خەونی لێسەندنەوەی ناوی پاشای کوردستان لە شێخی حەفیدەوە بۆ بنەماڵەی بارزانی

Saturday, 31/10/2020, 21:49

5379 بینراوە


"خەونێک کە ماڵی بارزانی وەک مۆتەکەیەک لەسەر سگنیانە، ئەوەیە کە نازناوی پاشایەتی لە شیخ مەحموودی حەفیدەوە بگوازنەوە بۆ بنەماڵەی بارزانی، هەوڵ دەدەن هەرچۆنیک بێت ئەو ناو مەکانەیە لە بنەماڵەی حەفید بسەننەوە و خۆیان بە شیاوی ئەو نازناوە بزانن و بیکەن بە موڵکی ئال بارزان"
هەموو کورد ئەو ڕاستیە دەزانن بارزانیەکان خۆیان لە هەموو بنەماڵەکانی تر لا پیرۆزتر و گەورەترە، بەگشتی دەتوانی ئەو نەخۆشی بە زل زانینە لە تێکڕای نەوەکانی مەلا مستەفادا ببینی لە کاتی دیدارە ناوخۆییەکانیاندا یا کۆبونەوە حیزبەیکانی پارتەکەیاندا.
زانستی دەروون زانی، سەلماندوویەتی ئەوانەی رۆحی خۆبەزلزانیان تیادایە، کەسانێکن ناو و ناوبانگیان لە ڕێگەی شوهرەتی بنەماڵە وعەشرەت و ناوچەوە بڵاو بۆتەوە و باسراون، جا ئەمانە زۆرێکیان بەهۆی کەمی توانا و زانست و شارەزاییانەوە، هەمیشە هەوڵ دەدەن دوور لە کۆمەڵگا بن و کەمتر قسە بکەن، لە کاتی قسە کردنیشدا گوێگری بە توانا هەست بەو نەقسە دەروونیە دەکات کە ئەم چینە گیرۆدە بوون.
ئەمانە زۆر جار بۆ خۆدەرخستن و گەورەبوونی خۆیان، هەوڵ دەدەن زیاتر کەسانی گوێگر، بە کەسە ناودارەکانی بنەماڵەکەیانەوە سەرقاڵ بکەن ، زیاتر لەسەر خۆیانو تواناکانی خۆیان! تا تەرکیزی بینەر و گوێگر لەسەر خۆیان لابدەن.
هەمیشە خۆیان دەخانە بازنەی کەسانی تری بنەماڵکەیانەوە، تاکە هۆکار ئەوەیە بۆخۆی کەسێکی کەم توانا و کەم زانایە وهیچ لە بارانەبوو و ناکامڵە.
بە کورتی ئەمانە هیندەی سەرقاڵ و گیرۆدەی میژووی رابردوون، چارەکی ئەوە لەسەر ئیستای خۆیان و داهاتوو قسە و باسیان نییە!
نەوەکانی بارزانی لەم جۆرەن، بزانە هیندە خۆیان و چوادەوریان و حیزبەکەیان بە عەبدول السلامی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزان و مەلا مستەفای بارزنەوە سەقاڵ کردووە و، دەیکەنە باس وخواس بۆ دۆست و نەیارەکانیان و بەشان و باڵ ئازایەتی و قارەمانیەتی و زیرەکیاندا هەڵدەدەن، بە چارەکی ئەوە نایانەوێت لەسەر ئەو کەسانە قسە بکەن کە تا هەنووکە لە ژیاندان و خەڵک شارەزایی تەواوی لەسەریان هەیە و مامەڵەی رۆژانەیان لەگەڵیاندا هەیە. رۆژانە نەوەکانی بارزانی دەبینێ کە چەند بێ تواناو بێ ئەرزش و هیچ لەبارا نەبوون کاتێک کە دێنە سەر تەلەفزیۆنەکان و خیتاب و لێدوان دەدەن.
زۆرینەی کۆمەڵگاکان، هێندە سەرقاڵی زانین و زانیاری نوییە و ڕیسێرچ لەسەر نوێگەرایەتی دەکات، ناجن سەرقاڵی پووچگەرایی و چیرۆک و حکایەتی دەماو دەم گێڕانەوە بن، کۆمەڵگا کاری بەوە نییە نیوتن و فارابی و ئەرخەمێدس کێن و چینا کردووە، بۆیە زیاتر مەبەستیان زانینی زانستی سەردەمە و کاریان بە سیستەم و تەکنۆلۆژیا و زانستی ئەمرۆ هەیە، نە ک سەد ساڵ پێش ئیستا.
جا ماڵی بارزانی لەبەر ئەوە خۆیان و دەوروپشتەکەیان بە ڕابردووە سەرقاڵ دەکەن و، ئەوانە دەکەن بە کاریزما و بلیمەت، چونکە خەڵک کاتی نییە بگەڕێتەوە سەر ژیانیان، گەر شتێکیش نووسرابێت زۆر جار ترش و خوێی پێوە کراوە. بەمەبەست کاراکتەوەکە گەورە کراوە.
هەرچی کاری چاکە و فەزیلە و بلیمەتیە خراوەتە پاڵی و، هەرچی کارە شەیتانی و ئەهریمەنە و خراپەکاریەکانە خراوەتە پاڵ نەیارەکانیان.
ماڵباتی بارزانی ، هەمیشە هەوڵ دەدەن بە زۆر بێت یا بە شەڕ بێت، ببنە برا گەورەی چواردەورەکەیان، پییان نەنگیە یا کەم سەیرکردنە، گەر کەسێکی تر لە بری ئەمان خاوەن بریار و دەسەڵات و بەرپرس بێت لە ووڵاتدا و براگەرەیەتی بکات.
ئەوان حەفتا ساڵ پێش ئیستا خەڵکیان بە شیعاری " پێشڕەوی کورد پارتیە، سەرۆکمان بارزانیە" کوردیان گۆش دەکرد، دەمێکە خەریکن دەست و پەنجەی گەلی کوردی لەگەڵدا نەرم بکەن و بنەماڵی بارزانی بە برا گەورەی هەمووان قەبوڵ بکرێت.
دوو نموونە باس دەکەم لەسەر هەوڵ دانی بە بەرنامە بۆ هەوڵی گەورە کردن و زاڵ بوونی و هەیمەنەتی ماڵی بارزانی بەسەر کوردەوە:
فەرهاد پیر باڵ کە ماوەیەک هەر کەدەمی دەکردەوە دەیگووت: " قوربانی کاک مەسعودی بم ئەو بابی هەمووانە"!
پێش ریفراندۆم بە ئیعازی ماڵی بارزانی، هەوڵی نووسینی پەرتوکێکی دا و، دواتر وەک پرۆژەیەک پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستانی بکات و بیخەنە بەرنامەی کارەوە.
لە چاوپیکەوتنێکدا باسی ئەوەی کرد، کە ئێمە وەک نەتەوەی کورد پێوستمان بە پاشایەک هەیە، تا بە پارێزگاریمان لێ بکات، ئەو کەسەش شیاوی پاشایەتی بێت، دەبێت لەنێو خودی خانەوادەی بارزانیەکان بێت، چونکە ئەوان شیاوی ئەو دەسەڵاتەن و بابی هەمووان کاک مەسعودی رۆحم بە قوربانی بێت شیاوی ئەو پۆستەیە!
( بۆ ئەم قسانە بەگڕێنەوە چاوپیکەوتنەکانی فەرهاد پیرباڵ لە تەلەفزیۆنی ڕووداو کە ڕێبوار کەریم پیشکەشکاری بەرنامەی کەوانەی سوور لەگەڵیدا ئەنجامی داون )
نموونەی ووڵاتانی ناوچەکە و عەرەبی هێنایەوە، کە بە هۆی هەبوونی پاشا و پاشایەتیەوە ، شوێن پێی خۆیان قایم کردووە و دواتر بوون بە خاوەنی کیان و دەوڵەتی خۆیان.
بۆیە ئێمەش وەک کورد پێوستمان بە پاشایەک هەیە، مەسعود بارزانی و بنەماڵەی بارزانی باشترین بژاردەن کە گەلی کورد وەک پاشای خۆیان دەنگی پێ بدەن و قەبوڵیان بێت.
ئەوە بوو کارەساتی 17 شوباتی ساڵی 2011 فەشەلی بە خەونەکەی بارزانی هێنا، ئیتر تێگەیشت کە ئیستا کاتێکی گونجاو و لەبار نییە بۆ خەون ومەرامەکانیان، خەڵکی کوردستان زۆرینەیان رژانە سەرشەقام دژی دەسەڵات و حوکمڕانی، بەر دەرکی سەرای سلیمانی کرا بە مەیدانی ئازادی و لەهەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە ، پۆل پۆل خەڵک سەردانی دەکردن بۆ پشتیوانی. زۆرینەی هوتافەکانیش دژ بە قۆرغکردنی دەسەڵات بوو لەلایەن ماڵی بارزانییەوە.
ئەو کاتە فەرهاد پیرباڵیان لە هەولێرەوە نارد بۆ سلیمانی، بۆ مەیدانی ئازادی.
تا بە جۆریک لە جۆرەکان بتوانێت ئاراستەی خەڵک نارازی بگۆڕێت، بەڵام خەڵک زۆر هووشیارتر بوو لە فەرهاد و لە ماڵی بارزانی، هەر زوو لە سەردانەکەی فەرهاد گەیشتن. کە لە ژێرەوە هەوڵی ئەوە دەدا بارزانی بۆ پاشایەتی دەستنیشان بکرێت، خەڵکی کوردستانیش هەموو تەنگەژە و نەهامەتیەکان لەژێر سەری بارزانیدا دەبینن، تاوانباری سەرەکی ژیان و گوزەران و برسیەتی و نائارامی و پشتیوانی گەندەڵکاران، هەموو لە خودی بارزانیدا دەبیننەوە، بە حوکمی ئەوەی دەسەڵاتی ڕەهای کوردستان و سەرۆکی هەرێمەکەشە و زۆرینەی ڕەهای حوکمەت و پەرلەمانیش لەژێر هەیمەنەتی ئەو بنەماڵەیەدایە...
بۆیە ئەو کات خەڵک بە فەرهاد پیرباڵیان ووت: " بەخێر نەهاتی و پشتیوانی تۆی جاسووسمان ناوێت"! دەم و لەوست بەر تاکە قۆنەرەی خەڵک نارازی دەدەین، گەر بەپەلە نەگەڕێیتەوە بۆ دیوەخانەکەی ئەو کەسەی تۆی ناردووە بۆ ئێرە...
ئەوە بوو ئیتر دۆسیەی فەرهاد و باشایەتی بارزانی کۆتایی هات لە ڕێگەی فەرها د پیرباڵەوە و دواتر فەرهاد بە پلانی پاراستن لە هولێر سووک کراو و چەند جارێک شەق کاری کراو و زیندانی کرا لە بری پاداشت و خەڵاتی ماڵی بارزانی بۆ فەرهاد کەوتنە تڕۆ کردنی و بە شێت و خەڵافاو ناویان دەبرد!.

دوای ماوەیەک لە دامرکانەوەی خەڵک ناڕازی، دووبارە هەوڵ درا، ئەم جارە لە ڕێگەی کۆی تەواوی گشتی حزبەکانی کوردستانەوە، بە بیانووی ئەوەی چۆن شیعە لە عێراق دا سیسستانی هەیە، کوردیش پێویستی بە مەرجەعێکە و بۆ هەموو کێشەکان بگەڕێینەوە لای ئەو سیستانیە کوردە و خاوەن دوا بڕیار هەر خۆی بێت!
ھەوڵەکانی پارتی ئەم جارە لە ڕێگەی پرژەیەکی زۆر جیاوازترەوە بوو، هەوڵیان دەدا لە پەرلەمان وەک یاسایەک بیچەسپێنن کە دوا بڕیار بۆ ماڵی بارزانیە و کەس لەسەر و ئەوانەوە نییە بە پەرلەمانی کوردستانیشەوە!
بە بیانووی کۆبوونەوە و دروست کردنی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان، پرۆژەیەکیان ئامادە کرد و ناویان لێنا : ( پڕۆژەی ڕێگای ئەنجومەنی بالای بەرژەوەندیە بالاکانی ھەرێم ) ، بە فڕت و فێل زۆر لە بەرپرسە باڵاکانی حزبەکانی تریان قەناعەت پێ هینابوو ، هەندێ کەسیان بە هەڕەشەی ئەوەی گەر هاوکاری پرۆژەکە نەبێت ئەوە فایلی بەدڕەوشتیان بە تۆمارکراوی هەیە و بڵآوی دەکەنەوە، بۆیە هەندی بەو جۆرە لە پرۆژەکەوە گلابوون!
لەگەڵ زۆرینەی لایه نە سیاسیەکانی کوردستان، دەستکرا بە گفتووگۆ، پارتی لە ڕێگەی فازیل میرانی وەک نوینەری بارزانی سەردان و کۆبوونەوەی لەگەڵ هەموو حزبەکانی کوردستاندا دەست پێ کرد و ڕێگەی خۆش دەکرد بە ناوی ئاشتەوانی گشتیەوە هێواش هێواش دەست بەرن بۆ کارکردن لەسەر مەرجەعیەتی بارزانی.
سەرەتا ویستیان مەسعود بارزانی لە ڕێگەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردساتنەوە فوو پیا بکەن، وا لە خەڵکی بگەیەنن ئەوە بەس بارزانیە دەتوانێ کوردستان بگەیەنێتە کەناری ئارام و، ڕابەرایەتی ئەو ئەرکە قورسەی سەربەخۆیی گەلی کورد لە ئەستۆ بگرێت. تەنها بارزانی توانای هەیە کە کوردستان سەربەخۆ بکات و بیکا بە دەوڵەت.
هەموو زلهیزەکانی جیهان ڕوویان لە بارزانیە و بێ بڕیاری بارزانی کەس لە ناوچەکەدا ناتوانێت جووڵەیەکە بکات، بارزانی بەڕادەیەک بەهێزە کە دەوڵەتێکی زەبەلاحی وەک تورکیای ئەندامی ناتۆ، ناتوانێت لەبەردەم بارزانیدا بوەستێت، گەر دژی بڕیارەکانی بارزانی بوەستێت شوینیک نامنێت بە ناوی ووڵاتی تورکیاوە!
دوور نییە پارچە نەکرێت، بۆیە بارزانی هیندە بەهێزە و پشتیوانی هەیە کە جێگەی گوومان نییە، خەڵکی کوردستان ئەبێت لەم ڕاستیە تێبگەن و بزانن کە خاوەنی چ سەرکردەیەکی گەورەی مەیدانین !.
ڕیفراندۆم دەستی پێ کرد، دوای دەنگدان بارزانی نەیتوانی رۆڵی ئازایەتی وەک سەرکردەیەکی جەربەزە بگێڕێت و تورکیاش هاتە سەرخەت و هەندی سوکایەتی و قسەی بازاڕی کە لە دەمی ئەرۆغانەوە بەرامبەر مە سعود بارزانی کرا، ووتی: مەسعود تۆ چیت، ئیستاش من مانگانە پارە بە تۆ و هێزەکەت دەدەم! بەس هیچ ڕەدیکی بارزانی نەبوو، وە کەسیش نەیبینی تورکیا پاڕچە پارچە بکرێ!
ئەوە بوو ماوەیەکی زۆر دەنگ و ڕەنگی نەما، هەتا زۆر کەس دیعایەی ئەوەیان دەکرد کە تووشی جەڵتەی دەماغ بووە و حاڵی خراپە، ووردە ووردە کە پرۆسەی ریفراندۆم هێور و ئارام بوەوە، نێچیرەوان بارزانی برازا و زاوای خۆی لە ژێرەوە نارد بۆ بەغداد و پەشیمانی خۆیان لە دەنگدان بۆ سەربەخۆیی بە عەرەبەکان گەیاند، گووتیان پرۆژەکە ڕادەوە ستێنین و ئێمە مەسەلەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق نەمانکردووە. دواتریش خۆشی جلە کوردی و جامانە سوورەکەی کە هەمیشە وەک شانازی باسی دەکا، لە بەری خۆی داکەند و بە چاکەت و پانتۆڵێکەوە خۆی گەیاندە بەغداد و عوزر خوایی هێنایەوە. بەڵام عەرەبەکان قەناعەتیان بە عوزرەکەی نەبوون داوایان کرد کە دەبێت تۆ لە پۆستی سەرۆکایەتی هەریم نەمێنیت، ئنجا لیت خۆش دەبین!
جا دواتر هەڕەشە لە مەسعود بارزانی کرا، کە دەبێت بەیاننامەیەک دەربکات و دەستبەرداری پۆستەکەی بێت، ئەوە بوو بە ناوی بارزانیەوە بەیانێک دەرکرا کە دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتی هەریم دەبێت، کە پێشتر دەیانگووت ، مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەریمدا دەمینێتەوە تا جاڕدانی سەرەبەخۆیی کوردستانی گەورەو یەکگرتنی هەرچوار پارچە!
( بۆئەم قسانە بگەڕێنەوە قسەکانی سەرۆ قادری ڕاوێژکاری بارزانی لە کاتی بانگەشەی ڕیفراندۆم )
ئەوە بوودواتریش، فازیل میرانی نوینەری مەسعود بارزانیش هاتە سەر خەت، لەسەر کەناڵە عەرەبیەکان ووتی ئێمە شانازی بە عێراقی بوونی خۆمانەوە دەکەین و هەر وەک عێراقی دەمێنینەوە.
بەم شێوەیەش کە شکستی بارزانی تەواو لای خەڵک ئاشکرا بوو لە ڕیفراندۆمدا، ئیتر پڕۆژەی دروست کردنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەرژەوەندیە باڵاکانی ھەرێمیش کۆتایی پێهات، کە بە نیاز بوون بارزانی لە سەرۆکایەتی هەریمەوە بگوێزنەوە بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان و بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی کوردستان و بیکەن بە مەرجەعی نەتەوەی کورد.
ماڵی بارزانی خەونی گەورەیی و کوێخایەتیان هەر لە ناخدا بەردەوامە ولە ئامانجە سەرەکیەکانیانە.
بنەماڵەی بارزانی ماوەیەکی تر بە دڵنیایەوە کە کەمێک کێشەکان ئارام ببنەوە و وەزعەکە لەباربێت، پرۆژەی سێهەم بە پلانیکی جیاوازتر دەست پێدەکەن بۆ دووابرە هەوڵدان و دەسەلات و هەیمەنتی بنەماڵەی بارزانی بەسەر تەواوی وکوردستاندا.
تەنها مەبەست و ئامانج لێی ئەوەیە کورد بە هەموو پارت و گروپ و ڕێکخراوەکانیانەوە لەژێر ئاڵای ماڵی بارزانیدا کۆ بکرینەوە، هەر وەک چۆن کاتی خۆی مەلا مستەفای بارزان ماوەیەک ئەو رۆڵەی بینیوە، ئیستاش خەون و خولیا و مەراقیانە، ئەو دەستکەوتەی سەردەمی بارزانی باوک بگەڕێننەوە بۆ نەوەکانی بارزانی !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە