ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

لێدوان و ڕاگەیاندنەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی پارتی ئیفلاسبوون و شکستی پارتی دەخاتە ڕو

Saturday, 11.07.2020, 18:16

1689 بینراوە


کەناڵی کوردستان ٢٤ ی پارتی کە لەلایەن خودی مسرور بارزانیەوە پاڵپشتی مادی و معنوی دەکرێت ، تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠ پۆست و بابەت و هەواڵی دابەزاندووە لە سەر پ.ک.ک و لەو ٣٠ بابەتە زیاتر لە ٥٠٠٠ کۆمێنت کراوە کە لە %٨٠ ی جنێو و ڕەخنەیە لە بنەماڵەی بارزانی و پارتی ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە پارتی ئیفلاسی کردووە لە ڕووی بەڕێوبردن و هەڵخەڵەتاندن لە ڕێگای ووتاری عاطفیەوە، لەلایەکی تر بانگەوازی سەران و کادرانی پارتی بۆ لایەنەکانی تر و نەهاتن بە دەنگیانەوە ئەمەش خۆی لە خۆیدا پارتی جارێکی تر دەخاتە ژێر پرسیارەوە بەوەی کە نێوانی خۆی و لایەنەکانی تری وەک (یەکێتی ، گۆڕان و ئیسلامیەکان ... )ڕوو لە لێژییە ، لەهەمان کات بانگەوازی پارتی و بارزانی بۆ ئەمریکا و ووڵاتان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وەڵامی نەرێنی ئەو ووڵاتانە بۆ پادتی ئەمەش جارێکی تر پشتی پارتی شکاندووە بە هۆکاری ئەوەی ووڵاتان باش لە ڕاستی پارتی تێگەیشتوون و بوە بە حلیف یاخوود کور ووتەنی (بەکرێگیراو )ی لایەنێکی دۆڕاوی گۆڕەپانی سیاسی کە تورکیایە ، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئایا ئەم جەنگە هاوشێوەی هەمان ئەو جەنگانەیە کە بە درێژای ٣٤ ساڵی ڕابردووی پارتی و پ.ک.ک کاتێک تورکیا جەنگی زستان و بەفر و سەرمای لەگەڵ گەریلا پێناکرێت و لە هێرشەکانی هاویندا شکست دەهێنێت ئەو جەنگە بە پارتی دەسپێرێت ، یاخوود ئەم جەنگە سەرەخۆرەی پارتی و بارزانیە و وەک خودی بارزانی لە لێدوانێکیدا دەڵێت ئاگرێک هەڵدەگیرسێنم ئەو سەری دیار نەبێت ؟

پاشان ئەم جەنگە دوا بە دوای لێدوان و نووسینەکەی بارزانیەوە هات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاوی کردەوە ، کە خۆی دەڵێت جەنگی کورد و کوردم حرام کردوە بەڵام وەک دەزانین هەمووکات پێچەوانەی ووتەکانی بارزانی ڕاستن !

یاخوود ئەم جەنگە تحدایەکی مسرورە بۆ باوکی وەک چۆن دوای ڕیفراندۆمەکەی بارزانی باوک ، مسرور بێ شەرمانە هاتە سەر تیڤی و ووتی ئێمە داوای سەربەخۆیمان نەکردووە ، هەروەها بارزانی ئەو داخەی لە دڵدایە کە ئەمریکاییەکان بە ئاشکرا نەوت لە پ.ک.ک دەکڕن لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەشبێت ئەمە هۆکارێک بێت بۆ هەڵگیرسانی ئەم شەڕە ، یاخوود وەک چۆن لە بابەتێکمدا باسم کردووە و لە کوردستان پۆستیش بڵاو بۆتەوە کە ئەمریکا و ئەوروپا سیستمی دانیشتنیان گۆڕیوە لەگەڵ ئەو گروپانەی لە ڕابردودا خرابوونە لیستی تیرۆرەوە کە پ.ک.کش یەکێک بوو لەو پارتانەی لەو لیستەدا بوو بەڵام ترامپ و ئیدارەی ئەمریکی هەموو ئەمانەیان گۆڕی و پشتیان کردە بارزانی و پارتی و پ.ک.ک یان هەڵبژارد ، بەهەر حاڵ بە هەموو بارەکان پارتیەکان سەرو منداڵێکیان لەبارچووە لە داخی ئەو دۆخە سەرکەوتنەی کە پ.ک.ک ی تێدایە ...

تێبینی : کاتێک تورکیای تیرۆرست هێرشی دەکردە سەر گوندەکانی کوردستان بە چاوساخی بنەماڵە و لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا گەریلاکانی پ.ک.ک و خەڵکی سڤیلی شهید دەکرد لەم کەناڵانەی پارتی باسی چۆنیەتی درووستکردنی لوقمە قازییان دەکرد ..
لە کۆتایدا سەرکەوتن بۆ گەلە و سەر شۆڕی بۆ جوت بنەماڵە و هاودەستەکانیانە .



(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 5/5)