بۆ ئەوەی میللەتێک لەناو بەریت، بە ناوی ئاینەوە دەیان خائینی وەک نەهرۆ کەسنەزانی بۆ دروست بکە.


هۆكاره‌كانى هه‌ڵگيرسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ له‌لايەن مەسعود بارزانی سه‌رۆكى پارتی

Thursday, 11.05.2020, 14:13

5713 بینراوە


تێبینی کوردستانپۆست: ئەم هەواڵە لەسەرچاوەی بڕواپێکراو نزیک لە دەزگای پاراستن و بنەماڵەی بارزانی دزەی کردووە.

---------------------------------
شكستى حوكمرانى بنه‌ماله‌ى بارزانى به‌هۆى دابه‌شكردنى سيكته‌ره‌كانى راميارى و ئابورى ودارايي به‌سه‌ر تاكه‌كانى بنه‌ماله‌كه‌يدا،‌ ‌بۆتە هۆی شکستی حوكمرانى‌ هەرێم، کە ئەو بنەماڵە بەکرێکگیراوە لەسەر سیاسەت و خواستی تورکیا پیادی دەکات. ئەوەی مەسعود بارزانی دەیکات، کە بە فەرمی هیچ دەسەڵاتێکی ئیداری نییە ئەوە دەسەلمێنێت، شتيك نه‌ماوە به‌ناوى حكومه‌ت و ته‌واویى سيكته‌ره‌كان كراون به‌ كه‌رتى تايبه‌تى سه‌ر به‌ كوڕ و براو و برازاكانى بارزانى.
شایانی باسە دواى چوار رۆژ كۆبونه‌وه‌ى له‌ رۆژانى 1-4 / 11/ 2020 لە نێوان نيچرڤان و مسرور بارزانی و به ‌ئاماده‌بوونى سيدادى براى، هەموو لایەنەکانی بنەماڵەی بارزانی نه‌يان توانى بگه‌ن به‌ هيچ ئه‌نجامێك و ‌نيچرڤان رازی بکەن، کە واز لە پاره‌ى نه‌و‌ت و دەستەکەوتەکانی بهێنێت، بە فەرمی سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتى بكات، بۆيه‌ بارزانى په‌ناى بۆ پلانى دووه‌م برد، ئەویش هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕێك، کە له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بیکات‌ تاكو قه‌ناعه‌ت به‌ ئه‌ردوگان بهێنيت، کە ئه‌وان له‌ نێچیرڤان دڵسۆزترن بۆ توركيا، دوایی تورکیا داهات و متمانەی موخابەراتیی و بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ نێچیر بگوێزنەوە بۆ مەسەر و مەسعود بارزانی، چونکە لە ئەمڕۆدا ئۆردوغان زیاتر متمانەی بە نێچیرە وەک لە مەسعود و مەسرور، دوای شەڕهەڵگیرسانی پارتی لەگەڵ پەکەکە هیوایان وایە، کە ئیتر ئەو پارە کەمەی فرۆشى نه‌و‌ت ته‌سليم به‌ كوڕە‌كه‌ى مەسعود بكرێت.
هەروەها قه‌يرانكى تر، كه‌ كوڕه‌ك بچوكه‌كه‌ى مەسعود بەناوی مه‌لامسته‌فا ناسراو به‌ (بابۆ) تێى كه‌وتوه، ئەویش به‌وه‌ى‌ په‌كه‌كه‌ ريگرى له‌و قاچاغچيانه‌ى هێنانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌كات له‌ سنوره‌كانى هه‌ريم نێوان ئێران و توركيا‌، ئه‌وه‌ش گورزێكى گه‌وره‌ى له‌ كوڕه‌كه‌ى مسعود داوه، چونکە بابۆ‌ گه‌وره‌ترين بازرگانى بە ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وە دەکات لە ناوچه‌ى بارزان، دیسان ئەمەش بۆته‌ ناوه‌ندى دابه‌شكردن و فرۆشتنى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌ بۆ توكيا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و كه‌نداو و ئه‌وروپا .

ئه‌م هۆكارانه‌ لە ئەمڕۆدا بوونه‌ هۆى جێ بەجێکردنی پلانى دووه‌مى مەسعود بارزانى، به‌مه‌ ‌فەرمانی داوە به‌ وه‌يسى كوڕی، کە به‌رپرسى دژه‌تيرۆرى پارتىیە، تا هەڵبستێت به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى كوردستان، ئەمەش وەکو بیانوویەک بۆ ليدانى گورزى يه‌كه‌م له‌ نيچرڤانى برازاي، ئەو کارە تیرۆریستییەش به‌بڕى 2 مليۆن دۆلار ئه‌نجامدراوە، ئەوەی کارەکەی کردووە له‌لايه‌ن عه‌ره‌بێكى سورىەوە بووە به‌ناوى (محمد شامى) .
محمەد شامی يه‌كێک بوو له‌و به‌رپرسانه‌ى کە ده‌ستى بالاى هه‌بوو له‌ داگيركردنى عه‌فرين و ده‌ركردنى كورده‌كانى عه‌فرين، په‌یوەندییەکی توندى له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه‌ى سه‌ربه‌ پارتى هەیە له‌ سوريا .
دواى سه‌ركه‌وتنى هه‌نگاوى يه‌كه‌م له‌ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وه‌تى كوردستان له‌لايه‌ن كورى مسعوده‌وه، ئیتر ‌ده‌ست كرا به‌ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و كرده‌ويه‌ى، کە كوڕه‌كه‌ى بارزانى بڕيارى شه‌ڕى ده‌ركرد له‌گه‌ل په‌كه‌كه‌ به‌تاوانباركردنى ئه‌و هيزه‌ به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى كوردستان، دوای ئەوە راسته‌وخۆ بارزانى په‌يوه‌ندنى ده‌كات به‌ وه‌زيرى به‌رگرى توركيا بريارى ليدانى په‌كه‌كه‌ى بۆ روونده‌كاته‌وه،‌ تا‌‌ پاڤيل تاله‌بانى و قوباد تاله‌بانى رازی بکەن بۆ‌ ده‌ست پێكردنى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، دوای ئەم هەنگاوانە‌ راسته‌وخۆش ، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ راده‌گه‌یەنێت، تا‌ ده‌ست بكه‌ن به‌ ئاماده‌كارىی بۆ لێدانى په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ى سيده‌كان و چياى برادۆست و ميرگه‌سۆ، تا چياى گاره‌ و سنوره‌كانى زاخۆ .
نۆما ديانى
پەیامنێری کوردستانپۆست/سەری رەش