بەراوردێک لە نێوان موسڵمانانی کوردستان و عیلمانییەکانی فەرەنسا

Wednesday, 28/10/2020, 17:55

5237 بینراوە


بەراورد کارییەک لە نێوان موسوڵمانانی کوردستان و ووڵاتی فەڕانسای عەلمـــــانی و ڕێژەی نوێژخوێنان و ڕێژەی مزگەوت و پەرستگا دینیەکانی موسوڵمانان .
چەندهەزار مزگەوت لەهەرێمی کوردستان هەیە؟
لە هەرێمی كوردستان پێنج هەزار و 473 مزگەوت هەیە و پێنج فەرزە نوێژیان تێدا دەكرێت، لەو رێژەیەدا سێ‌ هەزار و15 مزگەوت هەموو هەفتەیەك گوتاری هەینی لێ دەخوێنرێتەوە و بەشی زۆری مزگەوتەكانیش دەكەونە سنووری پارێزگای هەولێر.
لە فەڕانسا زیاتر لە ٢٧٠٠ مزگەوت هەیە و ٥ فەرزە نوێژی تێدا دەکرێت و ووتاری هەینیشی تؿدا دەخوێندرێت
ڕێژەی موسوڵمانی هەرێمی کوردستان مەزەندە دەکرێت بە ٣ ملیۆن و چوارسەد هەزار و لەو ڕێژەیەش تەنها ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار نوێژ خوێن هەیە ئەمە سەرەڕای هەبوونی ٣ حزبی سەرەکی ئیسلامی و چەند گروپێکی ږادیکاڵی و چەند گروپێکی میانڕەو
ڕێژەی موسوڵمانانی فەڕانسا مەزەندە دەکرێت بە ٦ ملیۆن موسوڵمان و لەو ڕێژەیە نزیکەی ٤ملیۆن کەس پراکتیکی دینی خۆیان دەکەن دەچنە مزگەوت و نوؿژدەکەن و بەشداری ووتاری هەینی دەکەن و لە سەدا ٣٤ یشیان لەو موسوڵمانانە مشروب خۆرن و پراکتیکی دینی ناکەن

یاساکان بۆ نوێژ و پراکتیکی دینی لە فەڕانسای سکۆلاری و کوردستانی دینی
لە کوردستان هەرکەس سەر بە بنەماڵە نەبێت و لە ئەوقافەوە ڕێگەی پینەدرابێت یا مەلایەکی سەر بە یەکێک لە ٣ حزبە سەرەکیەکەی کوردستان نەبێت بۆی نیە ووتار بە دڵی خۆی بڵێت ، یاخوود هەر نوێژخوێنێک گەر بێت زیاد لە کاتی خۆی لە مزگەوتتدا بمێنێتەوە سزا دەدرێت و تۆمەتی تیرۆرستی دەخرێتە پاڵ .

لە فەڕانسای لایسیتی (علمانی ) نوێژخوێن ئازادە هەرساتێک نوێژی خۆی لە مزگەوت بکات و ڕێ پێدراوە گەر لە مزگەوتیش بمێنێتەوە و لێرە ڕێکخراوی ئیسلامی فەڕانسی ڕۆڵی هەیە ووتاردان بە هەرزمانێک کەبیانەوێت دەتوانن تەنها لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەیودژ نەبێت و ووشەی ڕەزپەرستی و توندوتیژی تێدا بەکارنەیەت .

نوێژی بە کۆمەڵ لە فەڕانسا ڕێگە پیدراوە و تەنانەت بۆنە و جەژنەکانی موسوڵمانان ڕێگە پێدراوە .
تەنها یاسا کە سەپێندرابؿت بەسەر موسوڵمان و مسیحی و هەردیانەتێکی تر لە فەڕانسا دین بۆی نیە ڕۆڵی هەبێت لە بەڕێوبردنی ووڵات بۆیان نیە دەست وەربدەنە ئازادی تاک ، بۆیان نیە لە ناو بەڕێوبەرایەتیەکانی حکومەت نە ( صلیب ✝ ، نە حجاب ، نە کلێتەی سەری یەهودیەکان ) بەکار بهێندرێت و لە دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی حکومی ئەتوانێت پڕاکتیکی دینی خۆی بکات .
لە فەڕانسا ڕێگە نەگیراوە لە بەستنی حجاب و عگاڵ و پەچە و تەنانەت ڕێگە نەگیراوە لە لەبەرکردنی دزداشە و شتێکی نۆرماڵ و ئاساییە و قەدەغە نیە ، لە کوردستان ڕێگە نەگیراوە بەڵام عەیبەیە 
گرنگترین یاسا لە فەڕانسا یاسای ڕەگەزپەرستی و جیاکارییە
گەر بؿت و موسوڵمانؿک لە کارگەیەک یا کۆمپانیایەکی گەروە ڕەگەزپەرستی بەرامبەر بەکارهێندراو بیسەلمێنێت ئەوا خاوەنی کارگەکە لە ٢٠ هەزار یۆرۆ تا ٣٠ هەزار یۆرۆ غەرامە دەکرێت و ٣ ساڵ سجنیش دەکرێت .

یاسای دووهەم بۆ کەسانی ئاسایی گەر بێت و ڕەگەزپەرستی بەکار بهێنن بۆ نموونە لەسەر شەقام کەسؿک ڕەگەزپەرستی بەکار بهێنێت لەگەڵمدا ئەوا گەر شکات بکەم ڕاستەوخۆ (٧٥٠) یۆرۆ غەرامەی ئەو کەسە دەکرێت و ٦ مانگیش زیندانی دەکرؿت و هەندێک کات بە پێی ڕێژەی ڕەگەزپەرستیەکەی بۆی زیاددەکرێت .

یاسای سێهەم : هەرکەسێک گروپێکی ڕەگەزپەرستی درووست بکات یاخوود کاری هاندان بێت بۆ ڕەگەزپەرستی و درە سامی ئەوا بە پێی یاسای فەڕانسی ئەو کەسە بڕی ١٥٠٠ یۆرۆ غەرامە دەکرێت و گەر بە ئاشکرا و لەسەر شەقام ئەو کارەی کرد ئەوا غەرامەکەی دەبێتە ٤٥ هەزار یۆرۆ .
یاسای حجاب لە ووڵاتی فەڕانسا
لە ووڵاتی فەڕانسا حجاب لە دەرەوەی فەرمانگە ڕەسمیەکانی حکومەت قەدەغە نیە ، بەڵام لە خوێندنگاکانی (سەرەتای ، ناوەندی ، دواناوەندی ) قەدەغەیە ئەویش بۆ دوو چین واتە مامۆستا و خوێندکار ، ئەگین لە زانکۆکانیش حجاب قەدەغە نیە و تەنانەت لە خوؿندنگاکانی سەرەتای و ناوەندی و دوا ناوەندی دایکی خوؿندگار یا کەس و کاری خوێندگار کە خوێندگار دەگەیەننە خوؿندنگەکە قەدەغە نیە بۆیان کە حجاب ببەستن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە