لە یەک کاتدا د. نەجمەدین کەریم و د. رۆژ نووری شاوەیس تووشی نەخۆشی شێرپەنجەبوون

Tuesday, 27/10/2020, 15:43

11666 بینراوە


کوردستانپۆست، وەک راگەیاندنێکی سەربەخۆ و ئازاد، منیش وەکو پەیامنێری ئەو سایتە لە هەولێر کە ساڵانێکە کاری تێدا دەکەم، لە شوێنێکی هەستیارەوە هەندێک زانیارییم وەرگرتووە دەمەوێت بۆ یەکەمجار ئاشکرای بکەم.
تورکیا لە رێگای بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی و بەرپرسەکانی ناو دەزگای پاراستن، کە لە هەمان کاتدا زۆربەیان  لەگەڵ میتیی تورکدا کار دەکەن، دەیانەوێت چەند بەرپرس و بازرگانێک لەناوبەرن، بەتایبەتی ئەوانەی کاریان پێیان نەماوە، دوای ئەوە سەرمایە و پارە زۆرەکانیان دەست بەسەردا بگرن. ئەوەی زانیارییەکانی پێداوم دەڵێت ماوەیەکە دوای ریفراندۆمەکە پارتیی و پاراستن کاریان بە هەندێک لەوانە نەماوە.
شایانی باسە (د. رۆژ نوری شاوەیس)، ئەو بەرپرسەی پارتیی، کە بە رۆژ دزی دەکرد و بە شەویش قومار، هەروەها (د. نەجمەدین کەریم) کە دوای راکردنی لە کەرکوک بوو بە (ئەستێرە دین کەریم)، ئەو ئەستێرەیەی لە کەرکوک هەڵهات و لە هەولێر بینرا، ئەم دوو کەسە لە یەک کاتدا تووشی سەرەتان بوون، دەنگۆی ئەوە هەیە هەردووکیان دەرمانخوارد کرابن و تووشی ئەو نەخۆشییە پیسە بووبێتن.
گومانەکان زۆرن گوایا تورکیا دەیەوێت ئەوانەی ناو پارتیی و پاراستن، کە پارە و موڵکیان لە تورکیا و بانکەکاندا هەیە، هەروەها یەکێتییەکانیش هەر یەکە بەجۆرێک لەناو بەرێت. مردنی عەلی قەمبوریش کە وەکو باس دەکرێت لە تورکیا پێش چەند رۆژ بە نەخۆشی کۆرۆنا مرد، ئۆکسجینەکەی لەسەر لابراوە و زوو مراندوویانە، دووسەد ملیۆن دۆلاری لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە، زۆربەی پارەکانی لە بانک و ماڵ و موڵکەکانی لە تورکیایە، جارێکی تر ئەو پارانە بۆ کوردستان ناگەڕێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە