بەرەی نێوەند گیری

Tuesday, 10/11/2020, 0:21

3897 بینراوە


هەنگاوەکان دژوارن،کێشمە کێشمی هەڵگیرسانی شەر لە لوتکەدایە،بڵێسەی ئاگری شەر بە گوڕە،خۆ دەبێت لیدوانە هەڕەشە ئامێزەکانی بەرپرسانی پەکەکەو پارتی هەڵوێستەی لەسەر بکرێن،چەقۆ گەیشتۆتە سەر ئێسکان.ئیدی کاتی نەهامەتی و نەمانی شکۆی کوردەکانە کە دوو هێزی سیاسی و سەربازی لە بازنەی خالی هەریم بە گژ یەک د بچن جەنگ بەرپا بکەن.حەق و ناحەق لە ناو تەرازوی لاسەنگی جەنگ دا بەدیار بکەون بەقسەی حاکمێکی داگیر کاری بیانی. لایەنگران و هێزی پارتی، لەگەڵ هیزو دەستپەروەردەکراوی پەکەکە، شەری ئاشکرای دەسەڵاتە.دەست پۆتیزم و خۆسەپاندنێکی پراکتیکیشە دەچنە ناو جەنگی درێژ خایەنی خوشک و برای. نواندن دەرهێنانی سینارسۆیەکی جەرگ بڕە کۆتای هێنانە بە هەژمونی دوبارە بوونەوەی مێژوو بۆیە دەربرینی شەری براکوژی، یان شەری کورد بە کورد،مایەی قابیلی قەبوڵ کردن نیە.هەست بە بۆنی خۆین بەربوون بە شایەد حاڵیەتێکی پڕاکتیکی دەکەم کە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم وڵاتە قوربانی ئەو شەڕە نەگریسە بێت. مەسعود بارزانی کە دەڵێت "مێژوو شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدات و شانازی دەکەین کە شەڕی کورد و کوردمان حەرام کردووە، بەڵام نابێت ئەم هەڵوێستەمان بە هەڵە لێک بدرێتەوە و ئیستغلال بكرێت بۆ ئەوەی تەحەدای دەسەڵاتی یاسایی هەرێمی کوردستان بکرێت. تەحەدای دەسەڵاتی سیاسی تەنها لە ناوخۆی هەرێم کاریگەرە،کۆڵەکەی بە کوشت دانی کورد بە دەستی کورد تەنانەت چیاکانیش ئامێز بۆ ئەم هزرە نەگریسەیە ناکەنەوە،ڕای مۆفەقیەتی عاکم لەم کاتە هەستیارەدا وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆجولاندنی هێزە سیاسیەکانی بەرەی سێیەمە تا کار لە کار نەترازاوە،فەلسەفیەتی سەیرکردنی بارودۆخەکە وبێدەنگ پارێزی بەرەی سێیەم شەرمە زاریەکی مێژووی لە خۆ هەڵدەگرێت،هەرچی زووە نابێت چەقۆیەکە هێسکەکە ببڕێت.ئاگر بە ئاگر نەکوژێندرێتەوە.حاکمیەتی شەڕو هەڕەشەش هەر دوژمنانی کورد ئەبن لە ژێر سایەی سێبەری ئەوان دا ناکرێت بۆ مانەوەی دەسەڵات و پلەو پایەو( نەوت نەوت نەوت) ڕۆڵەکانی کورد جاریکی بە قوربانی نەوت بکەین.زەنگی خەتەرناک شێوەی هەڕەشە ئامێزی دەربیازکردوەو دەگاتە ئاستی پڕاکتیکی،بۆیە هەموومان دەبێت بەڵۆژێکی ئاقڵێ سەلیم و جەستەیەکی سەلیمەوە ڕیسوای ئەو لایەنە بکەین کە دەست پێش خەرە بۆ ئەم شەڕە نەگریسەی گڵۆپی سوری بۆ هەڵکراوە پێویستە هەرگیز هەناسە بۆ ئەم شەڕە هەڵنەکێشین، ئەگەری گۆڕان کاری جوگرافیک و جیۆ پۆڵەتێکیش بە داوی خۆیدا دێنێت.پێتڤیە لەم ڕەوشە نەخوازراوەدا هەموو لا دان بە خۆ دابگرن وتاکی کوردی ڕەوڕەوەی دەستی دوژمنیش لە ڕێسوایی و شەرمەزاری دا نوقومی خنکان بکەن،کە بۆمانەوەی دەسەڵاتی خۆی وعەشیرەتەکەی مێوان داری دوژمن وڕێنیشاندەرو دەست گرتەی دوژمن ئەکات.کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەم هەڵومەرجە نالەبارەدا پیویستی بە لوژیکێکی ژیر هەیە دور لە زمانی زبر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سنورێک بۆ ئەقلیەتی نەفامانەی زبراوی دابنرێت کە خزمەت کارە بە دوژمن.با ئەم جارە ڕێگیربین لە بەرامبەری دوبارە خولانەوەی مێژوو بە ئەقڵێکی مودێرنیزم کە خزمەت بە ڕەوایەتی دۆزی گەلەکەمان بکات و خۆبە دور گربین لەم زەمانە نەگریسە کە هێشتا مام کڕۆنا تەنگی پێ هەڵچنیوین و لە شەر داین با ئەم جارەش هەوڵەکان هی گەل بن ڕاوەستە لە دژی ئەم توندو تیژیە ناسیاسی و عەسکەریە بکەین کەوا خەریکە بەرۆکمان ئەگرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە