شارپرێس بە دڵی دەسەڵات مێژوو بۆ عادلە خانم دەنووسێتەوە

Monday, 09/11/2020, 23:20

6506 بینراوە


سایتی شار پرێس وەکو راگەیاندنێکی گومانلێکراو، کە بە یارمەتی هەندێک لە بەرپرسە خائینەکانی دەسەڵاتی کوردی یارمەتی دەدرێت، لەوانە د. بەرهەم ساڵح و بنەماڵەی تالەبانی کە لە پشتییەوە وەستاون و یارمەتیی مادیشی دەدەن، ئەم راگەیاندنە، وەکو زۆربەی راگەیاندنەکانی سەر بە دەسەڵات دەیەوێت مێژووی رەشی خۆفرۆش و کەواسوورەکانی رابردوو سپی بکاتەوە و بە دیوێکی تردا بە نیشتیمانپەروەریان دابنێت. لە نوێترین بابەتدا لەسەر عادلە خانم پێناسەیەکی ئەو خانمەی کردووە، خۆفرۆشیی عادلە خانم بۆ ئینگلیزەکان  و وەرگرتنی خەڵات لەلایەن ئەو داگیرکەرەی ئینگلیز، کە سلێمانی بوردومان کرد و عادلە خانم دەستخۆشی لێکرد، شارپرێس لەو مێژووە رەشەدا شاردوویەتیەوە و کردویەتی بە قارەمانێک و ژنێکی هەڵکەوتووی کورد، دەیەوێت وەکو کەسێکی نیشتیمانپەروەر پێناسەی بکات.
ئەگەر دەسەڵاتی کوردیی و ئەو بەرپرسانەی لە پشت هەڵگێڕانەوەی مێژووە بن، ئەوا راگەیاندنەکانی هەرێمیش لە سەرووی هەموویانەوە شار پرێس گەورەترین خیانەت و ناپاکی ئەنجام دەدات، بەوەی دەستکاری مێژوویەک دەکات، کە خائین و ناپاکەکان تێکەڵ بەو قارەمانانە دەکات، کە لە پێناوی خاک و نیشتیماندا خەباتیان کردووە. دەستکاری کردنی مێژوو بەو شیوەیەی کە ئیتر کورد هیچ ناپاکییەکی تێدا نامێنێت، تەنیا نیشتیمانپەروەرەکان خەجاڵەت دەبن، هەروەکو تێکەڵکردنی جاش و پێشمەرگە کە ئەمڕۆ دەسەڵاتی کوردی هەردووکیانی تێکەڵ بە یەکتر کردووە.
ئەم پەیکەرەی عادلە خانم کە لە هەڵەبجە دانراوە، کڵاوێکە کراوەتە سەر خەڵکی شارەکە، چونکە عادلە اخانم پیاوی سوپای داگیرکەری ئینگلیز بووە، خۆی بە ئاشکرا لەو وێنەیەدا دەرخستووە.
ئێوە پەیکەرتان بۆ خائینێکی میللەتەکەی خۆتان دروست کردووە، چ میللەتێکە کورد پەیکەر بۆ خائینان دروست دەکات
لە خوارەوە وتارێکی (کەمال جەمال موختار) بخوێنەروە، کە پێناسەی کەسایەتیی و ئەو مێژووەی سەردەمی عادلە خانمی کردووە بە دوایدا ئەو نووسینەکەی شارپرێسیش ببینە، تا نەفرەت لەو قەڵەمە و لە مێژووە بکەیت کە ئەم راگەیاندنە  خائینانەی سەر بە دەسەڵات دەیانەوێت بە هەڵە مێژووی کورد بشێوێنن:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە