ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

ئاشكرا بوونی دوو خیانەت لە زاری بارزانیەوە (بۆ مێژوو)

Wednesday, 10.28.2020, 17:46

3323 بینراوە


بارزانی لە کتێبی بۆ مێژودا ئیعترافی لەسەر دوو روداو کردووە کە پێموایە بێ لێکۆڵینەوە دەچێتە قاڵبی خیانەتەوە

خیانەتی یەكەم: ماوەیەكی زۆر بوو لایەنگرانی (پ د ك) لەئاستی بەرز نكوڵیان دەكرد كە (تیلرسۆنی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا) نامەی ناردبێت. لەكتیبەكەی مەسعود بارزانی (بۆ مێژوو) (ل 94) بارزانی ئیعتراف دەكا و کە نامەکەی بۆ هاتووە، بەڵام بەئەنجومەنی ڕێفراندۆمی پیشان نەداوە ...

خیانەتی دووەم: بۆ یەكەم جارە مەسعود بارزانی لە دوای 16 ئۆکتۆبەر عئیتراف دەكات كە خۆی فەرمانی بە كشانەوەی هێزی پیشمەرگە کردووە بەرامبەر پێشڕەویەكانی حەشدی شەعبی لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر و ڕیفراندۆم.
(ل115 فەرمانم دەركردبەپاشەكشە كردنی پیشمەرگە ..)

ئایا ئێستا سەرانی ریفراندۆم لە دوای خوێندنەوەی ئیعتراف نامەکەی بارزانی کە ناوی لێناوە (بۆ مێژوو) دەڵێن چی و چۆن جوابی خەڵکی دەدەنەوە ؟!
دەبێ ئێستا بپرسین کێ خیانەتکاری 16ی ئۆکتۆبەرە بارزانی ؟! بێگومان بارزانی ....



(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 5/5)