جۆرەکانی پارتی بوون

Saturday, 31/10/2020, 20:44

2463 بینراوە


بارزانییەکان کە خۆیان بە باڵادەسترینی ئەم پارتە دادەنێن دەسەڵات و دارای و هەموو فەرمانەکان ئەمان دەری دەکەن و کەس بۆی نیە هیچ شتێک بەبی فەرمانی ئەمان بکات وە بەهیچ شێوەیەک نابێت ڕەخنەیان لێبگیردرێت و رەتکردنەوەی قسەی ئەمان هێڵی سورە
پارتیەکانی هەولێر و دهۆک کە ئەمانە تا ڕادەیەک بە پارتی بوونی ناوەند دادەنرێت کە ئیشی ئەمانە ڕەنج دەکیشن بۆ بنەماڵەی بارزانییەکان
لە بەرامبەردا بەشتێکی کەم رازین و پاراستن و پارێزگاری کردنی ئەم بنەماڵەیە لە ئەستۆ دەگرن
سۆرانییەکانی سلیمانی و دەوروبەری کە ئەمانە لە دوولاوە زەرەر مەندن و نابنە هیچ تەنیا وەک مۆزەفێک بەکاریان دێنن کە ئەویش خۆیان دەبیننەوە لە چەند پلەیەک یەکەم ئەو کەسانەی کە تۆزی ئاستی ڕۆشنبیریان تا ڕادەیەک بەرزە وەک دەزگایەی بەکاریان دێنن بۆ مەبەستی داپۆشینی عەیبەکانیان یان بۆ قسە ووتن بەو کەسانەی کە لەو ناوچەی ژێر دەستی بارزانییەکاندا نین وە یان بیانەوێت رەخنەیان لێبگرن
ئەم کەسانە بەکاردێنن
پلەی دووەم کە ئەمانە زیاتر وەک پێشکەشکارێک بەکاریان دێنن ئەگەر سەیری ڕاگەیاندنەکانیان بکەیت
زۆربەیان سەر بەم ناوچەیەن ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە خۆیان ئاستی ڕۆشنبیرییان نیە و تەنانەت نازانن دوو قسەی جوان بۆ خەڵکی بکەن

جۆرێکی تری پارتی بوون هەیەکە ئەمانە 

کەسانێکن پارتی نین و لە حیزبێکی ترن بەڵام خزمەت بە پارتی دەکەن چۆن ؟ ئەم کۆمەڵەیە لە حیزێکن بۆ مەبەست و خواستی خۆی هەوڵی خۆ بردەپێشەوە و پەرە دان بۆ کورسی دەسەڵات و بازرگانییەکەی لە حیزبێکی ترەوە باز دەداتە ئەم پارتە و بەهەموو شێوەیەک پشتگیریان دەکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە