عەبابەیلێ مەحفوزمانکەی

Tuesday, 03/11/2020, 21:38

5093 بینراوە


ساڵی 1992 مەدام میتیران ،خانمی یەکەمی فەرەنسا لەو کاتەی کوردستان تەوق درابوو بەچەندین گەمارۆ، لەسەردانێکی بوێرانە و جوامێرانەدا هاتە هەڵەبجە و وویستی پشتیوانی گەلی فەرەنسا بۆ کورد بەگشتی و خەڵکی کیمیا بارانکراوی دەستی ڕژێمی بەعسی ڕەگەزپەرستی عەرەبی وئیسلامی ، دەرببڕێ، لەو کاتەدا و بەفیتی دوژمنانی کورد و لەناویاندا ، ئیسلامی سیاسی لەڕێگای ئۆتۆمۆبیلێکی بومب ڕێژکراو وویستیان تیرۆری بکەن.
مەدام میتیران تاکە کەسێك بوو لەو کاتەدا بیری لای ئازار و ناسۆری کوردان بوو، تەنها عەرەبێك وەیان ئیسلامێك ئەو کارەی نەکرد کە ئەو کردی و ئەوەندەی نەمابوو، تیا بچێ. ئەو و گەلی فەرەنسا لە مێژە لەخەمی کورد و دۆزە ڕەواکەی ،هەوڵیان دا کورد بپارێزن.. ئەو و گەلی فەرەنسا توانیان هێڵی دژە فڕینی هێڵێ 36 بەسەر فڕۆکەکانی عێراقدا، بسەپێنن و نەیەڵن چیتر کورد جارێکی تر گازی خەردەل و سیانید، بچێژن.
هەموو ئەو هەوڵ و خەباتە دیبلۆماسیانەی خودی مەدام میتیران و گەلی فەرەنسا لێرەدا کۆتایی نەهات و وویستیان دەوڵەوتێك بۆ کورد ، پێشنیار بکەن. کەچی زۆڵێکی بێ ئابڕووی وەك خاڵی مەسعود بارزانی (ووشیار زێباری)، هەر وەك نەریتی قێزەوەنی بنەماڵەی بارزانی خیانەتکار، هەر زوو ئەو نهێنێ و دۆسیە گرنگەی لەسەر سینیەکی ئاڵتوونی، پێشکەش بە تورکیا کرد و جارێکی تر پایەیەك لە پایەکانی ئەو دەوڵەوتەی خەونی هەموو کوردێکە، ڕوخاند.
هەنووکە خەڵکی هەڵەبجە لەباتی لانی کەم هاوخەمی خۆیان بۆ گەلی فەرەنسا دەرببڕن کاتێ ئەو ووڵاتە دووچاری هێرشی تیرۆر بۆتەوە، ئەمان لێرەوە داکۆکی لە تیرۆر ئەکەن. 
گەلۆ لام سەیرە میلەتێ ئەوەندە بێ غەم بێ لەئاست ئەو هەموو کووشتار و کارە تیرۆریانەی هێزە ئیسلامیەکان کردویانە دەرهەق بەم ناوچەیە و کەچی هیچ وانەیەك فێر نەبوون؟!
ئەمە چ خەڵکێکە عەبابەیلێ دێت و کووشتاریان ئەکا و نێرینەیان لەبن دێنێ و مێینەیان بۆ خۆیان ئەبەن، کەچی ئێشتا لایان پیرۆز و هێڵێ سوورە، ئەمە چ هزرێکی لاواز و بێ ئەرزشە نەتوانێ ڕاست و هەڵە لە یەکتر جیابکاتەوە!؟ بەڕاستی ئەبێ هەڵەبجەییەکان تا دەرزیەك ئەکەن بە یەکێکدا، شوژنێك بکەن بە خۆیاندا، دەنا بەچ پێوەرێك بکوژ پیرۆز بکەن و ئەوانەی ڕۆژانیك داکۆکیت لێ بکەن و بتپارێزن، ئەوڕۆ دژیان بیت و خوێنیان حەڵال کەی.. 

عەبابەیلێ : عەبدوڵای ئیبن جەڕاح یەکێ لەپیاو کوژەکانی سوپای ئیسلام کاتێ بەسەرۆکایەتی خالیدی کوڕی وەلید هاتن ئەم ناوچەیەیان بەزۆر کرد بە ئیسلام

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە