هێلی سوور

Tuesday, 03/11/2020, 21:55

5524 بینراوە


بە بیرم دێ لە نێو کۆڕێك
سەرۆك وتی ڕەوان و ڕێك
برا کوژی هێلی سوورە
ئەیخەینە ناو چاڵی گۆڕێك

وتم ئۆخەی بۆ ڕاست بێژی
خۆ خۆریمان کەوتە لێژی
لە پێناوی ڕێزی خەبات
کەس ڕووی نایە بۆ برا کوژی

کەچی لە پڕ سەگێکی زەرد
بە یەك فیکەی دوژمنی بەد
کەوتە سەرپاو کلکە لەقە
بە گژ برای باکوری مەرد

ئیتر ئەوەی کە سوار چاکە
شیری دایکی خۆی پێ پاکە
هەرگیز لوولەی تفەنگی خۆی
ناکا بە ڕوو ی برای هاوخاکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە