۆپیشاندانێکدا کرد، کە لەلایەن چەند ڕێکخراوێکی ئیسلامیەوە دژی ئیسلامۆفۆبی ڕیکخرابو، لەو خۆپیشاندانەدا بە ئاشکرا هاواریان دەکرد بە ئاڵای فەلەستینەوە : ( ئەللاهو ئەکبەر)، ئەستێرەی داڤیدیان دابو لە ئێخەی هەندێک لە منداڵەکانیان، گوایە ئیسلامی فەرەنسا وەک جولەکەکانی سەردەمی نازیان لێ هاتوە، لەکاتێکدا بە پێی زانیاری لەو ساڵەدا ئەو کارە دژوارانەی دژی ئیسلام کراون تەنها 101 بون، دژی جولەکە 541، دژی مەسیحی 1063. بەڵام سیاسەتی ئیسلامی هەمیشە وەهایە کە خۆیان وەک تاوانلێکراو پیشان ئەدەن.
ئەگەر ئەم ئیسلامیانە وەها بێ ترس لەفەرەنسا خەبات دەکەنو هەندێکیان خەیاڵپڵاوی ئەوە لێ ئەدەن کە فەرەنسا بکەنە یەکەم وڵاتی ئیسلامی لە ئەوروپا، هەمویان بە یارمەتی و بە پشتگیری دارایی تورکیا و قەتەر و هەندیک ڕێکخراوی ئیسلامی جیهانی پشتیان بەستوە و سیستەمی دیموکراسی وەک هەلێک بەکار دەهێنن بۆ چونە ژورەوە لێی.
ئایا دەگەینە ڕۆژێک کە چەکی دیموکراسی نەتوانێت بەرەنگاریان بێتەوە و ناچار فەرەنسا بکەوێتە بەکار هێنانی سوپا ؟ چونکە فەرەنسیەکان ئیتر بێزاربون لەو قەوانەی : ژوسوی شارلی، ژوسوی مامۆستا، ژوسوی فلان....تاد، ئێستاکە چاوەڕوانی کاردانەوەی گرنگو کریگەر لە حکومەتەکەیان دەکەن کە ماکرۆن پەیمانی پێ داون .
***
وتاری سەرۆکی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ئەو کارەساتەو دەوری مامۆستا لە کۆمەڵگەدا، واتارێکی بە راستی گرنگبو:
( مامۆستا ڕۆشنکەرەوەی ئاگا، مامۆستایەک کە مێژوی مرۆڤایەتی و جوگرافیای بە کۆمەڵگەکەی دەناساند.....تیرۆرکرا....تیرۆرکرا لەبەر ئەوەی کە ڕۆحی رەخنەی فێری تەلەبەکانی دەکرد......بە بیستنی ئەو هەواڵە وەک ئەوەی هەمو مرۆڤایەتی بە نامەردانە بە چەقۆ کرژرابێت..........ئەم هەواڵە، مامۆستاو دەوری مامۆستای لە بیرەوەریەکانماندا هەژاند...ئێمەی پەرلەمانتار کە لێرەداین، هەمومان مامۆستا فیری کرودین، چاوی کردوینەتەوە، گەیاندوینیەتیە ئەم ئاستە............بەلام دەبینین ڕۆحی تاریکی، دوژمنی دیموکراسی و ئەقڵ، ئەیەوێت کە قانونی کۆمار بچێتە ژێر ڕکێفی ئەوانەوە، ئیسلامێکی سیاسی کە دەیەوێت بچوکترین ماف لە تاکەکانی بسێنێتەوە و بە هێزی تێرۆریستی خۆی بسەپێنێت........)
پاشان سێرەمۆنیەکی ئێجگار گەورەیان لە حەوشەی دانشگای سۆربۆندا بۆ بەڕیوەبرد، دانشگای سۆربۆن ڕەمز خوێندنو زانست، لە ژێر پەیکەری ڤیکتۆر هیوگۆدا، بە خوێندنەوەی ئەو نامەیەی ئەلبێرت کامۆ کە بۆ مامۆستاکەی ناردوە لەدوای ئەوەی کە خەلاتێک وەردەگرێت، لەگەڵ چەند تێکستێکی ئەدەبی تر لەلایەن قوتابیانەوە، پاشان وتاری ماکرۆنو سەمفۆنیای مۆزارت.
لینکی سەرەمۆنیەکە :


فۆتۆگرافیەک وێنەی مامۆستاکەیە: ساموێل پاتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە