پارتی بە قاچاغیش ناتوانێ بگەڕێتەوە ناو شنگال

Friday, 23/10/2020, 10:13

4774 بینراوە


پارتی لە بەرامبەر دەڤەرێکی بچوکی وەک شنگال و ھێزێکی کەمی سەر بە پەکەکە دەستەوەستانە و بە قاچاغیش ناتوانێ بگەڕێتەوە ناو شنگال
-------------------------
پارتی لە درێژایی مل ملانێیەکانی لە بەرامبەر یەکێتی و زوو تریش جەلالی لە دەمی مەلایی بونیان توانویەتی ھەمو دەمێ شکستەکانیشی بەسەرکەوتن پێ بفرۆشێتەوە و لەپاڵ ئەمە بە بەردەوامی چۆک نەدانی بۆ تانە و تەشەرەکانی ھەر موکوڕ بوە بۆ ئەوەی خۆی بە براوە بزانێ.
بۆ نمونە:-
• درەنگ وەخت گەیشتنەوەی بە کوردستان لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ لە شارێکی وەک ھەولێرێ بارەگایەکی بچوکی بەشەرمەوەی لە مەرکەز شەبابی سێتاقان کردەوە لە بەرامبەر ئەو ھەمو قەڵەباڵغیەی یەکێتی لە بەشەکەی تری مەرکەز شەباب کە کۆسرەت ڕەسولی لێ بو و خانوەکانی ئەمین عامەکان کە ئەرسەلان بایز و شاخەوان عەباسی لێ بو.
جگە لەو ھەمو بارەگای گەڕەکەکانی تری شاری ھەولێرێ بەتایبەت کوران و حەی سەدام و عەسکەری.
ئەو لە ھەندێ ماڵی دێرینی پارتیە کۆنەکان نەبێ شتێکی تر نەبون.
• تەم و مژ و تۆزی دەبابەی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ بە ماوەیەکی زۆر کەم ڕەواندەوە بە دەست گیر کردنی ھەرکەسێکی یەکێتی یان خۆیان وتەنی جەلالی و ڕێکخستنەوەی خەڵکی شار بە کردنەوەی بینای گەورەی بە دیزاینی وەک یەکی ڕێکخراوەکان لە ھەرشارێک، کە ھەمو بەشێک و ھەمو سەلاحیەتێکیان ھەبو بە زیندانی کردن و تەعزیب دانی خەڵکیش و دەرگا خستنە سەر پشت بۆ خەڵک بۆ کارکردن و ئاوەدان کردنەوەی شار و مەشغول کردنی خەڵک بۆ لەبیر بردنەوەی کارەساتی ٣١ی ئاب و سڕینەوەی لە مێشکی گەنجەکان.
• لە ١٦ی ئۆکتەبەریش نوشست و تێکشکان و ھەڵاتن و پەیوەندیە ژێر بە ژێرەکانیان بە فرقەی زەھەبی بۆ داگیر کردنی کەرکوک و دەرھێنانی لە بن باندۆری یەکێتی. ھەموی بە زیادەوە بە یەکێتی و بەخەڵک فرۆشتەوەو لەوەش گرنگتر. تەواوی کوڕ و کوڕەزاکانی جەلال تاڵەبانی کردە خایەن و وایان کرد ئاراسی شێخ جەنگی بە ڕاشکاوانە بڵێ رێک کەوتنمان بوە!بۆ لەدەست دانی کەرکوک و باڵێکی گرنگی وەک کۆسرەتیشی لێ کردن.
• بۆ مەخمور و گوێڕیش و ھانا ھێنان بۆ پەکەکە و دژە تیرۆری یەکێتیش دەستەواژەی ( ھەڵاتنیش دەبێ )ی کەچی ھەمو شکستەکانی ئێرەشی بە زیادەوە بەسەرکەوتن بە خەڵک فرۆشتەوە.
بەڵام دەبینین لە بەرامبەر شنگال دەستەوەستانە چونکە:-
ئەو ھێزەی لەوێیە توانیان بچنە ناخی جەماوەرەکەی ئەوێ بە ھەمو پێکھاتەکانیان لە ئێزیدی و موسڵمان و مەسیحی و کورد و عارەب و تورکمانیشەوە. کە یەکێتی بە لوت بەرزی خۆی و لە دەمی جەلال تاڵەبانی ڕا ھیچ حیسابێکی بۆ جەماوەری ڕەش و ڕووت نەدەکرد.
بۆیە پارتیان ناچار کرد پەنا بەرێتە بەر تورکیا بەڵام لەوەشیان سەرنەکەوت جارێکی تر پەنای بردەوە بەر عێراق دیسان لەوەشیان سەری نەگرت ھەتا نەیتوانی ئێزیدیەکانی سەربەخۆشی جارێکی تر بۆ چونەوەی ناو شنگال بەکار بھێنێ.
دەبینین قادر قاچاغ و مەحما خەلیل بە قاچاغیش ناتوانن بچنەوە ناو شنگال.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە