ئیزەدییەکان دەبێ بڕیاری مێژوویی بدەن

Saturday, 31/10/2020, 20:31

2931 بینراوە


بناغەی ژیانی بنەماڵەی بارزانی لە سەر درۆوخەیانەت وخۆپاراستنی خۆیان بونیاد نراوە.تائیڕە بۆ مانەوەی خۆیان هیچ کارێکی قڕێژ نەماوە نەیکەن.جگە لە چارەسەریی دۆزی کورد بیر لە تەواوی رێگاورێبازەکانی دووژمن خوازانە دەکەنەوە.دەڵێن:رەچەڵەکیان دەگەڕێتەوەتە بۆ رەگەزیی مەغولەکان،من پێموایە ئەو بۆ چونە وەراست گەڕآوە.
بۆ مێژووی هەرسەرکردەیەک ورێکخراوەیەکی سیاسی تاریفی تابەت بە خۆی دەکرێ بۆ دەست نیشآن بکەی ،بۆ بنەماڵەی پێویستە ساڵی ٢٠١٤ بکرێتە یەکێك لە سەردەمە خەیانەتەکانی ئەو بنەماڵەی.لەوساڵەدابووکە چەکدارەکانی سەر بەبنەماڵەی بارزانی زۆر سەرشۆڕانە شەنگال وئیزەدیەکانیان جێ هێشت،بۆ ئەو تڕاژیدیایە راستەوخۆ دەستی ئەردۆغانی تێدایە!ئێستیش لە سەر کەیسی ئیزەدیەکان خەریکی ساتوسەودای قڕێژیی سیاسین دەگەڵ کازمی.
بۆ بنەماڵەی بارزانی هیچ گرینگ نییە کە شەنگال وتەواوی کوردستانیش بداتەوە بە بەغدا،زۆر باش دەزانێ ئەگەرئەو جار چەکدارەکانی بگەرێنەوە شەنگال خەڵک تەنیا بە تف چاویان کوێردەکەن.چون لە بیریانە چۆن بە تەنیا هێشترانەوە.ژان ودەردیی ئەو بنەماڵەیە سیستمی خۆ بەڕێوەبەریی شەنگالە،لەوسیستمەدا سەرۆک عەشیرە رێگای پێنادرێ بۆ خۆی بە فڕؤکەی تایبەتی سەفەربکاوخەڵکیش گیرفانی بەتاڵ بێ.
ئەگەرپیلان وبەرنامەی بنەماڵەی بارزانی بۆ لە دەستدانی شەنگال ورادەستکردنەوەی بە بەغدا سەربگرێ وچەکدارەکانی ئەو بنەماڵەیە بگەڕێنەوە شەنگال،ئیدی شەنگال،شەنگالی جاران نییە،جگە لە هێزیی پاراستنی خۆیان زۆرینەی خەڵكی شەنگال بە وردودرشتیەوە دەبێ بەداروبەرد رووبەڕووی چەکدارەکانی مەسعود بارزانی ببنەوە.نابێ رێگا بدرێ فەرمانێکی دیکە لە سەر شەنگالیەکان پێک بێ.ئیدی ئەو دەوەرە فێریی خۆ بەڕێوە بەری بووە بۆ خۆی توانای بڕیاردەرکردنی وەرگرتوە.
مرۆڤ ئەگەر چاو بە سەررابوردووی بنەماڵەی بارزانیدا دەخشێنێ بە ڕآشکاوی دەروەکەوێ کە ئەو بنەماڵەی بۆ سەرکەوتنی پیلانە چەپەڵەکانیان داییک پەنایان بردۆتە دووژمن بە دژی بەشێکی دیکەی کوردستان تا بۆ مانەوەی خۆیان رێگەر بن لە سەرکەوتنی بەشیک لەوڵات.ئێستێش خۆیان دەباوەشی کەسێکی وەک کازمی هاویشتوە تا پرسی خۆبەرێوەبەریی شەنگال لە ناوبەرن!
بنەماڵەی بارزانی بە فیتی ئەردۆغان رێگایان بۆ هاتنی داعش خۆش کرد.رێكخراوەی داعش وەک هێزێکی ترۆریستیی دەستنیشآن کراوەلە جیهاندا،شەریکی هەری گەورەی ئەو هێزەش بەرپرسانی بنەماڵەی بارزانین،ئەبووبەکر بەغدادی چەندە تاوانبارە،مەسعود بارزانیش رێک بە رادەی بەغدادی تاوانبارە لە کوشتاری ئیزەدیەکان.ئەو بۆچونەش رەمەکیی نییە بەڵگەکان لە بەرچاوانن.

کام لایەن دەبێ بڕیار بدەن؟

لە رێککەوتی ١/١٠/٢٠٢٠ رێککەوتن نامەیەکی یەکلایەنە لە نێوان دەسەڵاتدارانی شآری هەولێرو وبەغدا ئیزاکرا!بە بێئەوەی هیچ پرسێک بە دانیشتوانی شەنگال بکرێ وئیزەدیەکانی لێ ئاگادار بکرێتەوە.من هیچ گومان لەو واژۆیە نیە کە بە فیتی مەسعود بارزانی کراوە .دان و سانێکە وەک مامڵەیەکی بە رواڵەت سیاسیی لە نێوان کازمی وبارزانی کە گۆیا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو حەول دەدرێ کە لە باشووری کوردستان دەنگ بۆ کازمی کۆبکرێتەوە! هەروەها:
لە رێککەوتی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ بە ئاگاداریی ئەردۆغان وبارزانی وداعش هێرشێکی دڕندانەی سێ قۆڵی کرایە سەر شەنگال وکۆمەڵكوژیەکی دڕندانەیان لە گەلی ئیزەدی بەڕێوە برد!
سەیرە! لە هەردووک رێککەوتنەدا هیچ پرسێک بە گەلی ئیزەدی نەکراوە!ئەو خاکە خەڵكی لێدەژی،ئەو خەڵکەش خاوەنبڕیاری خۆیانن،لە هیچ کوێی دونیادا هیچ دەسەڵاتێک یەک لایەنە بۆچآرە نووسی نەتەوەیەک بەو جۆرە بڕیار نادا!لە نێوان سێ لایەنی دژەکورد لایەنێک خۆی بە کورد دەزانێ! خۆی وەک خەباتکارێکی کورد بۆ رزگاریی کورد بە کورد ناساندوە!ئەردۆغان وداعش دۆستی کورد نین،خۆ بنەماڵەی بارزانی خۆیان بەکورد دەزانن.بۆیە لەپێش ئەوەی داعش بگاتە شەنگال،چەکدارەکانی بارزانی ڕایانکردوبوونە هۆی کۆمەڵكوژیی ئیزەدیەکان!ئەگەر قەرار بێ دادگایەکی ناونەتەوەیی بۆ کۆمەڵکوژیی ئیزەدیەکان پێک بێ،تاوانباری سەرەکی مەسعود بارزانییە کە دەبێ بە پێی یاسا سزابدرێ.
داستانی ژیانی مەسعودبارزانی وکەسە نزیکەکانی وێنەی ئەو کەرەی لێهاتووە کە بە تۆپینیی خۆی وزەرەری خاوەنەکەی خۆشحاڵ دەبن.ئەوە سرووشتی ژیاننامەی ئەو بنەماڵەیەیە.لە رادەستکردنەوەی شەنگال بۆ بەغدا نەکورد رۆلێکی ئەوتۆی لە دەستدا دەمێنێ ونە بنەماڵەی بارزانی هیچ قازانجێکی لێ دەکەن.تەنیاغەرەزوبوغزیی شەخسیی مەسعودبارزانییە لە ئاست خۆسەریی گەلی ئیزەدی.
گرینگ ئەوەیە کە گەلی ئیزەدی وگەلانی دیکەی کە دەگەڵ ئەوان دەژین،دەبێ بڕیاریی سەرەکی بدەن.بێ گومان ئەو کارە هاسان نییە بەڵام ئەوە تێکۆشآنێکە بۆ گەیشتن بە ئازادی ودێمۆکڕاسی،ئەو سیستمەی کە لەلایان بنەماڵەی بارزانی قاچاغە!چون فێڕن بە شێوەیە عەشیرەگەریی ودەرەبەگیی ژیانی رۆژانەیان تێپەڕێنن.لەو ناوەدا زۆرترین خزمەت چەکداری کۆیلە کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە پێیان دەکەن.
فەرمانی ٧٣ لە سەر ئیزەدیەکان لەسەردەستی ئەردۆغان وبارزانی پێکهات.فەرمانی ٧٤یش هەرلەسەر دەستی ئەردۆغان وبارزانی لەسەرئیزەدیەکان خەریکە پێکبێ!

نۆکەریی بە بەژن وباڵای بنەماڵەی بارزانی بڕاوە!

نۆکەر،هەرنۆکەرە،جا هی شای ئێران بووبێ یانژی هی کوردکوژێکی وەک ئەردۆغان.مەلامستەفای بابی مەسعود بۆ ئەوەی نۆکەرایەتیی خۆی بۆ شآی ئێڕان ئیسپات بکا،قەولی پێداشۆرشگێڕەکانی ساڵی ٤٦و٤٧ رادەستی شآی ئیڕان بکا!وێنەی قیادەمووەقەتی کوڕی،ئەوکارەشی کرد وسەرهەڵدانەکەشی بەرەو خامۆشیی برد!
بۆ پرسی شەنگالیش هەر ئێستێ بە فیتی ئەردۆغان مەسعود بارزانی بە مەرجێک دەگەڵ بەغدا سازاوە کە ٢٥٠٠ کەس لە پیاوەکانی وئەندامانی کۆیلەی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی شەنگال بنێرێتە شەنگال،لە هامانکاتیشدا دەبێ مووچەی ئەو ٢٥٠٠ کەسەش بەغدا بیدا!ئاخر لە کوێی دونیادا شتی ئاوا بینراوە!؟ئەوانە دوای ئەوەی ئەو نەهامەتیان بە سەرگەلی ئیزەدی هێنا،چۆن لە ڕوویان هەڵدێ بگەرێنەوە شەنگال؟
ئەردۆغان وبنەماڵەی بارزانی لە ئیزەدیەکان ناترسن.ئەوەی کە لێی دەترسن ئەو سیستمەی کە پێی دەگووترێ خۆبەرێوەبەریی.بەتایبەت مەسعود بارزانی زڕاوی لەو سیستمە چووە ودەڵێ: نەکابۆ شآرەکانی دیکەی باشووری کوردستان پەرە بستێنێ.هەربۆیەشە لە رۆژئاوای کوردستانیش دووقۆڵی دەگەڵ ئەردۆغان /ئە،نە،کە،کەسە/ یان لەوێش قووت کردۆتەوە تا کورد توانای ئەوەی نەبێ بۆ خۆی،خۆی بەرێوەبەرێ!ئەوەیە رەمزوڕازی ژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی،هەرچی دووژمنی کوردە،دۆستی بنەماڵەی بارزانیە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە